نوێترین زیانی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان بۆ سه‌ر منداڵان    
(21/8/2013)



له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ بواری ته‌ندروستی منداڵاندا، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رز خواردنه‌وه‌ی گازییان پێ ده‌درێت، زیاتر توڕه‌ ده‌بن و توانای ته‌ركیز كردنیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، كه‌ له‌ هه‌رسێ زانكۆی ڤێرمۆنت و كۆڵومبیا و هارڤاردی ئه‌مریكی ئه‌نجامدرا، ده‌ریخست كه‌ منداڵ تا خواردنه‌وه‌ی گازی زیاتر پێ بدرێت، زیاتر توڕه‌ ده‌بێت و توانای ته‌ركیز كردنی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری زیاتره‌ له‌ كاتی گه‌وره‌بوونیدا كه‌سێكی شه‌ڕانگێزی له‌ ده‌ربچێت.

له‌ میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، چاودێری ژه‌مه‌ خۆراكی رۆژانه‌ی نزیكه‌ی سێ هه‌زار منداڵ كرا و له‌باره‌ی رێژه‌ی پێدانی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانه‌وه‌ پرسیار له‌ به‌خێوكاری منداڵه‌كان كرا.

توێژه‌ران گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی خواردنه‌وه‌ی گازییان زۆر پێده‌درێت، له‌ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا روبه‌ڕووی كێشه‌ی زیاتر ده‌بنه‌وه‌ و دوچاری شه‌ڕ و ناكۆكی زیاتریش ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیاندا.