بەکارهێنانی ڕووەك بۆپاكکردنەوەی شوێنە پیسبووەکان    
(2/3/2015)



ڕاپۆرتێك لەسەر ( Phytoremidiation ) واتە بەکارهێنانی ڕووەك بۆپاكکردنەوەی شوێنە پیسبووەکان
لەم تەکنەلۆژیایەدا (لەم کارەدا) ڕژێمی ڕوەکی هەڵدەستێت بە پاککردنەوە وچارەسەر ودووبارە ڕێکخستنەوەی شوێنەکە , هەروەها شیکردنەوەی زیندەوەرەبچوکەکان لە ڕیزۆسفێر دەگرێتەخۆ و کە تێیدا ئەو زیندەوەرانە دەگرێت و کۆیاندەکاتەوە و دەگوێزرێنەوە بۆ ناو ڕووەکەکە.

ئەو ڕێگایانەی کە لە ئێستادا بەکاردێت:-
ئەو ڕێگـــــایانەی ئێستا بەکاردێت بۆ چارەسەرکردن و پاکژکردنەوەی ماددەپیسەکان بریتیین لە چاڵی خۆڵ " Landfill " (واتە هەڵکەندنی چاڵێکی گەورە و تێدا خەزنکردنی ماددەڕەقەکان و پاشەڕۆکانی تر توانەوە لەناویدا) هەروەها چارەسەرکردنی جۆری ڕژێمەکە , زۆر شوێن هەیە گەورەیە وە پاشەڕۆ و ماددەی پیسکەری کەمە بەڵام سەرەڕای ئەوە زیانی زۆری لە ستانداردی جیهانی زیاترە ، رێگایه‌كی تر به‌هۆی كرداری په‌پمپه‌وه‌یه‌ .
وه‌ رێگایه‌كی زۆر باش و هه‌رزان و جوان كرداری به‌كارهێنانی چاندنی رووه‌كه‌ له‌ خاكه‌ پیسبووه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵمژینی مادده‌ پیسكه‌ره‌كانه‌ وه‌ بۆ چارەسەری دووەمی یان سێیەمی پیسبوونی ئاو بەکاردێت.
چۆن ڕووەکەکان ئیش دەکەن:-
ڕووەکەکان پەیوەندیان هەیە لەگەڵ بەکتریــــــــــــا و قەوزەکان لە ڕێزۆسفیردا چونکە ڕووەک و بەکتریا وقەوزەکان ماددە پیسکەرەکان و پاشەڕۆکان دەگوازنەوە بۆ ڕووەکەکە خۆی یان پێکهاتە پەیتیەکانی دەگۆڕن بۆ ماددەیەکی تر یاخود هەڵیان دەگرن ئەمە ماددە کیمیایی و زیانبەخشەکان.
ڕەگی ڕووەکەکان ماددەکان لەسه‌رڕووی زەویه‌وه‌ دەمژن هەروەها ڕژێمی ڕەگەکان زۆر بەتوانایە بۆ کۆکردنەوەی ئاو ، خواردن و کانزاکان.
هەروەها ڕەگەکان هەندێك لە ئایۆنی کانزاکان وەردەگرێ.
گەشەکردنی جۆرایەتی و خۆگونجان وای کردووە کە توانای به‌رگری ڕووەکەکان زۆربێت بۆ زۆربوونی کانزا و هەندێ جۆری پیسبوون.

میکانیزمی کارەکە :-
ڕووەکەکان پاشەڕۆ و ماددە پیسکەرەکان وەردەگرێ (لەخاکەوە هەڵیدەمژێت) ، ئەو ماددانەش دەگوازرێنەوە بۆ شانەکانی ڕووەکەکە (لەناو ڕووەکەکەدا لەبەر کاریگەریەکەی پێویستە ماددەکە بگوازێتەوە بۆ شێوەیەک کە ژەهری کەمتربێت) .
سێیەم کلۆریدی ئەثیلین ( Trichloroethylene) ، ئەمە جۆرە پیسکەرێکی بڵاوی ئاوی ژێر زەویە ، کە دەتوانرێت کاریگەری ژەهرەکەی کەم بکرێتەوە بەبەکارهێنانی ڕووەکی چناری دووڕەگە (Hybrid Poplar).
هێزی با لە تکساس ئاسانکاری دەکات بۆ بەکارهێنانی داری لۆکە بۆ چارەسەری بڕێکی گەورەی بوون بەهەڵمی ئاوی ژێرزەوی لە سێیەم کلۆریدی ئەثیلین.
دەزگای چارەسەرکردنی ژینگە (Environmental Protection Agency) لێکۆڵینەوەیەکی تاقیگەییان کردووە بەبەکارهێنانی پەڕی توتی ( گیایەکی ئاوی بڵاوە) بۆ چارەسەرکردنی سێیەم نیتراتی تۆلۆین (TNT).

دەرهێنانی ماددەکان بەهۆی ڕووەکەوە (Phytoextraction)
ڕووەکەکان ماددە کیمیایەکان وەردەگرن ، بەتایبەتی ئەم کانزاقورسانە بەباشی هەڵدەگرێت ( قوڕقوشم ، کادمیۆم ، مس و نیکڵ ... هتد)
شوێنێك کە بە هۆی قوڕوشمەوە پیس بێت ئەوا بە ڕوواندنی ڕووەکی گوڵەبەڕۆژە و خەردڵی هیندی لادەبرێت.
لە زانکۆی فلۆریدا لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا جۆرە سەرخه‌سیەك دۆزرایەوە کە بڕێکی زۆر لە زەرنیخی تێدا کۆدەبێتەوە ، هەروەها چڕیەکەی لە قەد دا 200 جار زیاترە لە خاكدا.
ڕەگەکان و ڕووەکە بچووکەکان نایەڵن ماددە پیسەکەرەکان بگوازنەوە بۆ هەوا دار و خانەوە.
دارەکان ماددەکان وەرئەگرێت و نایەڵێت بڕۆنەوە ناو ئاو کاتێک ڕووەکەکە ئاو وەردەگرێت و بە هەڵم بوون ڕوودەدات