 |
 |
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
 |
 |
|
 |
 |
| مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا له‌ڕاپۆرتێكی هه‌واڵگریدا
| | د.جه‌زا تۆفیق تالیب | | | كێشه‌كانی داهاتوو
راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوبراوه‌وه ئاماده‌كرابوو ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌ماوه‌ی 20-30 ساڵی داهاتوودا جیهان رووبه‌ڕووی گه‌لێك كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌واوه‌و سه‌رتاپای مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ونه ره‌وشێكی نائارام و مه‌ترسی، هه‌ڕه‌شه له‌زۆرێكی دانیشتوان ده‌كات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه راپۆرته‌كه‌ی به‌شی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری داوا له‌حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات كه‌هه‌ر له‌ئێستاوه حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌م مه‌ترسییه ژینگه‌ییه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی دیارده‌ی گۆڕانكاری ئاووهه‌وا له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵه سیاسیی و دیپلۆماسییه‌كانه‌وه تاوه‌كو سنوورێك بۆ پیسبوونی هه‌وا دابنرێت و له‌ده‌ره‌نجامیشدا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر ئاووهه‌وادا هاتووه به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه بڕوات.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا
راپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی هه‌واڵگری ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرا به‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا وه‌كو ولاتێكی زلهێزو كاریگه‌ر هه‌وڵه‌كانی نه‌خاته‌گه‌ڕ ئه‌وا له‌ماوه‌ی 20-30 ساڵی داهاتوودا به‌هۆی وشكه‌ساڵیی و كه‌مبارانی و لافاوه‌وه به‌ملیۆنه‌ها كه‌س ناچاری ئه‌وه ده‌بن كۆچبكه‌ن و زێدی ره‌سه‌نی خۆیان به‌جێبهێڵن، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌ره‌نجامه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ستراتیژییه‌كانی وه‌كو دانه‌وێڵه به‌مه‌ش برسێتییه‌كی به‌ربلاو جیهان ده‌گرێته‌وه‌و له‌م ده‌روازه‌یه‌وه چه‌ندین قه‌یران و كێشه‌ی دیكه له‌نێوان ولاتاندا ده‌رده‌كه‌ون و ئاسایشی جیهان به‌ره‌و ئاڵۆزیی ده‌به‌ن، لێره‌وه راپۆرته‌كه پێیوایه به‌رپرسیارێتی ئه‌مریكایه كه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ئاینده‌دا هه‌وڵی جدی بدات تا ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه نه‌خشه‌ی جیهان نه‌گۆڕێت و مرۆڤایه‌تی له‌كاره‌ساتی به‌كۆمه‌ڵ بپارێزرێت.
زانیاری مه‌ترسیدار
ئه‌وه‌ی شایانی باسه لێكۆڵیارانی بواری ژینگه به‌به‌رده‌وامی هۆشیاری و زانیاری مه‌ترسیدار ده‌ده‌نه داموده‌زگا سیاسیی و ئه‌منییه‌كان و ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌یان به‌بیرده‌هێننه‌وه كه‌مرۆڤایه‌تی له‌ئاینده‌دا دووچاری ده‌بێت و ولاتێكی وه‌كو ئه‌مریكاش ئاسه‌واره‌كانی دیارده‌ی قه‌تیسبوونی پله‌كانی گه‌رما به‌ته‌نها وه‌كو كێشه‌یه‌كی ژینگه‌یی سه‌یرناكات، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده ئابووریی و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه‌كانی لێكده‌داته‌وه‌و له‌ده‌رئه‌نجامدا ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاوه بۆنموونه كاتێك چه‌ندین ولاتی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا دووچاری وشكه‌ساڵیی ده‌بن و بۆماوه‌ی چه‌ندساڵێك دیارده‌كه دووباره ده‌بێته‌وه دانیشتوانی ئه‌و ولاتانه ناچارده‌بن له‌نێوخۆی ولاته‌كانیانداو ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولاته‌كانیشیان كۆچبكه‌ن، به‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌رامه‌تی سروشتی دێته ئاراوه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاودا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی جه‌نگی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش و سیستمی سیاسیی ولاتان به‌ره‌و لاوازبوون ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ی كوده‌تاو پاشه‌گه‌ردانیی به‌شێك له‌ولاتان ده‌گرێته‌وه، وادیاره ئه‌مریكاو ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌م گۆڕانكارییانه به‌جدی لێكده‌ده‌نه‌وه‌و له‌و راستییه ده‌گه‌ن كه له‌وكاته‌دا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئه‌مریكا زیاتر ده‌بێت له‌ڕووی ئابووریی و سه‌ربازییه‌وه، چونكه ناچارده‌بێت یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ره‌وانه‌ی ئه‌و ولات و هه‌رێمانه بكات كه‌دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ بوونه‌ته‌وه یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌جه‌نگن.
ئه‌ركی ئه‌مریكا
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا ئه‌ركی ئابووریی زیاتریشی ده‌كه‌وێته سه‌رشان به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی لێقه‌وماوان و په‌نابه‌رانه‌وه، بۆیه راپۆرته‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا له‌وه ئاگاداربكاته‌وه كه گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا هه‌رچه‌نده زه‌ره‌رو زیانه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه، به‌لام ناڕاسته‌وخۆش ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی زیادده‌كات، هه‌روه‌ها ناچارده‌بێت به‌شێك له‌به‌رهه‌مه ستراتیژییه عه‌مباركراوه‌كانی له‌شێوه‌ی یارمه‌تیدا پێشكه‌ش به‌ولاتانی لێقه‌وماوو زه‌ره‌رمه‌ند بكات، جگه له‌مانه‌ش به‌رده‌وامبوونی ئاسه‌واره‌كانی قه‌تیسبوونی پله‌كانی گه‌رما به‌جارێك هه‌ندێك ولات دووچاری دابه‌زینی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌كات و ئیدی توانای ئه‌وه‌یان نامێنێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بازرگانی له‌گه‌ڵ ولاته پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌نجامبده‌ن له‌و ولاتانه‌ش ئه‌مریكا، جابۆیه ئابووریی ئه‌مریكاش دووچاری قه‌یران ده‌بێت و ته‌رازووی بازرگانی به‌ره‌و لاوازی هه‌نگاوده‌نێت، بۆیه راپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی هه‌واڵگیری به‌شێوه‌یه‌كی جدی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستنیشانده‌كات و پێشوه‌خت ئه‌مریكا هانده‌دات هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه تاره‌هه‌نده نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه نه‌گاته سنوورێك كه‌ولاتانی پێشكه‌وتووی وه‌كو ئه‌مریكاش ده‌سته‌وه‌ستان بن.
پسپۆری جیۆپۆله‌تیك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
www.knwe.org
| |
 |
 |
|
 |
 |
|
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
|
دیمانه
|
|
دیمانه
|
|
 |
 |
|