پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی

پیس بوونی ژینگه‌ و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر بواری ئابوری
   
(31/7/2013)



دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئه‌و كارانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ژینگه‌ و ده‌بێته‌ هۆی پیس بوونی به‌ ئازاردانی دڵی دایك و باوك ناوبرد، به‌و پێیه‌ی ئه‌م زه‌ویه‌ی كه‌ئێمه‌ له‌سه‌ری ده‌ژین داده‌نرێ به‌دایكی مرۆڤایه‌تی چونكه‌ ئێمه‌ له‌ زه‌وی بووین و له‌سه‌ری ده‌ژین و له‌به‌روبومه‌كه‌ی ده‌خۆین، قورئانی پیرۆز ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئێمه‌ كه‌به‌زه‌وییه‌وه‌ هه‌مانه‌ كورت ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌زه‌وی بووین، ئه‌و دایكمانه‌ و ئه‌ركی له‌سه‌رمانه‌، بۆیه‌ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ بۆمان نییه‌ زیانی پێ بگه‌یه‌نین، دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا له‌سه‌ر بابه‌تی (پیس بوونی ژینگه‌ و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر بواری ئابوری) .

دكتۆر قه‌ره‌داغی له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كرداره‌ هه‌ڵه‌كانی مرۆڤ و كاریگه‌ریه‌ زیان به‌خشه‌كانی له‌سه‌ر پیس بوونی هه‌واو ئه‌رزو ئاسمان، بووه‌ته‌ هۆی گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی، و بووه‌ته‌هۆی زیان گه‌یاندن به‌به‌رگه‌ هه‌واو تێكدانی هاوسه‌نگی یه‌كه‌ی .

قه‌ره‌داغی نووسیویه‌تی كه‌پیس بوونی ژینگه‌ ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی پێكهاته‌ سود به‌خشه‌كانی ناو ژینگه‌ به‌پێكهاته‌ی زیان به‌خش، یاخود به‌هاكه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، یاله‌شێوازی ئاسای خۆیان لاده‌ده‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش گۆڕانێكی ناسروشتیه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندی فیزیایی و كیمیایی ئه‌و ماددانه‌دا و له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ژیان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌وكه‌به‌ .

پیس بوونی ژینگه‌ كاریگه‌ریه‌كی سلبی زۆری له‌م بوارانه‌دا هه‌یه‌ :

* ئه‌و پیس بوونه‌ی ئێستا تائێستا وێنه‌ی نه‌بووه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و سنوری تێپه‌ڕاندووه‌.

* زیاد بوونی گازی كاربۆن له‌به‌رگه‌ هه‌وادا كه‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی سه‌رزه‌ویمان .

* ئینسان هۆكاری سه‌ره‌كی و به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ له‌م پیس بوونه‌دا .

هه‌ڵوێستی ئیسلام له‌سه‌ر ژینگه‌و خراپكردنی :

دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ڕوونی كردۆته‌وه‌ كه‌قورئانی پیرۆز په‌یوه‌ندی ئێمه‌ی به‌ژینگه‌وه‌ له‌وه‌دا كورت كردۆته‌وه‌ كه‌ئێمه‌ له‌زه‌وی دروست بووین، بۆیه‌ زه‌وی دایكمانه‌، وه‌ئه‌رك و مافی له‌سه‌رمانه‌، دروست نییه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌زه‌ره‌ری پێ بگه‌یه‌نین، چونكه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك ئازاردانی دڵی دایك و باوك وایه‌، بۆیه‌ قورئانی پیرۆز گرنگیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی داوه‌ به‌پاراستن و پارێزگاری كردنی ژینگه‌ له‌پیس بوون و خراپكردن و هه‌موو جۆره‌ زیان گه‌یاندنێك پێی، به‌وه‌ی كه‌ چ كاریگه‌ریه‌كی سلبی یا ئیجابی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ یا له‌سه‌ر مرۆڤ .

وه‌ له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌چه‌ند ئایه‌تێك و سوننه‌تێكی پیرۆزكردووه‌ كه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سزای توندو توڕه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌كه‌سێك كه‌خراپه‌كاری و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر زه‌وی بكات، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ {{ۆڵا تُفْسِدُواْ فِی اڵاَرْچِ بَعْدَ إِصْڵاحِهَا } }

وه‌خوای گه‌وره‌ له‌وه‌صفی ئه‌واندا كه‌دوورن له‌به‌زه‌یی خوای گه‌وره {ۆإِژَا تَۆلَّی سَعَی فِی اڵاَرْچِ لِیُفْسِدَ فِیِهَا ۆیُهْلِكَ الْحَرْپَ ۆالنَّسْڵ ۆاللّهُ ڵا یُحِبُّ الفَسَادَ } ، دكتۆر قه‌ره‌داغی له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی كردووه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێكی پیرۆزو چه‌ند سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌فه‌رمان به‌چاكسازی و بنیاتنان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و پارێزگاری كردن له‌جوانی زه‌وی و پێكهاته‌كانی ده‌كات، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت { إِنَّا ڵا نُچِیعُ أَجْرَ الْمُصْلِحِینَ }، ، خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا سوننه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌یان كردووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌خودای گه‌وره‌ میلله‌تی چاكه‌ خواز ڕه‌نج به‌خه‌سار ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ گه‌لی خراپه‌كاره‌كه‌ خه‌سارۆمه‌نده‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت {ۆمَا كَانَ رَبُّكَ لِیُهْلِكَ الْقُرَی بِڤُلْمٍ ۆأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ } له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ تازه‌یه‌دا دكتۆر عه‌لی ئاماژه‌ی به‌چه‌ند ده‌قێكی شه‌رعی و سوننه‌تێك كردووه‌ كه‌تیایدا هۆكاری سه‌ره‌كی پیس بوونی ژینگه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ مرۆڤه‌كان و ئه‌نجامی ڕه‌فتاری هه‌ڵه‌و كرداره‌ خراپه‌كانی ئه‌وانه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت {ڤَهَرَ الْفَسَادُ فِی الْبَرِّ ۆالْبَحْڕ بِمَا كَسَبَتْ أَیْدِی النَّاسِ لِیُژِیقَهُم بَعْچَ الَّژِی عَمِلُوا ڵعَلَّهُمْ ێرْجِعُونَ }

به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌ی قه‌ره‌داغی په‌یوه‌سته‌ به‌چاره‌سه‌ری ئابوری ئیسلامی تایبه‌ت به‌ژینگه‌، ڕوونی كردۆته‌وه‌ كه‌ئیسلام كۆمه‌ڵێك بنه‌مای بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ داناوه‌ وه‌ك چه‌سپاندنی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌موڵكی ڕاسته‌قینه‌ هی خودایه‌و مرۆڤه‌كان ته‌نها جێنشینن له‌سه‌ر زه‌وی .

* به‌به‌كارهێنانی ئه‌و ووزه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌خودای گه‌وره‌ دروستی كردووه‌ بۆ مرۆڤ .

* به‌كارهێنانی شته‌كان به‌هاوسه‌نگی به‌پێی پێویستی و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌چروكی و خۆپاراستن له‌ به‌زیاده‌ سه‌رفكردنی .

* ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و چاكسازی و چاككردنی سه‌رزه‌وی .

* نه‌هێشتنی خراپه‌كاری و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر زه‌وی .

* دانانی سزا بۆ سه‌رپێچیكاران ئه‌وانه‌ی ژینگه‌ پیس ده‌كه‌ن به‌پێی یاسا.

* گرنگی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پیس بوونانه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ شێوه‌ سروشتیه‌كه‌ی خۆی .