به‌مه‌به‌ستی پاك و خاوێن راگرتنی سیمای پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 30/11/2009 كۆمه‌ڵگای لاوانی هه‌ولێر به‌هاوكاریی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی خاوێن كردنه‌وه‌ی شه‌قام و بازاڕ و كۆڵانه‌كانی له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای هه‌ولێر بۆ ناو بازاڕ ده‌ستپێكرد.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه هه‌ریه‌ك له نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و جێگری قائیمقام و شاره‌وانی و یه‌كه ئیدارییه‌كانی شاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌گه‌نجان و لاوان تیایدا به‌شداربوون، پیسی و پاشماوه‌كانی رۆژانی جه‌ژن كه له كوچه‌و كۆڵان و بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر مابوونه‌وه، پاك كرانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌وزاد هادی پارێزگای هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا ئامانجی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر پاڵپشتی و پشتگیریی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین له‌پێناو پاك و خاوێن راگرتنی سیمای شاره‌كه‌مان.
وتیشی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌و هۆیه‌ی له‌به‌شێك له شه‌قام و كۆڵان و بازاڕه‌كاندا پاشماوه‌و كه‌لوپه‌لی فڕێدراو به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش به‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌توانین ئه‌م پاشماوانه لابده‌ین و سیمایه‌كی پاك و جوان به‌شار ببه‌خشین.:/pukmedia.com
|