 |
 |
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
 |
 |
|
 |
 |
New Page 1
له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا، وه‌زیری ژینگه سه‌ردانی هه‌رێمی (وێست هێلین پارك) ئه‌ڵمانی ده‌كات 2009-10-7 | 1/10/2009 به‌ڕێز مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ژینگه، له‌سه‌ر داواكاری به‌ڕێز (فێنی كۆڵد) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی و خاتو ژۆردێر قائیمقامی شاری دۆرتمۆند سه‌ردانی هه‌رێمی (وێست هێلین پارك)ی ئه‌ڵمانی كرد له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كرا‌و میواندارییه‌كی تایبه‌تی بۆ سازكرا، كه تیایدا موسته‌فا مورادی .
لهمیوانداریهكهدا وه‌زیری ژینگه باسێكی ژینگه‌ی كوردستانی بۆ كردن و داوای له به‌رپرسانی شار كرد كه له به‌رنامه ژینگه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاراستنی ئاو و هه‌وا و هێنانی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ پاراستنی ژینگه هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. به‌تایبه‌تی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا كێشه‌ی خۆڵ و خاشاك له شاره‌كانی كوردستان زۆر گه‌وره بۆته‌وه، به‌ڵكو به‌هاوكاری كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه بدۆزینه‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا باسی له ناشناڵ پاركی مێرگه‌سۆر كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای سه‌وزی ئه‌ڵمانی روپێوی بۆ بكرێت، وه‌ك ئێرك پاركێكی نه‌ته‌وه‌یی تۆماربكرێت.
دواتر به‌ڕێز وه‌زیری ژینگه ناوی خۆی له كتێبی زێڕینی شاری دۆرتمۆند تۆماركرد.
له‌هه‌مان رۆژدا مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین پارێزه‌رێكی ژینگه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتی پارێزه‌ری ژینگه‌ی پێ به‌خشرا، كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای سه‌وز بۆ ئه‌و كهسایهتیانهكه كه بۆ ژینگهپارێمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن و پردێك له‌نێو كۆمه‌ڵانی گه‌ل ساز ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه.
دوای ئه‌و میواندارییه به‌ڕێز وه‌زیری ژینگه سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌كنیك و زانستی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاك و، پاركی شاری دۆرتمۆندی (ۆست هالین پارك)ی كرد.
له كۆتاییدا به‌ڵێن درا بۆ دانانی ئینستیتۆیهكی ژینگه‌پارێزی به یارمه‌تی زانكۆی ئه‌ڵمانی و كۆمه‌ڵه‌ی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی و شاری دۆرتمۆند له لایه‌ك و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی كوردستان له‌لایه‌كی تر.
|
|
 |
 |
|
 |
 |
|
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
|
دیمانه
|
|
دیمانه
|
|
 |
 |
|