له‌مه‌ریخ ئاوی‌ شیرین دۆزرایه‌وه‌    
(11/12/2013)



خه‌ندان- لۆس ئه‌نجلوس - AA

مانگی دەستکردی کۆریۆسیتی لە سەر مارس ئاسەواری ژیان و ئاوی شیرینی دۆزییەوە.

لە ئەنجامی پشکنینەکاندا چەندین ھێما و نیشانەی بەھێز لە مارس دۆزرانەوە کە دەسەلمێنن پێشتر لە سەر هەسارەی مارس خەڵک ژیاوە.

هەسارەی مه‌ریخ یەکێکە لەو هەسارانەی کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە و چوارەمین هەسارەیە کە دورە لە خۆرەوە.

مانگی دەستکردی کۆریۆسیتی ئەمریکا کە لەلایەن ئاژانسی بۆشاییگەریی ئەو وڵاتە- ناسا بۆ مارس بەڕێکراوە، چەندین ئاماژەیان دۆزیوەتەوە کە دەیسەلمێنن پێشتر لە مارس ژیان ھەبووە.

بە پێی ئەنجامی لێکۆلێنەوەکانی سەر مارس، ئەو گۆلی ئاوەی بینراوەتەوە ھی سێ ملیار ساڵ پێش ئێستایە.

پسپۆڕان پێیان وایە ئەو گۆلە بە ھۆیئەوەی سوێر نەبووە و ئەسیدیشی نەبوو شوێنێکی گونجاو بووە بۆ ژیان.

مانگی دەستکردی کوریۆسیتی ساڵی رابردوو لە نزیک ئەکڤاتۆر لە مارس نیشتپتەوە و دەستی بەکار کردووە.