پوختە ڕاپۆرتێك لەكارەكانی
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە
   
(23/2/2016)



ژینگە ناسنامەی ئێمەیە
ناوی بڵاوكراوە: پوختە ڕاپۆرتێك لەكارەكانی
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە
ئامادەكردن و به چاپ گه یاندنی: نووسینگەی وەزیر
نه خش هسازی: جمعه صدیق كاكه
پوختە ڕاپۆرتێك لەكارەكانی وەزیری هەرێم بۆكاروباری ژینگە
دەستپێك:
بۆ هەموو كارێك سەرەتا بەناوی خوا...
دوای هەڵبژاردنی ) 30 / 4/ 2014 ( ی پەرلەمانی كوردستان و بەهێزبوونی
ئیڕادەی دروستكردنی حكومەتی بنكە فراوان و ئارامبوونەوەی ژینگەی
سیاسی و ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ دروستكردنی ئەو حكومەتە لە
) 2014/6/18 ( بەڕێز/ عبدالرحمن عبدالرحیم حمه ره‌زا وەكو وەزیری هەرێم
بۆكاروباری ژینگە لەسەر پشكی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمان دوای
پێدانی متمانە سوێندنی یاسایی خوارد لە كابینەی هەشت.
سەرەڕای دەركردنی چوار فەرمان لەكات و مێژووی جیاجیا لەوماوەدا
تائێستا ) 31 / 12 / 2015 (ئەنجامی كۆتایی دەرنەچووە.
وەزیر بەتوانای خۆی ئەم كارانەی ئەنجامداوە و ماوەی پێ نەدراوە پلانی
خۆی بۆ ژینگەی هەرێمەكەمان جێ بەجێ بكات. تەواوی ئەو فەرمانە
یەك لەدوای یەكانە چیرۆكی زۆریان لەپشتە ،كە بۆچی دەرچوون ؟ ئێمە
بەپێویستی نازانین هەموو ووردەكارییەكان باس بكەین تەنها ئاماژەیەك
بەسە.
بەتیم كاردەكەین،هۆشیاری پەیڕەودەكەین، بەیاسا ژینگە دەپارێزین
بەشداری كارا لە بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید:
دوای دروستكردنی لیژنەی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید لەلایەن
ئەنجومەنی وەزیران ئەندامێتی وەزیری هەرێم بۆكاروباری ژینگەو زنجیرەیەك
كۆبوونەوەو قایلكردنی حكومەت و پەرلەمان ،كە پارێزگاكە ئەنجومەنی
هەبێت و پێكەوە بەفەرمی بڕیاری پارێزگار و جێگرەكانی لەگەڵ سەرۆك و
ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە فەرمانیان بۆ دەربچێت و دەستبەكاربن،
بەڵام هەند ێ گرفت دروست كران بەپاساوی نایاسایی بوون بۆیە بەو شێوە
دەرنەچوو . بەڕێزیان هۆشیاری خۆیان داوە لەكاتی خۆیدا و دواجار پەرلەمان
پڕۆژەكەی پەسندكرد و لەبەرژەوەندی دەڤەرەكە لەسەر پڕۆژەیەكی وەزیری
هەرێم لانەكان ڕێككەوتن.
پێشكەشكردنی بیرۆكەو پێشنیازی كۆنگرەیەكی
فراوانی ژینگەیی و دروستكردنی فەرمانگەی ژینگە
لەپارێزگای هەڵەبجە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران:
لەكانوونی دووەمی 2015 لەدیدارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
بەڕێزیان ڕەزامەندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرت بۆ كردنەوەی
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەو سازكردنی كۆنگرەیەكی فراوانی ژینگە لە
هەڵەبجە ،كەتا ئێستاش چاوەڕێی بەئەنجام گەیاندنین.
كاركردن لەسەر پڕۆژەی دروست كردنەوەی وەزارەتی ژینگە:
لامان مەبەست بوو بەكردار كابینەی هەشتەم ئەوە بۆ خۆی تۆماربكات
بەكردنەوەی وەزارەتی ژینگە بایەخی ژینگەو پرسی ژینگە بسەلمێنێ .
خۆشبەختانە سەرۆكایەتی حكومەت فەرمانیان دەركرد و دوای دەستبەكاربوونی
بەڕێز/وەزیر لە ) 18 / 5/ 2015 ( لەدەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە وەكو
وەزیری هەرێم بۆكاروباری دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بەكەمتر
لە دوومانگ لەڕێی لیژنەیەكی فراوانی دەستە كەپێكهاتبوو لە بەڕێوەبەرانی
فەرمانگەكان و شارەزایان و ستافێكی بەشی یاسایی نووسینەوەی یاسایی
وەزارەتی ژینگەی تەواوكرد و لە ) 15 / 7/ 2015 ( بەرزكرایەوە بۆ ئەنجومەنی
وەزیران.
دروستكردنی بۆردی زانستی پاراستن و چاككردنی
ژینكە لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵاو و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە:
لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا لە ) 9/ 9/ 2015 ( بڕیاریاندا
بەكردنەوەی بۆردێكی هاوبەش بۆ زانستی ژینگە و دەرفەتێكی باش بێت
تا هەموو شارەزایانی هەرێمەكەمان بتوانن لەگەڵ پرسەكانی ژینگە ڕاو
بۆچوون و هۆشیاری و بیری جوانیان نمایش بكەن لە پاراستن و چاككردنی
ژینگە لە هەرێمەكەماندا .
بەشداری پێكردنی ئەنجومەنی خانمان لە ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگە:
بەشداری پێكردنی ئەنجومەنی خانمان لە ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی
ژینگە، لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی ، هۆشیاری ژینگەیی ،كە
لەماڵەكانەوە دەست پێ بكات . بەڕێزیان سەردانی ئەنجومەنی خانمانی
كرد،كە چۆن خاشاك لەماڵەكانەوە خانمان كاری لەسەر بكەن و چۆن پاشماوە
كەم بكەنەوە چۆن باخچەكان و درەختی بەردەم ماڵان بپارێزن چۆن نەوەكان
پێ بگەیەنن بەو هەستەو چۆن بتوانن زەمبیلەو تورەگە بەكاربهێنن لەبری
نایلۆن وە پەسندكردنی ئەندامێكیان بۆ ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی
ژینگە .
لەگەڵ وەزارەتەكان بە بەتیم كاركردن لەخزمەتی ژینگەی كوردستان:
بەتیم كاركردن لەگەڵ وەزارەتەكان لەخزمەتی ژینگەی كوردستان لەو
سۆنگەوە ئێمە هەموو لایەكمان لەهەرێم خزمەتی یەك تاكی كوردستان
دەكەین بۆ نموونە وەزارەتێك بەرگری لێ دەكات وەزارەتێك پەروەردەی دەكات
وەزارەتێك تەندروستی دەپارێز ێ بەهەمان شێوە ئێمەش ژینگەكەی دەپارێزین
و هەتا دوایی هەرلایەو ئەركی خۆی ، جا ئەم فەرهەنگە گرنگە هەموومان
تەواوكاری یەكتر بین بۆ ئەم مەبەستە بۆ هەرلایەنێك بیرمان كردۆتەوە
خاڵەكانی بۆ خزمەتی ژینگە بكەینە بەرنامەو ڕێككەوتنی هاوبەش
بەسوپاسەوە هەموان پشتیوان بوون.
لەكۆبوونەوەی ) 29 / 6/ 2015 ( ئەنجومەنی وەزیران پێشكەش كردنی كورتە پڕۆژەیەكی ئابوری:
ئەم قەیرانی داراییە بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە، هەرێم و عێڕاق و زۆرێك
لە وڵاتانی تێكەوتووە، بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە لە ) 29 / 6/ 2015 ( لە
ئەنجومەنی وەزیران بەڕێزیان داوای كرد یان بەرامبەر فرۆشتنی نەوت و غاز
قەرزبكر ێ ووردە ووردە دەدرێتەوە و سووی ناچێتە سەر یان بەرامبەر پێنج
ملیار دۆلار زەوی لەهەرێم بەپێی خشتەیەك بفرۆشرێت.
لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پێشنیازی جەنابی وەزیری هەرێم بۆكاروباری
ژینگە بڕیارێكی مێژوویی بەكۆی دەنگ درا بۆ گۆڕینی ناونیشانی خوشك و برایانی كارگوزار و خزمەتگوزار بە ژینگە پارێز:
لەبەر ئەوە ئەم كاركردنە بەكەم دیدە گیرابوو خەڵكی بیانی زۆر هێنراوون
بۆ هەرێم و خەڵكی هەرێم لەبەر )نەنگی( ئەو كارە ناكەن ،جەنابی وەزیر لە
ئەنجوومەنی ژینگە ئەو پێشنیازەی پەسەندكردو خستیە ڕوو لەئەنجومەنی
وەزیران ، بەسوپاسەوە وەرگیراو، بوو بەجێگای ڕەزامەندی تەواوی كرێكارانی
ژینگە پارێز لەتەواوی هەرێمدا و هەوڵێك بوو بۆ جوان كردنەوەی ئەو ئەركە
پیرۆزە.
سەردانی بەڕێز/ كاك مەلا بەختیار بۆ قسەكردن لەسەر كۆنفڕانسی دابڕان كەمشتومڕو قسەو باسێكی زۆری لێكەوتەوە: ئێمە لەبەر ئەوەی ژینگەی فیكری هەرێم ڕووی لە ئاڵۆزی دەنا سەردانی بەڕێز/ كاك مەلا بەختیارمان كرد و ئەو پرسەمان تاوتو ێ كرد و هەردوو
كەمپینی دژبەیەك بڕیاری ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەیان دراو دۆخەكە ئاسایی
بووەوە ،كە هەرێمی كوردستان باشترین ووڵاتی جیهانی ئیسلامیە بۆ ئازادی
ئەمەش بۆ هەموو لایەك دەگەڕێتەوە .
لەڕۆژی ژینگەی جیهاندا كەدەكەوێتە ) 5/ 6(
ی هەموو ساڵێك بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ لەهەرێمی كوردستان وەستانی دووخولەك سەیارە لەشەقامەكان وەك بەشدارییەك لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و پاراستنی ژینگە:
وەك بەشداری لەو پرسە جیهانیە بەو شێوە بەشداری كرا و چالاكیەكی
مەدەنیانە ئەنجامدرا كە ئۆتۆمبێلەكانیش مایەی پیس بوونی ژینگەن
بەو بۆنەیەوە لەسەر تاسەری هەرێم نمایشی جوان ئەنجامدراو بووە مایەی
سەرنجی نوێنەری ووڵاتان لەهەرێم و ووتیان ئەم چالاكیە لە ئاستی ئەوروپایە
لەم پێناوەدا سوپاسی هەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و هاتووچۆی هەرێم و
شوفێرانی هەرێم ی كرد بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ژینگەی جیهانی .
بەتیم كاردەكەین،هۆشیاری پەیڕەودەكەین، بەیاسا ژینگە دەپارێزین
دەیان دیداری گرنگ لەگەڵ قونصولی وڵاتان لەهەرێم و ڕێكخراوە ژینگەیی و شارەزایانی بواری ژینگەو چالاكوانانی ژینگەیی: لەژێر ئەم ناونیشانە )ژینگە خاڵی هاوبەشمانە( لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پێشنیاز خستنە بەردەم قونصول و ڕێكخراوە جیهانیەكان و كاری
هاوبەش ، وەهەروەها هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوە ژینگەییەكانی هەرێم
بۆ پێكهێنانی فیدڕاسیۆنێكی ژینگەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان
، بەڕێزیان هەوڵیداوە كە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بواری ژینگە
بایەخ بەچالاكیەكانیان و پەرە بە بەهرەكانیان بدەن و سوود لە ئەزموونەكانیان
وەربگریت و بگوازرێتەوە بۆ ڕێكخراوەكانی تریش وە لە پڕۆژەی ژینگەییەكان
هەوڵدراوە بەشدار لە بڕیارەكانمان و پێكەوە هەموومان خزمەت بە ژینگە
بكەین.
پێدانی دوو سوپاسنامە بەفەرمانبەرانی ژینگە
لەهەرێم و سوپاسنامەیەك بەڕێكخراوە ژینگەییەكانی هەرێم:
لەبەر ئەوەی بۆنەی ژینگە لای فەرمانبەرانی ژینگە ڕۆژێكی تایبەت
و دیاریكراوە شایەنی ئەو ڕێزەن و سوپاسنامەی دووەم بۆ ڕاوە تان و
خۆڕاگریان بەرامبەر قەیرانی دارایی و چۆكیان لە دەوامی ئاسایی دانەداو
شایەنی سوپاس و ڕێزبوون . لەساڵی 2015 دوو ڕێزلێنان بۆ سەرجەم
ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەڕێگەی فەرمانگەكانی ژینگە لە
شارەكانی هەرێم پێشكەشكران.
دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و نوێنەری قوتابیانی دەرچووی ژینگە بۆ پاراستنی ژینگەو بەگەڕخستنی دەرچووانی كۆلیژی ژینگە لە كۆمپانیاكانی نەوت:
بەڕێزیان بەگشتی بەرنامەی كاری ئامادەكردبوو بۆ ئەوەی دەرچوانی
ژینگە هەلی كاریان بۆ بدۆزرێتەوە لەگەڵ كۆمپانیاو پاڵاوگەو شوێنە
گشتیەكان و كۆمەڵگەی نیشتەجێ بووەكان وەهەوڵ بۆ ئەوەی لە خوێندن
گاكاندا وەكو خۆبەخش سەردانی قوتابخانەكان بكەن بۆ هۆشیاری ژینگەیی
تا هەست بكەن نرخی خەباتی خوێندنەكەیان بەرز ڕادەگرین.
لەماوەی چوارجار و لە نزیكەی مانگێكدا بەوەكالەت بەڕێوەبردنی وەزارەتی كشتوكاڵ و
سەرچاوەكانی ئاو:
بەڕێز/وەزیری هەرێم بۆكاروباری ژینگە لەمیانەی بەوەكالەت بەڕێوەبردنی
وەزارەتی ناوبراو بەشداری كردن لە هیممەت بەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە
خۆڕاگریان لەسەر شەڕی داعش و بەشداری لە چەندین چالاكی لەوانە
خاوێن كردنەوەی دارستانەكان و بەرگرتن لە مەترسیەكانی سووتان.
پوختە ڕاپۆرتێك لەكارەكانی وەزیری هەرێم بۆكاروباری ژینگە
ئاراستەكردنی پەیامێك لەڕێی شاندی هەرێم بە
كۆنفڕانسی جیهانی ژینگەیی لە ووڵاتی فەڕەنسا
كە لە ماوەی دە ڕۆژی كۆتایی مانگی 11 و دە
ڕۆژی سەرەتای مانگی 12 ی 2015 بەسترا:
كە پوختەكەی ئەوەبوو چۆن هاوپەیمانان و ووڵاتانی دونیا هاوكاری
هەرێمی كوردستانیان كردووە لەشەڕی داعش هەرواش لەو سندوقەی كە لە
) 100 ( ملیاردۆلار بڕیاری كۆنفڕانسە بتوانن قەرەبووی تێكدانی ژینگەیی
ڕژێمەكانی بەعس و داعشمان بۆ بكەن بەتایبەت لەكیمیاباران و ئەنفال
و خاپوركردنی گوندەكان و شاری شەنگال و ناوچەكانی تر و بەفەرمی
بانگهێشتكراین ، قەیرانی دارایی ڕێگربوو ئێمە ڕاستەوخۆ بەشداری بكەین.
دوایین پڕۆژە بەهاوكاری نوێنەری ژوورە
بازرگانیەكانی ووڵاتی سوید و لەئەستۆگرتنی
ووڵاتی سوید سەرقاڵی بەستنی كۆنگرەیەكی
زانستی فراوانی ژینگەییە لە پارێزگای هەڵەبجە:
لەدوای ئەوەی هەرێم تووشی قەیران بووە جەنابی وەزیر هەوڵیداوە خەرجی
كۆنفڕانسەكە لەدەرەوە دابین بكرێت و بەشارەزایی چەندین ووڵات بۆ ئەوەی
تاوانەكانی سەردەمی ڕژێم لەبیرنەكەین و ئەو كەیسانە بەزیندوویی بمێننەوە
چۆن بەركەوتووان بە ئازارەوە دەناڵێنن و هەوڵێك بێت بۆ چارەسەر و بۆ
قەرەبوو. هەوڵیدا لەڕێگەی ژووری بازرگانی ووڵاتی سوید خەرجی
كۆنفڕانس تەرخان بكرێ ، كە بڕیارە لەمانگی مارس ی 2016 بەبەشداری
چەندین پسپۆڕی بیانی ببەسترێ .
مینحەی تایبەتی وەزیری هەرێم بۆكاروباری
ژینگە زۆرینەی هەرەزۆری بەخشراوە بە
هاوڵاتیانی هەژار و فەرمانبەرانی ژینگە و بەشێكی
زۆر كەمیشی لەكاروباری ڕۆژانە خەرجكراوە:
ئەمەش بەداتاو دیكۆمێنت پارێزراوە لەلایەن بەشی ژمێریاری دەستەی
پاراستن و چاككردنی ژینگە،كە مانگانە لیژنەیەك ی خەرجی هەبووە،
هەرچەندە لە ) 11 ( مانگی دوای سوێندخواردن وەزیر بێ بەش كرابوو ،
لەومینحەیە . لەو چەند مانگەی وەرگیراوە بەشی بریكاری لێدراوە بۆ
كارەكانی.
سەردان و پێشوازییەكانی وەزیری هەرێم
بۆكاروباری ژینگە:
- پێشوازی لە لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی كوردستان لە
. 2015/8/5
- مەكتەبی جەنابی ئەمیر و فڕاكسیۆنی كۆمەڵ و ئۆرگانەكانی مەڵبەندی
3ی هەولێر و 11 ی دەوروبەر و 8ی سۆران و كەسایەتیەكانی كۆمەڵ
و شاندێكی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ
و ئەكادیمیای ڕاهێنان و گەشەپێدان و لقی زانكۆی مامۆستایانی
پێشەنگ .
- نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت.
- بەسەركردنەوەو دیاری ڕێزلێنان بۆ گروپی ئاڵتون بۆ پڕۆژەی دوبارە
بەكارهێنانەوەی ئاو كە پڕۆژەیەكی نمونەیی بووە.
- پێشوازی و پێشكەشكردنی سوپاس بە كۆمپانیاكانی ئاسیاو كۆڕەك
بە ڕیسالەی موبایل )ژینگە ناسنامەی ئێمەیە( هاوبەشمان بوون لە
چالاكیەكانماندا.
- پێشوازی لەبەڕێزان وەزیرانی )كشتوكاڵ و شەهیدان و ئەنفال و
گواستنەوە و دەزگای مین و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم(
بەجیا.
- پێشوازی لە ووتەبێژی حكومەت بەڕێز/ سەفین دزەیی .
- پێشوازی لە سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
- پێشوازی لە چەندین ڕاوێژكاری حكومی.
پوختە ڕاپۆرتێك لەكارەكانی وەزیری هەرێم بۆكاروباری ژینگە
- پێشوازی لە سەرۆكی )جمعیە لحمایە الإنسان والبیئە(ی عێراقی و
پشتگیری لە پڕۆژەی دروستكردنی تورەكەی ژینگەیی و دابینكردنی
پشك بۆ منداڵی شەهیدانی ئەو ڕێكخراوە.
- سەردانی بەڕێز/ م.شەماڵ موفتی ڕاوێژكاری پێشووی وەزارەتی
ژینگە.
- پێشوازی لە د.عبدالرحمن صدیق وەزیری پێشووتری ژینگەی عێراق.
- سەردانی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان.
- كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێكخراوەكانی ژینكە.
- بەرزكردنەوەی نووسراو لەڕێی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بۆ تۆڕی
میدیایی عێڕاقی بۆ دابین كردنی هێلێكی گەرم ی خۆڕایی بۆ
پەیوەندی هاووڵاتیان بەژینگە .
- بروسكە بۆ هاووردەكردنی كاڵا میسرییەكانی ژووری بازگانی .
- پێشوازی ب هڕیزان م.ناڤم عبدالله و م.دارا محمد و م.یاسین زه نگه نه .
- پێشوازیمان كرد ل ه م. عمر گوڵپی و م.ئارام شوانی.
چالاكی جۆراوجۆر:
لەبەرئەوە پرسی ژینگە پرسێكی نیشتمانیە
بەڕێز/ وەزیر هەوڵیداو ه سوود له به رنامه ی لایه ن ه
سیاسیی هكان وه ربگرێت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان
بانگەشەیان بۆ كردووه له و به هی تایبه ته به
پرسی ژینگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنە
خواستەكانی بۆ خزمەتی جەماوەر بۆی بهێنینە
دی. وەهەروەها خەڵاتی قوتابخانە خاوێنەكانی كردوە
كە ڕێزیان لە ژینگە گرتوە و سوپاسی كەناڵەكانی
ڕاگەیاندنی كردووە كە بەرنامەی ژینگەیی بایەخ
پێ دەدەن و ئاراستەكردنی جەژنە پیرۆزە بۆ هەموو
فەرمانبەران .
تێبینی/
بەڕێز وەزیری هەرێمب ۆكاروباری
ژینگە بە روئیایەكی ف راوان ی
خزمەتكردنی ژینگە لەهەموو
ڕووەكانەوە و بەهەگبەیەكی پڕ
لەپلانی )كورت و مام ناوەند و
درێژخایەنی ستراتیجی( بۆ
خزمەتی ژینگەی كوردستان
دەستی كرد بەكارەكانی بەڵام وەك
لە باسی فەرمانەكاندا ئاماژەمان
پێدا دەرفەتی پێنەدراوە.
دوا وته
ان شا‌و الله چاوه ڕوان بن بۆ خستنه ڕووی به رنامه و
پرۆژه و پلانه كانمان كه به قازانجی ئێستا و داهاتووی
هه رێمه كه مانه ، ئه گه ر په رچ له ڕێمان دروست نه كرێت و
ده ستكراو ه بكرێین تا به صندوقی ژینگه خزمه ت به ژینگه
و ژینگه دۆستانی وڵاته كه مان بكه ین.
چاوه ڕوان بن..
خوای گه ور ه پشتیوانه ..،