به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واو باران بارینی زۆره‌وه 152 هاوڵاتی له سلڤادۆر گیانیان له ده‌ستدا و زیاتر له 500 كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندروستی و فریاگوزاریه‌كانی سلڤادۆر له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆلی باوبۆران و گه‌رده‌لوله‌وه كه به ئایدا ناسراوه تا ئێستا 152 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و 500ی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بون و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات.
هاوكات به‌رپرسانی سلڤادۆر ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه له سه‌ره‌تای ئه‌و باوبۆرانه‌وه زیاتر له 13 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان به جێهێشتوه و دوای هێوربونه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌واش زۆربه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
حكومه‌تی سلڤادۆر بۆ رێزگرتن له‌یادی قوربانیان 3 رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند.:/www.sbeiy.com
|