 |
New Page 1
له‌كۆتایی كۆنگره‌ی ژینگه‌یی سێیه‌می قوتابیانی زانكۆكانی عێراق
داواكرا كۆششه‌كانی پاراستنی ژینگه چڕبكرێته‌وه 2009-10-12 |
به‌چاودێری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی (پێكه‌وه بۆ پاراستنی ئاده‌میزاد و ژینگه) به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ژینگه و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، كۆنگره‌ی ژینگه‌یی سێیه‌می قوتابیانی زانكۆكانی عێراقی سازدا.
ئه‌و كۆنگره‌یه كه له 7-8/10/2009 له‌هۆڵی راپه‌ڕینی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چو و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و دهۆك و سلێمانی و به‌صره و كوفه و ئه‌نبار و به‌غدا و موسڵ و زانكۆی ته‌كنۆلۆجی به‌شدارییان تێداكرد، بوارێكی ره‌خساوه بۆ قوتابیان تا تواناكانیان له توێژینه‌وه‌ی زانستی و په‌ره‌پێدان له‌بواری ژینگه‌دا گه‌شه پێ بده‌ن و، قوتابیه به‌هره‌داره‌كان پشتیوانی بكرێن، سه‌ره‌ڕای دروستكردنی هه‌لی یه‌كترناسین له‌نێوان قوتابیان و مامۆستایانی سه‌رجه‌م زانكۆكانی عێراق و كوردستان و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا.
جێی ئاماژه‌یه كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا 26 توێژینه‌وه توێژینه‌وه وه‌رگیران و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌شدا پیشانگایه‌كی زانكۆی ئه‌نبار كرایه‌وه كه هه‌ندێك به‌رهه‌می تیا خرایه‌ڕوو كه له پاشماوه خۆراكی و پیشه‌سازییه‌كان دروستكرابوون.
له كۆتایی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین راسپارده به‌رزكرایه‌وه، له‌وانه فراوانتركردنی به‌شدارانی كۆنگره‌كه و به‌شداركردنی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان و داوه‌تكردنی رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
شایانی باسه مامۆستا شه‌ماڵ موفتی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ژینگه ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بو و وته‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ژینگه‌ی خوێنده‌وه‌و به‌ناوی وه‌زیره‌وه وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به‌شداربوان كرد.
|
|
 |