 |
 |
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
 |
 |
|
 |
 |
New Page 1
شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه له وڵاتی لاتڤیا به‌شداری خولێكی ژینگه‌یی ده‌كات 2009-10-17 |
14-26/10/2009
راپۆرتی ژماره (2)
به گوێره‌ی بڕگه‌و به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی ژماره VE—MoE/KRG—02/2009 نێوان وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وكۆمپانیای ڤینت ئیكۆی ولاتی لاتڤیا و دوای سه‌ردانی شاندێكی كۆمپانیای ناوبراو به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو (ئارتا باسكۆڤسكا / به‌ڕێوبه‌ره‌ی كۆمپانیا) و خاتوو (ئیلزا كریستوكا / به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كان) و به‌ڕێز (یانس گێكس / به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی كار) و خاتوو (ئیلزا پۆرینا / به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه) بۆ هه‌رێمی كوردستان.
شاندێكی وه‌زارتی ژینگه پێكهاتووه له (35) به‌شداربووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌كنیكی و خۆپاراستن له تیشك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا شه‌ماڵ موفتی راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت له رۆژی 14/10/2009 و له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی لاتڤیا به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌شداری كردن له خوولێكی راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژینگه‌یی بنیاتنانی توانسته‌كان.
شانده‌كه له رۆژی 15/10/2009 له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رماندای نێوده‌وڵه‌تی وڵاتی سوید به‌ره‌و وڵاتی لاتڤیا به‌ڕێكه‌وت و له هه‌مان رۆژ و له كاتژمێر 10:45ی پێش نیوه‌ڕۆ گه‌یشته شاری (ریگا)ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و له لایه‌ن به‌ڕێزان خاتوو (ئارتا باسكۆڤسكا / به‌ڕێوبه‌ره‌ی كۆمپانیا) و به‌ڕێز (یانس گێكس / به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی كار) و خاتوو (ئیلزا پۆرینا / به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه) پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكراو پاشان یاوه‌ری كران تا شوێنی حه‌وانه‌و دوای پشوویه‌كی كورت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كتری ناسین ئه‌نجامدرا پاشان باس له پرۆگرامه‌كانی ئه‌و خووله كرا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه خووله‌كه 13 رۆژ ده‌خایه‌نێت و پرۆگرامێكی چڕوپڕی ژینگه‌و ژینگه ناسی به‌هه‌ردوو به‌شه تیۆری و پراكتیكیه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن شاره‌زاو پسپۆرانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا شاره‌زایی له یاساكانی ژینگه پارێزی ئه‌و وڵاته‌و پرۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ژینگه ده‌خرێته روو.
هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا و له كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ رۆژنامه‌ی Diena لاتڤی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌مال موفتی راوێژكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی شانده‌كه ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و خووله‌و له لاپه‌ڕه (7)ی ژماره 5585ی رۆژنامه‌كه له رۆژی 16/10/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رۆژی 16/10/2009:
به‌شداربووانی شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه سه‌ردانی ئۆفیسی پاركی میللی (گاویا) له‌ناوژه‌ی (سیگۆلدا) دا كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز یانیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و پاركه‌و خاتوو گونتا به‌خێرهاتن كران و ئینجا به‌ڕێز یانیس كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌به‌ربردنی ئه‌و پاركه به ئاماده‌بووان راگه‌یاند دوابه‌دوای ئه‌ویش خاتوو گونتا چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ناوچه سروشتیه پارێزراوه‌كان خسته روو. ئینجا شانده‌كه گه‌شتێكی خێرای له‌پاركه‌كه ئه‌نجامدا. پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژیش به‌ره‌و پاركی ئاسكه‌كان به‌ڕێكه‌وت كه پاركێكی كه‌رتی تایبه‌ته و به‌ڕێز دانیس خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر خۆشی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
دوابه‌دوای ئه‌ویش شانده‌كه سه‌ردانی كارگه‌یه‌كی بچووكی دروستكردنی په‌نیر و وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی ئه‌و كارگه‌یه‌ی كرد. |
|
 |
 |
|
 |
 |
|
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
|
دیمانه
|
|
دیمانه
|
|
 |
 |
|