چەند ڕاستی یەکی زانستی لەبارەی بەکارهێنانی کاغەز لەلایەن مرۆڤەوە ، وە کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری کەش و هەوا:    
(10/2/2015)



١- بەرهەم هێنانی تەنها یەک کیلۆگرام کاغەز پێویستی بە ٣٢٤ لیتر ئاوە.

٢- تێکڕای بەکارهێنانی ساڵانەی هەر تاکێک لە سەرانسەری جیهان ٤٨ کیلۆگرام کاغەزە بۆ هەر کەسێک ، ئەگەر بە تەنها ئەمریکا وەرگرین ڕێژەکە بەرز ئەبێتەوە بۆ ٣٣٣ کیلۆگرام.

٣- ڕێژەی بەکارهێنانی کاغەز لە ئاسیا زۆر بە خێرایی بەرزئەبێتەوە ، بەجۆرێک لە داهاتویەکی نزیکدا پێش ڕۆژئاوای ئەورپا و ئەمریکا ئەکەوێت.

٤- پێشکەو تنەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری کاریگەرییەکی بەرچاوی نەبووە لەسەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز وەک تاکە سەرچاوەی تۆماری زانیاری ، تا ئێستەش %٩٥ زانیارییەکان لەسەر کاغەز هەڵ ئەگیرێن.

٥- دوبارە بەکارهێنانەوەی (ڕیسایکڵین)ی ٥٤ کیلۆگرام لە کاغەز ژیانی درەختێک ئەپارێزێت.

٦- کاغەز و بەرهەمە کاغەزییەکان لە وڵاتی کەنەدا خەمڵێنراوە بە نزیکەی ١/٣ ی هەموو پاشەڕۆکان لەو وڵاتەدا.

٧- وڵاتی کەنەدا ساڵانە ٦ ملیۆن تۆن لە بەرهەمە کاغەزییەکان بەکارئەهێنێت ، لە کاتێکدا تەنها ١/٤ ی ئەو ڕێژەیە ڕیسایکلین ئەکرێتەوە.

٨- پیشەسازی بەرهەمهێنانی کاغەز بە پلەی سێیەم دێت لە بەکارهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان.

٩- پیشەسازی کاغەز گەورەترین بەکارهێنەری ئاوە لە بەرهەم هێنانی یەک پاوەن لە بەرهەم.

١٠- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تەنها %٢٥ بەرهەمە کاغەزییەکانی جیهان بەکارئەهێنێت ساڵانە.

١١- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵانە پێویستی بە ٦٨ملیۆن درەختە بۆ دابینکردنی بەرهەمە کاغەزییەکان.

١٢- تێکڕای کۆپی کردنی کاغەز ٢٨ کاغەزە بۆ هەر بەکارهێنەرێکی پۆستی ئەلیکترۆنی.

١٣- ساڵانە ١١٥ بلیۆن پەڕە کاغەز بەکاردێت لە کۆمپیوتەرە خۆییەکاندا (پێرسنەڵ کۆمپیوتەرس).

١٤- لە وڵاتی چین ساڵانە ١٠ هەزار درەخت ئەبڕدرێتەوە تەنها بۆ دابینکردنی کارتی پیرۆزبایی.

١٥- بە دوبارە بەکارهێنانەوەی تۆنێک کاغەز ، ٣ یاردە چوارگۆشە لە زەوی ئەپارێزین ، کە دابین ئەکرێت بۆ فڕێدانی پاشماوە کاغەزییەکان.

١٦- پلەبەندی دوبارە بەکارهینانەوەی (ڕیسایکلین) بەرهەمە کاغەزییەکان لە جیهاندا بەم شێوەیە:
١- هۆڵەندا ٧٧% .
٢- ئەڵمانیا ٦٧%.
٣- یابان ٥٢%.
٤- ئەمریکا ٤٥%.

١٧- لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵانە ، زیاتر لە ٢ بلیۆن کتێب بڵاوئەکرێتەوە لەگەڵ ٣٥٩ ملیۆن گۆڤار و ٢٤ بلیۆن رۆژنامە.

١٨- پێداویستی ساڵانەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ٥٢٠ پاوەند کاغەزە.