 |
New Page 1
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا
پڕۆژه یاسای پێكهێنانی ده‌سته‌ی پارێزگاریی و باشكردنی ژینگه په‌سه‌ند كران 2009-11-17 | رۆژی دووشه‌ممه 16/11/2009 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبووه‌وه بۆ گفتوگۆ كردنی پڕۆژه‌ی یاساكانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ردوو ده‌سته‌ی پارێزگاریی و باشكردنی ژینگه‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان كه‌پێشتر سێ وه‌زاره‌تی سه‌ربه‌خۆ بوون و له‌كابینه‌ی شه‌شه‌مدا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی پارێزگاریی و باشكردنی ژینگه په‌سه‌ند كرا، كه تایبه‌ته به‌چاودێریكردنی ژینگه‌ی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ پاك راگرتنی.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌سته‌يه، وه‌ك له‌پڕۆژه یاساكه‌دا جێگیر كراوه، بریتییه له‌پارێزگاری ژینگه‌و ته‌ندروستی گشتی و نه‌هێشتنی كاریگه‌ریه‌كانی چه‌كی كیمیاوی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له‌مین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند ئامانجێكی تر بۆ دروستكردنی وشیارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ژینگه. |
|
 |