سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
بریاری ناوی ژینگه‌پارێزی ده‌ركرد
   
(13/7/2015)



ب.راگه‌یاندن
له‌ رۆژی ژینگه‌ی جیهانی له‌ 5/6/2015 له‌سه‌ر بریاری ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ژینگه‌ ناوی كارمه‌ندانی خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێن و شه‌قامه‌ گشتیه‌كان پێشنیار كرا بۆ ژینگه‌پارێزی، دوای په‌سه‌ند كردنی پێشنیاره‌كه‌ ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم بریاره‌كه‌ی ده‌ركرد بۆ جێبه‌جێ كردن.
به‌رێز (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بریاری (51) له‌ 29/6/2015 ده‌ركرد بۆ گۆڕینی ناوی كارمه‌ندانی خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێن و شه‌قامه‌ گشتیه‌كان گۆڕدرا بۆ ژینگه‌پارێزی و پێویسته‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بریاره‌كه‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ناوی ژینگه‌پارێزی به‌كاربێنن.
شیاوی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ 29/6/2015 له‌ سه‌ر داوای به‌رێز(عه‌بدولره‌حمن عه‌بدوره‌حیم ) وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، ناوی كارمه‌ندانی خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێن و شه‌قامه‌ گشتیه‌كان گۆڕدرا بۆ ژینگه‌پارێزی و له‌ كۆنووسی ئه‌نجومه‌ن جێگیر كرا .
بیرۆكه‌ی ناو گۆرێنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ له‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ پیسبوون و پێوسته‌ به‌چاوی رێزه‌وه‌ سه‌یر بكرێن،چونكه‌ خاوێنی شوێن و شه‌قامه‌ گشتیه‌كان هۆكارێكی گرنگه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.

ك
إنها‌و الدردشه‌