توێژینەوەیەک: شتنی دەستی منداڵان ١٥% گەشەی زیاد دەکات    
(5/8/2013)



بەپێی توێژینەیەکی نوێ دەرکەوتووە کە شتنی دەستی منداڵان بەئاوو سابون رێگایەکی زۆر باشە بۆ گەشەکردنیان. توێژینەوەکە کە لەلایەن ژمارەیەک خوێندنگای پزیشکییەوە لە چەند وڵاتێکی ھەژارنشین دا ئەنجامدراوە دەری دەخات کە بەکارھێنانی ئاوو سابون دەبنە کوشتنی رێژیەکی زۆری بەکتریا کە ساڵانە ملیۆنەھا منداڵ لە جیھاندا گیان بەھۆیەوە لەدەست دەدەن، بەتایبەت نەخۆشی سکچون کە ھەڕەشەیەکی گەورە لەسەر منداڵان لە جیھاندا.
بەپێی توێژینەوەکە شتنی دەست بەسابون بەڕێژەی لە سەدا ١٥ لە گەشەکردنی ئەو منداڵانە زیاد دەکات کە گەشەیان لاوازە.