 |
 |
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
 |
 |
|
 |
 |
| پێكهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ ژینگه | | شه‌ماڵ موفتی | | |
----------------- ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م ----------------
م. شه‌ماڵ موفتی
راوێژكار له وه‌زاره‌تی ژینگه
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه: ئازاد مسته‌فا
پیل (پاتری) و ترسه ئاینده‌كانی
سه‌ره‌ڕای زۆری ئه‌و سوودانه‌ی كه له ته‌كنۆلۆژیاو پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا ده‌بینرێت, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكارێكی گه‌وره‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیان و ناكرێت پشتگوێ بخرێت، به‌تایبه‌تی باره نێگه‌تیڤه‌كه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه، له‌سه‌ر جۆره‌كانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، جگه له‌وه‌ش ژیان ده‌خاته مه‌ترسی ئه‌گه‌ر كاری راست و دروست و پلانی شیاوی بۆ ئه‌نجام نه‌درێت.
یه‌كێك له‌و داهێنراوه ته‌كنۆلۆژیایانه‌ش پیله (وشك و شله)
پیله وشكه‌كان چین؟
بریتین له كۆمه‌ڵێك پارچه فلزی پۆل پۆل كرا‌و كه وزه‌ی كیمیاوی ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ی كاره‌با.
كێ دۆزه‌ره‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌یه‌تی؟
زانای ئیتالی (لیساندرۆ ڤۆلتا) بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه له‌توانادا هه‌یه ته‌زووی كاره‌با به‌ده‌ست بهێنرێت به هۆی دوو جه‌مسه‌ری كانزایی جیا جیا پاش ئه‌وه‌ی كه نقوم ده‌كرێن له نێوه‌ندێكی ترشیدا.
ئه‌و بوارانه‌ی كه پیلی تێدا به‌كارده‌هێنرێت:
رۆژ له دوای رۆژ بواره‌كانی به‌كارهێنانی پیل روو له زیادبوونه‌و زۆر ئامێر‌و ده‌زگای جۆراو جۆر له‌خۆ ده‌گرێت, وه‌ك:(رادیۆ، تۆماركه‌ر"ریكۆرده‌ر"، كاتژمێر، كۆمپیوته‌ر، حاسبه، ته‌له‌فۆنی مۆبایل، كامیرا، ئامێری كۆنترۆل، زه‌نگ، گلۆپ، یاری منداڵان و به‌سه‌دان ئامێر‌و ده‌زگای پزیشكی و ئه‌لیكترۆنی جیاجیا) كه خۆشی و حه‌سانه‌وه‌یه‌كی زۆری به ژیان به‌خشیوه.
پێكهاته‌ی پیل:
زۆر پێویست و گرنگه بۆ مرۆڤ كه پێكهاته‌ی پیل و ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌چنه ناو پێكهاته‌ی دروست كردنی بزانێت و لێی ئاگادار بێت تا بۆی روون ببێته‌وه‌و له‌به‌ر چاوی بێت، كه‌چی رووده‌دات له‌كاتی فڕێدانی پاترییه‌كی به‌سه‌رچوو بۆ ناو زبڵدان و سه‌به‌ته‌ی زبڵی ماڵه‌كان.
ئه‌م توخمانه‌ی خواره‌وه به‌شدارن له پێكهاته‌ی دروستكردنی پیل (ئاسایی و ئه‌وانه‌ی دووباره بارگاوی ده‌كرێنه‌وه).
1- جیوه / توخمێكی ژه‌هراوییه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی ئیفلیجی و هه‌ڵمه‌كه‌ی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه/ وه‌ك پیله تایبه‌ته‌كان به ده‌زگای سه‌ربازی و پزیشكی و ئامێره‌كانی گوێ لێبوون و رێكخستنی دڵ.
2- كادمیۆم/ هۆكاره بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه و زیان به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت/ وه‌ك پیله تایبه‌ته‌كان به ئامێره‌كانی وێنه گرتن و ته‌له‌فۆنی مۆبایل.
3- مه‌نگه‌نیز/ وه‌ك پیله تایبه‌ته‌كان به كارپێكردنی رادیۆ و تۆماركه‌رو گلۆپ.
4- قوڕقوشم/ زیان به ده‌زگای هۆش و ئێسك ده‌گه‌یه‌نێت.
5- نیكل/ زیان به ده‌زگای هه‌ناسه ده‌گه‌یه‌نێت/ ئه‌و پیلانه‌ی كه تایبه‌تن به ئامێره‌كانی گواستنه‌وه‌و و وێنه‌گرتن و كاره‌باییه‌كان.
6- لیپیوم/ زیان به ده‌زگای هه‌ناسه ده‌گه‌یه‌نێت/ ئه‌و جۆره پیلانه له كارپێكردنی كۆمپیوته‌رو ئامێری ژماردن و ئامێره‌كانی وێنه گرتن به‌كاردێت.
7- زینك/ ئه‌و پیلانه‌ی كه له كارپێكردنی رادیۆ و ریكۆرده‌رو گلۆپ به‌كاردێت.
8- زیو/ زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت/ ئه‌و پیلانه‌ی كه له كارپێكردنی ئامێری گوێگرتن و وێنه‌گرتن و كاتژمێر و كۆمپیوته‌ر به‌كاردێت.
9- هه‌ندێك تووخمی تریش.
كه‌ی پیل زیان به مرۆڤ و ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت؟
پیل ئه‌وكاته ده‌بێته هۆكاری زیان كاتێك له‌پاش فڕێدانی، ده‌ست به‌شی بوونه‌وه ده‌كات و پێكهاته‌كانی له‌گه‌ڵ خاكدا تێكه‌ڵ ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ش له رێگای ره‌گی رووه‌كه‌كانه‌وه بۆ قه‌دو لق و پۆپ و به‌روبوومه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه، یان له رێگای هێزی كێشكردنی زه‌وی و ئاودێری و بارانه‌وه بۆ ناو ئاووی ژێر زه‌وی ده‌چێت.
به‌پێی پێوانه‌ی جیهانی بۆ ئاوی خواردنه‌وه رێگا نادرێت به بوونی توخمی جیوه له‌ناو ئاودا به رێژه‌ی كه‌مێكی زۆر كه‌م له ملیۆن به‌ش، به گه‌یشتنی ته‌نها یه‌ك گرام له له‌و توخمه بۆ ناو ئاوی ژێر زه‌وی ده‌بێته هۆی پیسبوونی ملیۆنه‌ها لیتر له‌و ئاوه و نه‌شیانی بۆ خواردنه‌وه، كه‌واته بوونی چه‌ندین ته‌ن له پیلی فڕێدراو ده‌بێت ساڵانه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر پیسبوونی ئاو و ژینگه؟!!!
ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر زیانه‌كانی جیوه باس ده‌كرێت هه‌مان زیانن كه پێكهاته‌كانی تری پیلی وشك ده‌یگه‌یه‌نن.
ئایا بوونی جیوه‌و توخمه قورسه‌كانی تری له په‌یینی ئه‌ندامی زیانبه‌خشن؟
بێگومان به‌ڵێ چونكه ده‌چێته ناو پێكهاته‌ی ئه‌و رووه‌كانه‌ی كه هه‌ڵیده‌مژن و له‌رێگای رووه‌كیشه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و رووه‌كانه به‌كارده‌هێنن، ئینجا چ وه‌ك خواردن یان پێداویستی تر‌و چ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بێت یان ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌رانی تر.
رێگاچاره‌ی دووركه‌وتنه‌وه له‌و ترسناكی و هه‌ڕه‌شانه چییه كه رووبه‌ڕووی مرۆڤ و گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران ده‌بنه‌وه له‌رێگای پیله‌وه؟
له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا شوێنی تایبه‌ت بۆ ژێرخاك كردنی خاشاك و زبڵ و پاشماوه ترسناكه‌كان هه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جۆری خاشاك و پاشماوه‌و زبڵ جیاده‌كرێته‌وه، چ له (كارگه‌و كارخانه‌و ماڵ و بازاڕ و فه‌رمانگه‌و ...هتد) بێت و رێگ نادرێت تێكه‌ڵ به پاشماوه‌و خاشاكی شاره‌وانی و ماڵه‌كان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاسا‌و رێسا‌و رێنمایی توند‌و تایبه‌تی بۆ داڕێژراوه‌و سه‌رپێچیكه‌ران سزا ده‌درێن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چ له كوردستان و چ له عێراق شوێنی تایبه‌ت بۆ ژێرخاك كردنی مادده ترسناكه‌كان دیاری نه‌كراوه (كه ملیۆنه‌ها دۆلاری ئه‌مریكی پێویسته بۆ دامه‌زراندن و دروستكردنی) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژیری و هۆشمه‌ندی نییه, كه ژینگه‌كه‌مان دووچاری ژه‌هراوی بوون بكه‌ینه‌وه به چاوه‌ڕوانی ساڵانی دوور‌و درێژ تا داڕشتن و ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به دروستكردن و دامه‌زراندنی شوێنی تایبه‌ت به ژێرخاك كردنی مادده ترسناكه‌كان و سزادانی سه‌رپێچیكه‌ران، له‌كاتێك ده‌كرێ بگوترێت كه ره‌نگه هه‌ر ده‌رنه‌چێت، تا ئه‌و كاته‌ش بێگومان شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاكی شاره‌وانییه‌كان پڕده‌بێته‌وه (ئه‌گه‌ر پڕ نه‌بووبێته‌وه) به پاشماوه‌و خاشاك و زبڵ و مادده‌ی ترسناك كه هه‌رگیز ناتوانرێت له دواییدا جیا بكرێنه‌وه.
ئینجا ئه‌وه‌ی راسته پێویست ده‌كات شاره‌وانییه‌كانی شاره‌كان و شارۆچكه‌كان شوێنی كاتی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خاشاك و پاشماوه ترسناكانه دیاری بكات و دابینی بكات تا كاتی هاتنه دی خه‌ونی دامه‌زراندن و دروستكردنی شوێنی تایبه‌تی به‌رده‌وام بۆ ژێرخاك كردنیان.
ئه‌م داوایه‌ش مه‌حاڵ نییه بۆ كه‌سێك بیه‌وێت خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و هاووڵاتیانی دابین بكات به دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی پاك و ئارام وه‌ك له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییدا هاتووه.
| |
 |
 |
|
 |
 |
|
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
|
دیمانه
|
|
دیمانه
|
|
 |
 |
|