داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت
له‌ كوردستان نه‌ورۆزێكی ژینگه‌یی ساز بكرێت
   
(18/3/2015)



وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ،داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت پابه‌ندی رێنمایی ژینگه‌یی و گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ن له‌ یادی كردنه‌وه‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ.
سه‌ره‌تا لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ دروشمی نه‌ورۆزێكی ژینگه‌یی بۆ رۆژنامه‌نووسان شی كردوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد،په‌یاممان بۆ هاوڵاتیان تایه‌ نه‌سوتاندنه‌،چونكه‌ زیانه‌كانی تایه‌ سوتاندن زۆره‌ و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر پێكهاته‌كانی ژینگه‌ هه‌یه‌.
شێروانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بۆ ئه‌وه‌ی پیسبوونی ژاوه‌ژاوه‌ دروست نه‌بێت پێویسته‌ هاوڵاتیان ده‌نگی گۆران و مۆسیقاكانیان به‌رز نه‌بێت و له‌ كاتی دروست بوونی قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبێله‌كانیان بكوژینه‌وه‌ی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پیسنه‌كه‌ن و دار و ده‌رخت نه‌شكێنن و دوای ئاگر كردنه‌وه‌ وپێویسته‌كه‌ ئاگره‌كه‌ بكوژینه‌وه‌.
پاشان نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئه‌وه‌ی خسته‌روو،ئێمه‌ پێویست پارێزگاری له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ین ،چونكه‌ پێشمه‌رگه‌كانمان به‌رگری له‌ خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و گرنگ ئێمه‌ش به‌رگری له‌ خاكی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پیسنه‌بێت و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌ سروشتی جوانی خۆی بمێنیته‌وه‌ .
رۆستی ئه‌وه‌شی خسته‌روو،ئێمه‌ له‌ كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌ گه‌شتیاری زۆرمان هه‌یه‌ ،پێویسته‌مان به‌وه‌یه‌ گه‌شتیاری تری بیانیش بینین بۆ كوردستان وه‌كو سه‌رچاوه‌ی داهات و بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری و گه‌شتیار ،بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان پیسنه‌كه‌ن و پاشماوه‌كانیان به‌جێنه‌هلێن.
دواتر سه‌لام كه‌ریم وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی له‌ كۆنگره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئێمه‌ پرسی ژینگه‌مان زۆر پێ گرنگه‌ و چه‌ندین خول و چالاكی له‌سه‌ر گرنگی ژینگه‌ پێشكه‌شی مامۆستایان كراوه‌ . ئه‌وه‌شی وت " داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌م له‌ وتاری هه‌ینی باسی گرنگی ژینگه‌ بكه‌ن و تایه‌ نه‌سوتاندن بكه‌ن تا موسلمانان پایه‌ندی ژینگه‌پارێزی بن".
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ بۆ خسته‌رووی رێنمایی له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی یاد كردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و گه‌شتكردن بۆ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان .له‌ هه‌ولێر له‌ هۆڵی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ . مرۆ چوار شه‌ممه‌ 18/3/2015 كاتژمێر (11:30) پێش نیوه‌ر ساز كرابوو.