 |
 |
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
 |
 |
|
 |
 |
New Page 1
پاش سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی ژینكه بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوای ئێران
پرۆتۆكۆلی نێوانیان كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه 2009-10-4 |
ژینگه-تایبه‌ت:
به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆلی هاوكاری و لێكگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی ژینگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژینگه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له كۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی شه‌ممه 26/9/2009 شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان یاسین زه‌نگه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی شاند و، ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان و، عه‌بدوڵا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی هه‌ولێر و، نه‌به‌ز عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیر و، رێدار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت و، عه‌دنان عه‌لی میر به‌رپرسی ژینگه‌ی سروشتی، سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد.
سه‌ره‌تا له‌سه‌ر مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران شانده‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژینگه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاواوه پێشوازییان لێكرا.
له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌داو له‌سه‌ر رێگای شاری ئورمێ پرۆژه‌ی به‌نداوی حه‌سه‌ن لویان به‌سه‌ر كرده‌وه، كه تایبه‌ت بوو به‌چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له دروستكردنی به‌نداو و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ژینگه له‌و بواره‌دا.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاماژه به‌پێویستی دروستكردنی چه‌ندین به‌نداو كرا، كه ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت و سوودمه‌ند بێت بۆ ژینگه‌و كشتوكاڵ و ماسی به‌خێوكردن و گه‌شتوگوزار.
ئه‌مه‌و دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ شانده‌كه گه‌یشته پارێزگای ئورمێ و دوای پشوویه‌كی كورت، له‌شوێنی حه‌سانه‌وه‌یان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا سازدا، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له سازمانی ژینگه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌باره‌ت به پرۆگرامی سه‌ردانه‌كه.
له دووه‌م رۆژی گه‌شته‌كه‌یاندا بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، كاتژمێر 8 ی به‌یانی 27/9/2009، شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا یاسین زه‌نگه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژینگه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوایان كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سازمانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
دواتر شانده‌كه به‌یاوه‌ری به‌ڕێز ئاغای (ره‌عناقه‌د) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ژینگه‌ی سروشتی، مۆزه‌خانه‌ی سروشتییان به‌سه‌ركرده‌وه، كه تیایدا نمونه‌ی باڵنده‌و گیانله‌به‌رانی سنوری پارێزگاكه خراونه‌ته ڕوو.
كاتژمێر 9 ی به‌یانی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئه‌ندازیار (كلانته‌ری) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و، خاتو (الصفاری) نوێنه‌ری سازمانی گشتی ژینگه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه له شاری تارانه‌وه هاتبوو، كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازدرا.
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندازیار كلانته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی دا كه پێشتر به‌ڕێز مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ژینگه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوای كردوه‌و دواتر شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ژینگه‌وه میواندارییان كراوه. له‌و میانه‌دا ئاماژه‌ی به‌و دیدارانه دا كه له هه‌رێمی كوردستان بۆیان سازكراوه له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتون كه هه‌ردوولا خوازیاری هاریكاری یه‌كترن له‌بواری ژینگه‌دا.. هه‌روه‌ها باسی له‌و نه‌هامه‌تیانه كرد كه به‌هۆی رژێمی به‌عسه‌وه تووشی ژینگه‌ی ناوچه‌كه بووه.
دواتر باسی له گرنگی یاداشتی لێكگه‌یشتن و هاریكاری نێوان هه‌ردوولا كرا كه پێشتر ئیمزاكراوه‌و ده‌توانرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاداشته‌دا هه‌ردوولا كاری گرنگ له‌بواری ژینگه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، له هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌بواری ژینگه‌دا، به‌تایبه‌تی كه چه‌ندین ناوچه‌ی پارێزراوی له‌خۆگرتوه و هه‌ندێكیشیان له لیستی جیهانی تۆماركراون.
وتیشی كه ژینگه بوارێكی هاوبه‌شه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوولا پێویستیان به هاوكاری یه‌كتر هه‌یه‌و، باسی له‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه له هه‌رێمی كوردستاندا به ئه‌نجام گه‌یشتوه‌و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه به‌بێ ره‌چاوكردنی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان بێت زیانی بۆ هه‌ردوولا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی باسكرد كه ئێران 53 ساڵ ئه‌زمونیان له‌بواری ژینگه‌دا هه‌یه.
دواتر به‌ڕێز مامۆستا یاسین زه‌نگه‌نه سه‌رۆكی شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا زۆر سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد، سوپاسی سازمانی گشتی ژینگه‌ی ئێران و ژینگه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاواشی كرد و رایگه‌یاند كه هاتنی شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه بۆ دانانی میكانیزمی گونجاوه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاداشتی لێكگه‌یشتنه‌كه له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزاكراوه.
له‌میانه‌ی وته‌كه‌یدا باسی له گرنگی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه كرد، كه خۆی له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و وێرانكارییه ژینگه‌یه ده‌نوێنێت كه رژێمی به‌عس به‌سه‌ر عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی داهێناوه.
پاش ئه‌وه باسی پێكهاته‌و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه كرد و ئاماژه‌ی به دانانی یاسای پاراستنی ژینگه كرد له هه‌رێمی كوردستان و به یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی دانا كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكراوه. هه‌روه‌ها باس له ره‌شنوسی ستراتیژیه‌تی ژینگه‌یی هه‌رێمی كوردستان و سندوقی پاراستنی ژینگه و رێنماییه‌كانی ژینگه كرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ژینگه‌وه ده‌ركراوه. به‌گرنگیشه‌وه باسی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه كرد كه نوێنه‌ری چه‌ندین وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار تێیدا ئه‌ندامن.
به‌ڕێز یاسین زه‌نگه‌نه له‌میانه‌ی وته‌كانیدا رونی كرده‌وه كه پێویسته پسپۆڕانی بواری ژینگه‌ی سروشتی و مرۆیی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بكه‌ن و هاوكاربن بۆ كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و وۆركشۆپ و سیمینار بۆ فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ژینگه به‌تایبه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی.
دواتر خانمی (الصفاری) نوێنه‌ری سازمانی گشتی ژینگه‌ی ئێران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند كه ده‌كرێت له رێگه‌ی سازمانی گشتی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاواوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارێزگای كوردستان و كرماشانیش بكرێت و كۆمیته‌ی هاوبه‌ش پێك بێت، چونكه ئه‌و شارانه سنوری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هه‌یه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه، شانده‌كه به‌ش و تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
له كاتژمێر 11 ی هه‌مان رۆژ، شانده‌كه ئاماده‌ی سیمینارێك بوون له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئاغای (ئاراستا) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ژینگه‌ی مرۆیی، سه‌باره‌ت به‌یاساكانی تایبه‌ت به‌ژینگه له‌كۆماری ئیسلامی ئێران، كه تیایدا ئاماژه‌ی به‌ماده‌ی په‌نجا له‌ده‌ستووری ئێران كرد، كه پاراستنی ژینگه‌ی كردۆته ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو تاكێك و، به‌پێویستی زانی له‌ده‌ستووری هه‌موو وڵاتێكدا مادده‌یه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه هه‌بێت.
دواتر ئه‌و یاسایانه‌ی خسته روو كه‌له‌بواره‌كانی پاراستن و چاككردنی ژینگه و به‌رگری له‌پیسبوونی هه‌واو ئاو وژاوه‌ژاو به‌ڕێوه‌بردنی پاشه‌ڕۆكان و دانانی كارگه‌كان و ماده‌كانی سزادانی په‌یوه‌ندیدار به‌ژینگه‌ی باسكرد.
پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه به یاوه‌ری به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، سه‌ردانی كارگه‌ی ئاومیوه‌ی ئورم ئادایان كردوه، تا له‌نزیكه‌وه چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورسی كارگه‌و شێوازی چاودێری ژینگه بۆ كارگه‌كه ببینن.
دواتر سه‌ردانی وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری ئورمێیان كرد و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و دوباره سودوه‌رگرتنه‌وه لێیان و چاودێری ژینگه بۆ ئه‌و كاره‌و قۆناغه‌كانی پاككردنه‌وه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.
له سێیه‌مین رۆژی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، دووشه‌ممه 28/9/2009 كاتژمێر 9 ی به‌یانی، كه تایبه‌ت بوو به ژینگه‌ی سروشتی، سه‌ره‌تا راپۆرتێك سه‌باره‌ت به ژینگه‌ی سروشتی و پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئاغای ره‌عناقه‌د، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ژینگه‌ی سروشتی پێشكه‌ش كرا.
كاتژمێر 11 ی هه‌مان رۆژ، به‌ڕێز ئاغای كه‌له‌نته‌ری له نوسینگه‌ی خۆی پێشوازی له شانده‌كه كرد و سه‌باره‌ت به بابه‌تی سه‌ردانه‌كه‌و خاڵه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆ كرا.
له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا، شانده‌كه سه‌ردانی زۆنگاوی (سلدوز)ی كرد، كه ماوه‌ی ده ساڵه پارێزراوه‌و چه‌ندین جۆر گیانه‌وه‌ر و باڵنده‌ی نیشته‌جێ و په‌ناهه‌نده‌و كۆچبه‌ری تێدا ده‌ژی.
كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه شانده‌كه بۆ جاری دووه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژینگه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه و نوێنه‌ری سازمانی گشتی ئێران سازكرد‌و تێیدا باس له‌دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆله‌كه كرا.
هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانی له‌نزیكترین كاتدا بڕگه‌كانی یاداشته‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاواش ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیان بۆ هاوكاری وه‌زاره‌تی ژینگه دووپاتكرده‌وه.
شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ش سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوایان كرد‌و به‌پێویستیان زانی ئه‌و یاداشتی هاریكاری و لێكگه‌یشتنه ئه‌و پارێزگایانه‌ی دیكه‌ش بگرێته‌وه كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له‌م بواره‌شدا هه‌ردوولا نوێنه‌ری خۆیان بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كاره دیاری كرد‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ژینگه‌وه ئه‌ندازیار ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه دیاریكرا.
له‌هه‌مان كاتدا شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه داوایكرد پسپۆڕانی بواری ژینگه‌ی سروشتی و ژینگه‌ی شارستانی و هه‌ڵسه‌گاندنی پرۆژه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و خولی پێگه‌یاندن بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت بكه‌نه‌وه تا دواتر له‌بواری دروستكردنی پاركی میللی سوودی لێوه‌ربگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاواش ئاماده‌یی خۆیان بۆ ناردنی ئه‌و پسپۆڕانه به‌كه‌ره‌سته‌ی پێویسته‌وه ده‌ربڕی.
له‌هه‌مان كاتدا شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه جه‌ختی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوێندن له‌بواری ژینگه‌دا له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و ئه‌وانیش ئاماده‌یی خۆیان له‌م بواره‌شدا خسته روو.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا بڕیاردرا دانیشتنی وه‌رزی له‌نێوان هه‌ردوولادا ساز بكرێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی خێراتر بۆ كاره‌كان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا له‌بواری تاقیگه‌شدا مه‌شق به‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ژینگه بكه‌ن.
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا شانده‌كه كارگه‌ی ئاومیوه‌ی ئورم ئادایان به‌سه‌ركرده‌وه كه‌یه‌كێكه له‌كارگه‌وره‌كانی شاره‌كه و به‌رهه‌مه‌كانی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌فرۆشرێت و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ره ئاوی پیسبووی كارگه‌كه‌یانی بینی و له‌نزیكه‌وه چۆنیه‌تی چاودێری ژینگه‌یان بۆ كارگه‌كان بینی.
به‌هه‌مان شێوه شانده‌كه سه‌ردانی شوێنی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی شاری ئورمێ یان كرد‌و له‌نزیكه‌وه قه‌ناغه‌كانی پاككردی ئاوه‌ڕۆیان بینی.
له رۆژی سێیه‌مدا، 29/9/2009 شانده‌كه سه‌ردانی ناوچه‌ی پارێزراوی مه‌ره‌كانیان كرد كه‌یه‌كێكه له‌وناوچانه‌ی له‌ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌دایه چه‌ندین باڵدارو گیانداری كێوی تێدا پارێزراوه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ناوچه سروشتیانه بوون له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش شانده‌كه سه‌ردانی ده‌ریاچه‌ی ئورمێ یان كرد و ئه‌و باڵندانه‌یان بینی كه به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌وه پارێزراون.
له‌دوا وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌شدا له‌شاری مه‌هاباد شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی ئه‌و شاره‌و به‌رپرسی رێكخراوی ژینگه‌و ژیان كۆبوونه‌وه.
له‌و دوو دیداره‌شدا ره‌وشی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بۆ پاراستنی ژینگه نراوه خرایه روو.
رۆژی شه‌ممه 3/10/2009 شانده‌كه دووباره گه‌ڕایه‌وه شاری ئورمێ و پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه به‌ره‌وه مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕێكه‌وتن و پاش نێوه‌رۆ گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان. |
|
 |
 |
|
 |
 |
|
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
|
دیمانه
|
|
دیمانه
|
|
 |
 |
|