لیژنه‌ی ته‌ندروستی وژینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌ی كرد    
(5/8/2015)



رۆژی 5/8/2015 چوارشه‌ممه‌، سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وژینگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی دیوانی ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌یان كرد، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردنی مامۆستا عبدالرحمان به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌، هه‌روه‌ها تاووتوێكردنی پلان وپڕۆژه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه‌، هاوكات هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سته‌ی ژینگه‌و په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌كۆتایدا شاندی میوان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ژینگه‌كرد، هیواخوازن سه‌ركه‌وتوو بن له‌كاره‌كانیان.