هەوای پیس كاریگەریی لەسەر منداڵی ناو سكی دایك هەیە    
(1/12/2013)



لێكۆڵینەوەیەك دووپاتی كردۆتەوە كە هەڵمژینی هەوای پیس لەلایەن ئافرەتانی دووگیانەوە كاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر منداڵان هەیە دوای لەدایكبوونیان بەتایبەت لە رووی هەڵسوكەوتی منداڵانەوە.
لێكۆڵینەوەكە دەڵێ: هەوای پیس كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر گەشەكردنی نەخۆشییەكانی وەك دڵەڕاوكێ هەیە، ئەمە جیا لە كێشەكانی پەیوەست بە توانای چاودانە سەر و تێگەیشتن كە لەگەڵ گەشەكردنی منداڵاندا بەرەو پێش دەچێت.

ئەو لێكۆڵینەوەیە ئاماژەی بەوەداوە كە پێكهاتەی هایدرۆكاربۆناتی بۆن كە بە بڕی زۆر لە هەوای پیسدا هەیە، هۆكاری سەرەكییە بۆ گەشەكردنی ئەو شێوە كێشانە لە منداڵاندا.

هەروەها روونی كردووەتەوە كە هایدرۆكاربۆناتی بۆن زیاتر بەهۆی سووتەمەنییەوە دەرژێتە هەواوە، بە تایبەت لە سووتەمەنی ئۆتۆمبێل و دووكەڵی جگەرە.

ئەو لێكۆڵینەوەیە كە ژمارەیەك ئافرەتی دووگیانی لە شاری نیویۆرۆكی ئەمەریكی گرتووەتەوە، هۆشداری ئەوەی داوە كە رێژەی 100 لە نموونەی وەرگیراوی خوێنی ئەو ئافرەتانە بڕی دیاریكراو لە هایدرۆكاربۆنی تێدا بووە و ئەوەش كاریگەری لەسەر هەڵسوكەوت و ژیانی زۆرینەی ئەو منداڵانە دەبێت كە لە سكی دایكیاندا و ئەوەش لە زۆرینەی شارە گەورەكانی جیهاندا هەیە.