رانیه – كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌كی سه‌ر به شاره‌دێی چوارقوڕنه تۆڕی ئاو و زێرابیان ته‌واو نییه و زۆر جار تێكه‌ڵاو ده‌بن و ده‌بنه هۆی دروستبوونی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی چوارقۆڕنه (موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا) له لێدوانێكی تایبه‌ت به "ئاژانسی په‌یامنێر" و "رادیۆی زاگرۆس" گووتی: "بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته، له لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه بڕی ملیارێك و 325 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌م نزیكانه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی چوارقۆڕنه گووتیشی: "ئه‌و پڕۆژه‌یه تۆڕی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كۆنكرێت كردنی كۆلانه‌كان ده‌گرێته‌وه و هه‌زار و 200 ماڵ لێی سوودمه‌ند ده‌بن".://www.peyamner.com
|