دەستەى ژینگە سیمینارێکى بۆ کۆمپانیاى سەرماج ساز کرد    
(1/3/2016)



دەستەى پاراستن و چاککردنی ژینگە سیمینارێکى بۆ کۆمپانیاى سەرماج ساز کرد،بە ئامانجى خستنەرووى (ئێر کوالێتى ) کە ئامێرێکە لە ئۆتۆمبیل دەبەسترین بۆ کەمکردنەوەى گازە ژەهراوییەکان.
سەرەتای سیمینارەکە (ٍصمد محمد حسین) بریکارى وەزیر بۆ کاروبارى دەستەى ژینگە ئاماژەی بەوە کرد، ئەم کۆمپانیایە ئامیرێک پێشکەش دەکەن بۆ ئامادەبوون بە مەبەستى چۆنیەتى کەمکردنەوەى گازە ژەهراوییەکانى ئۆتۆمبیل.ئەوەشى وت " ئێمە تەنها ئەم ئامێرە پێشکەش دەکەین و پێویستە لایەنە پەیوەندارەکان پشکنین بۆ راستى زانیارییەکان بکەن بۆ ئەوەى بزانین تا چەند کاریگەری لەسەر پاراستنى ژینگە هەیە ".
دواتر (ئاغا ئەمیر ) بەرپرسی کۆمپانیاى سەرماج بایەتەکەی پێشکەشکرد و ئاماژەى بەوە کرد،سوود و گرنگییەکانی ئەم ئامیرە چییە بۆ پرسی ژینگە و کەمکردنەوەى گازەکان لە ئۆتۆمبیڵ.
سیمینارەکە ئەمرۆ سێ شەممە 1/3/2016لە هەولێر لە هۆڵی ژوورە بازرگانییەکانى کوردستان ساز کرا بوو و نوێنەری ژمارەیە لە وەزارەت و دەستە و بەرێوەبەرى پۆلیس و وەستای چاککردنەوەى ئۆتۆمبیڵ ئامادەی بوون .