به‌ به‌شداری ده‌سته‌ی ژینگه‌
هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ له‌ سه‌یرانگای دڵۆپه‌ ئه‌نجامدرا
   
(4/2/2015)



به‌ به‌شداری ده‌سته‌ی ژینگه‌
هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ له‌ سه‌یرانگای دڵۆپه‌ ئه‌نجامدرا

سایتی ژینگه‌: دانا ته‌ها
فۆتۆ: خالید چۆمانی
فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و به‌ به‌شداری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌، كشتوكاڵ ، شاره‌وانی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی پاككردنه‌وه‌ و رێكخراوی ئاڤیاری ژینگه‌یی هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ ییان له‌ سه‌یرانگای دڵۆپه‌ ئه‌نجامدا.
خه‌سرۆ ساڵح به‌رپرسی به‌شی هۆشیاری له‌ ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌ سایتی ژینگه‌ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌شداریمان له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سه‌یرانگای دڵۆپه‌ كرد . ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ڵمه‌تی له‌م جۆره‌ ،زۆر گرنگه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گه‌شتیاریی و سه‌یرانگاكان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بریاره‌ مانگانه‌ هه‌ڵمه‌تی له‌مجۆره‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ و ده‌ڤه‌ره‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 4/2/2015 به‌ به‌شداری هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ده‌سته‌ی ژینگه‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی پاككردنه‌وه‌ و رێكخراوی ئاڤیاری ژینگه‌یی هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ له‌ سه‌یرانگای دڵۆپه‌ به‌رێوه‌چوو. له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماده‌ی بوون، توانرا رووبه‌رێكی فراوان له‌و سه‌یرانگایه‌ له‌ زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی گه‌شتیاران پاك بكرێته‌وه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان كاتێك سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌ گه‌شتیارانه‌ ده‌كه‌ن ئاسووده‌بن.