له چوارچێوه‌ی گرنگی دان به ته‌ندروستی و ژینگه‌یی هاوڵاتیان، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه و ته‌ندروستی سلێمانی، كۆرێكیان بۆ مامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی سازكرد، ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریه خراپه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و په‌یوه‌ندی به په‌تایی H1N1 ناسراو به په‌تای ئه‌نفلونزای به‌راز. له‌و كۆڕه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و ئه‌وقاف و ژینگه وته‌یان پێشكه‌شكرد، دواتر دكتۆر ئه‌حمه‌د ، پسپۆری هه‌ناو، باسێكی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی جگه‌ره و زیانه‌كانی و په‌یوه‌ندی به ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه، تیدا كۆمه‌ڵێك رێنمایی پێویست به مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێز درا، تا له وتاره كانی جه‌ژن و هه‌ینیدا به هاوڵاتیانی رابگه‌یه‌نن .
|