کاریگەرییەکانی نایلۆنی بازاڕکردن (Shopping bag) عەلاگە ، لەسەر پیسبوونی ژینگە:    
(30/7/2013)



(بۆ ٥ خۆلەک بەکاری ئەهێنین و بۆ ١٠٠٠ ساڵ لە ژینگەدا ئەمێنێتەوە)


١- عەلاگە لە نەوتی خاو دروست ئەکرێت کە سەرچاوەیەکی نوێ نەبوەوەیە (Non Renewable).

٢- تەنها لە ئەمریکا ساڵانە (١٠٠ ملیار) واتە (١٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) عەلاگە فڕێ ئەدرێت،

٣- ساڵانە زیاتر لە ١ ملیار باڵندە و شیردەر ئەمرن بەهۆی خواردنی نایلۆنەوە.

٤- یەکێکە لەو پەشماوانەی کە لەخۆوە هەڵناوەشێت ، واتە (biodegradable) نییە , لەگەڵ ئەوەش دا هەزاران ساڵی پێویستە بۆ هەڵوەشانی.

٥- لە جیهاندا نزیکەی (١% بۆ ٣%) لێ ڕیسایکلین ئەکرێت.

٦- وزەی ئەو نەوتە خاوەی لە یەک عەلاگەدا بەکاردێت ، ئەتوانێت سەیارەیەک ١١ مەتر بخاتەڕێ.

٥- عەلاگە ڕێگرە لە چونەخوارەوەی ئاوی باران و ئەبێتە گۆی کەمبوونی ئاوی ژێر زەوی و لافاو.

(باشترین چارەسەر زەمیلەی قوماشە کە بۆ چەندین جار بەکاردێت)