وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی ژینگه‌، سه‌ردانی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كرد    
(6/7/2015)



ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ به‌رێز (عه‌بدوره‌حمان عه‌بدوره‌حێم ) وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی ژینگه‌، به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌رێز ( مه‌حمود حاجی ساڵح) وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم. سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوبراویان كرد.
دوای سه‌ره‌خۆشی له‌به‌رێزیان به‌هۆی كۆچی دوای ئامۆزای وه‌زیری شه‌هیدان ،له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ كاروباری هاوڵاتیان و دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرا و خوازیاربوون دۆخی ئێستای كوردستان به‌ دڵسۆزانه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی بۆ بدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی پردی متمانه‌ و گێرانه‌وه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و رێز و شكۆ له‌ سه‌روی هه‌موو شتێكیه‌وه‌ بێت.