هه‌موو کارێکی سه‌رکه‌وتوو پێویستی به‌ پلانێکی پێش وه‌خت هه‌یه‌.    
(11/6/2015)



به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی پلانێک بۆ پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی کوردستان ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی ده‌سته‌ی ژینگه‌ که‌ پێک هاتبون له‌ به‌ڕێزان عبدالرحمن عبدالرحیم وه‌زیری هه‌رێم بۆ پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ و صه‌مه‌د محمد بریکاری وه‌زیر و ئامان زه‌مان به‌رپرسی به‌شی پلان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پلانیان کرد و له‌گه‌ڵ دکتۆر علی سندی وه‌زیری پلان و کاک زاگرۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی پلان دانان کۆبونه‌وه‌و باس له‌ ڕۆڵی گرنگی ژینگه‌ و دانانی پلانێکی فراوانی گشت گیرکرا که‌ پێکه‌وه‌ئاماده‌ی ده‌که‌ن بۆ به‌رگرتن له‌ مه‌ترسیه‌کانی ژینگه‌و خاوێن ڕاگرتنی ژینگه‌و هۆشیاری گشتی له‌سه‌ر پرسی ژینگه‌ بڕیاره‌ سود له‌ پلانی عێراق بۆ ژینگه‌ و ئه‌زموندارانی هه‌رێم و ئه‌زمونی وڵاتانی دونیاوه‌رگرن بۆ ئاماده‌کردنی پلانی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان و پێکه‌وه‌ ڕێو شوێنی گونجاویان دانا