وتاری دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە یادی هەڵەبجە    
(17/3/2015)



ئەمرۆ دوو شەممە بەبۆنەی كارەساتی هەڵەبجەوە لە ناحیە قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان رێورەسمێك ساز كرا و یەكێك لە وتارەكان تایبەت بە دەستەی ژینگە.
لوقمان شێروانی وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە وتاری ژینگەی پێشكەش كرد.
لە وتارەكەی شێروانی ئەوەی خستەروو.بەناوی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە درود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین. ئەمرۆ خۆشحاڵین بە هەوڵی هەموولایەك ئەو كەسانەی ژینگە و دێهات و گوندەكانی ئێمەیان وێران دەكرد و ئەمرۆ ئێمە سەركەوتنی كورد بونیادی دەنێنەوە و جوانی سروشتی كوردستان دەبوژێنینەوە . و بەهەموو نەیار و دوژمنەكانمان رادەگەیەنین كورد بە كەس لە ناوناچێت و سەردەكەوێت.
بۆیە بە ئەركی هەموولایەك دەزانین بە جیاوازیی لە نێوان مرۆڤەكان لە رووی تەمەن و رەگەز و ئاستی دارایی و پلە و پۆستەكانمان"بەڵام هەموومان یەكسانین لە بەرامبەر ژینگە"بۆیە ئەركی هەموانە پارێزگاری لە ژینگە بكەین.بە هەموو پێكهاتەكانیەوە