خولی راهێنان و هۆشیاریی ژینگه‌یی بۆ 75 ده‌زگای چاككردنه‌وه‌ی ئه‌هلی شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌    
(21/12/2015)



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 21/12/2015 به‌ ئاماده‌بوونی ره‌زاق خه‌یلانی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری له‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ سێ خولی راهێنان و هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن و فێنككه‌ره‌وه‌ (تبرید) بۆ ده‌زگا ئه‌هلییه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی هۆكانی فێنككردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌. ئامانجیش له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه‌ هۆشیاركردنه‌وه‌و راهێنانی كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه‌یه‌ له‌رووی ژینگه‌ییه‌وه‌ و فێركردنی كارمه‌ندانه‌ له‌ به‌ركارهێنانی نوێترین ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌. جێی ئاماژه‌دانه‌ ماوه‌ی هه‌ر خولێك سێ رۆژه‌، كه‌ دوو رۆژیان پراكتیكین و له‌ تاقیگاكان به‌رێوه‌ده‌چن و ئه‌وه‌ی تریان به‌شێوه‌ی تیۆرییه‌. له‌ كۆتایی چالاكییه‌كه‌شدا بۆكسێك كه‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی تێدایه‌, وه‌ك دیاری به‌ هه‌ر خاوه‌ن ده‌زگایه‌كی چاككردنه‌وه‌ به‌خشرا.