رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بەهاوبەشی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم و رێكخراوی ئەمەك بۆ پرسی ئەنفال خولێكی هۆشیاری ژینگەیی و كاری دەستی بۆ خانمان دەكاتەوە .    
(30/10/2014)



مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
ڕايگەیاند " ماوەی دوو هەفتە چەند چالاكییەكی تایبەتمان بە زانیاری ژینگەیی تایبەت بە رێكخراوەكانی تایبەت بە خانمان ئەنجام دا كە هەنگاوی یەكەم تایبەت بوو بە هۆشیاری و پاراستنی ژینگە دواتریش كۆتا كارمان تایبەت كردبوو بە كاری دەست رەنگینی خانمان لە بواری ژینگەدا، كە لەلایەن چەند مامۆستایەكی تایبەت لە فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی وانەكانیان وترانەوە ، ئەوەی زیاتر گرنگی پێدرا ئەو پاشەرۆ و كەلوپەلانە بەكار بهینرینەوە كە رۆژانە خانمان فرێی دەدەن، و هەوڵبدرێت كەمترین پاشەرۆ فرێبدرێت .
گووتی" لە داهاتوودا بەشداربوان سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی دروستی دەكەن لە پێشانگایەكی تایبەتی ژینگەیی نمایش دەكرێن و لە كۆتایی خۆلەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون و دیاریەك پێشكەش بەبەشداربوونی ئەو خوڵە دەكرێت