پیسبونی ژینگەو هۆکار و نەخۆشی و چارەسەر    
(28/7/2013)



گرفتی مانەوەی ژیان و زەوی تەنها کەوەتنە خوارەوەی نەیزەکەکان نیە بەڵکو لەو گرنگتر هەیە ئەویش پیسبونی ژینگەیە کە یەکێکە لەهۆکارەکانی لەناوچونی مرۆڤایەتی سات لەدوای سات ئەمە تەنها کاریگەری لەسەر مرۆڤ نەبوە لەئێستا دەرکەوتوە گۆڕانی جوگرافیای لە زەویدا ڕویداوە ئەویش بەهۆی گەرمبونو لەناوچونی زەریا بەستەڵەکەکانەوەیە کەئەمانەش دوو هۆکاری سەرەکین لەوانە بەکارهێنانی زیاد لەپیویستی کارگە زەبەلاحەکانی پیشەسازی هەروەها بڕینەوەی بەشیکی زۆری دارستانەکانو سوتانی هەندیکی کەیان ئەمانە و چەندەهای دیکە لە گرنگترین هۆکاری پیسبونو لەناوچونی ژینگەن .

ژیان بە پشتبەستن بە ئاو خاکو هەواو خۆراک درێژە دەکیشێ بەلام لە ئەنجامی ئەو گۆ ڕانە کەشیەی بەسەر دونیادا هاتوە لەلایەک و کونبونی بەرگی ئۆزۆن (کە زیانی جەستەیو دەرەکیشی هەیە و بەشیک لەو سوتانە خۆییەکان بەهۆی ئەمەوە ڕودەدات) ڕوبەڕوی قەیرانی لەناوچون دەبێتەوە . لەئەنجامی توێژینەوە نێونەتەوەییەکانەوە دەردەکوێ رێژەی ستانداردی ژینگەی بۆ سەوزای لە دەبێ %١٥ بێ ، بۆ شارێکی وەکو سلیمانی کە دانیشتوانەکەی نزیکەی دووملیۆن کەسە ئەم ڕێژەیەی کە وەدەست هاتوە لە ئەنجامی کارکردنی حکومەت کە %٤ زۆر زۆر ترسناکەو پیویستبو لەسەرو %٢٠ بوایە ئەگەر لەڕوی تەندروستیەوە چاوێ لێبکەین دانیشتوانەکەی بەزۆر نەخۆشی جۆربەجۆری مەترسیدارەوە دەنالێنن جگەلەمەش ریژەی زیادبونی جەڵدەو شیرپەنجەو گەلێک لە نەخۆشیەکانی تر و بەتایبەتی رەبوە کە پێویستی بە ژینگەیەکی پاکو خاوینە لە زیدبوندانو هۆکارەکەشی نادیارە! لەدونیادا دووهۆکار بۆ مردنی کتو پڕ هەیە ئەویش کۆتایی ژیان یا نالەباری گوزەران بەتەنها لە هۆکاری دوەمدا بەشێکی زۆری مردوانی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە چونکە ئاسمان و خاک و بڵندایو نزمای هەموی وەک یەک ڕەنگو یەک شێوەیان لیهاتەوە ترسناک ترین دیاردەی نێگەتیڤی ئەم گۆرانە خۆلبارین و بەبیابان بونی ناوچە کوردیەکانە بەتایبەت ئەو ناوچانەی بەشێوەیەکی چڕ خۆڵبارین ڕوی تێدەکات بۆ ئەمەش سولەیمانی پلەی نایابی هەیە لەزۆر کاتدا بینین بۆ چەند مەترێک و کەمتریش کەمدەبێتەوە ئەمانەش هەڵبەت رێگرتن لێی زۆر دژوارنیە لێرەدا وتەی کەسانیکم بیردیتەوە کەدیانوت لەسەردەمی سەدام و ڕژێمەکەیدا سولێمانی سەوزترین شاربو وە گەیشتۆتە سەرو %٢٥ کەئەمەش زۆر باشو بێهاوتایە بۆ لابردنی کۆمەلێک نەخۆشیو گریمانەی بەبیانان بونی کەچی لەپاش حوکمی خۆی ئەم رێژەیە کەمی کردوە بۆ %٤ ئەویش بەمدوایانە بەرزبۆتەوە ئاخۆ لەوەو پێش چەندبوبێو چۆن ژیان لەم مەملەکەتەدا گوزەرابێ کە یەک پارچە خۆڵو تۆزە!



بەگشتی ئەو مەترسیانەی سەرەوە باسکرا بەهۆی چەند هۆکارێکەوەیە کە هەوڵدەدەین بەڕونی و ڕاشکاوی لەمەڕیان بدوێین :

١- کێشە ناوخۆییەکانی کورد لە باشوری کوردستان سەردەمانێکی زۆری ڕاماڵی بەخۆیەوە و بوەهۆی لەبیرکردنی زۆر کایەی ژیان و مانەوە لەونێوەندەدا ژینگە

٢- چۆڵ کردنی گوندەکان و نەمانی زەویو زاری سەوزو کشتوکالی

٣-نەبونی ماستەر پلانو دەستەی بيڕیوەبردنی باخچەو گرنگیدانی شوێنە سەوزاییەکان کەبەداخەوە زۆربەی کات ئەوکەسانەی لەویدا کاتیان دەگوزەران لەپاش چونیان بەپیسیو بە کۆمەلێ خاشاکی مەترسیدار جێدەهێشت کەبەدرێژای دەیان و سەدان ساڵ لەکۆڵ ژینگەنابنەوەو بەپاکیو بەسودی نایهێڵنەوە

٤-بڕینەوەی دارەکان کەئەمە بۆخۆی گەورەترین گوێ پێنەدانی ساڵانی ڕابردوی حکومەتبوە کە پێدەچی تائێستا هەرمابێ بەڵام لەقاڵبیکی نویدا( بە زەمکردن نەبێ کوردستان خۆی ئەوەندەی دارو دەوەن نیە تا لێشی بڕنەوە)

٥-چاندنی کۆمەڵێک دار و سەوزکردنی چەندین ڕوبەر بەلام ئاونەدانو پشتگوێخستنی مالوێرانی ڕویتێکردنو مایەپوچبون بەڵگەش بۆئەمە لەم شارەدا بەڕونی دیارە و هێشتا ئاسەوارەکانی هەرماوە

٦- نەبونی سەوزای لەماڵەکاندا گەورەترین گرفتە

٧-سوتاندنی ئەو بەشە سوزاییانەی دەوروبەری شار

٨-تائێستا چەند جار ڕویداوە پرۆژەی باخچەو شوێنی سەوزای گۆردراوە بۆ بیناو باڵەخانە

٩- دروستبون و دامەزراندنی کۆمەلێک کارگەو پڕۆژەی نەشیاو لە چەند ناوچەیەکدا کە دەردراوی پیسو مەترسیدار بەجیدێلێ لەم ولاتەدا

١٠- هەروەها هاتنی ژمارەیەکی بێشوماری ئۆتۆمبێل بۆناو خاکی کوردستان ڕۆڵێ سەرەکی دەگێڕن لە پیسکردنی ژینگەدا



هەمو ئەمانە گرفتن بۆ دروست نەبونی ژینگەیەی ئارامو پاک بۆ نەوەکانی ئەم ولاتە لەسەروبەندی پاراستنی ژینگە لەولاتە پێشکەوتوەکاندا ساڵانە چەندەها کۆڕو کۆبونەوە ئەنجام دەدرێن بۆ کەمکردنەوەی دەردراوە کیمیایەکان بەلام بەداخەوە ئەو بەلێن و ڕیکەوتن نامانە هێشتا نەچونەتە جێبەجێ کردنەوە یا تەنها لاوەکیەکانی پێشخراوە و گرنگو پێویستەکان هەرباسیشی لێوەناکرێ !



بەگشتی چارەکردنو بنبڕکردنی خۆڵبارینو سەوزکردنی ناوچە بێ سەوزاییەکان دەکرێ لەڕێی چەند هەنگاوی سەرەکیەوەبێ (لێرەدا هەولەدەین بەکورتی هەندیک لەوانە بژمێرین):

١-سەوزکردنی دەوروبەری شار و هەنگاونان بۆ دروست کردنی ناوچەی بەرفراوانی سەوزای چێنراو بە درخەت

٢- دروست کردنی چەندین پڕۆژەی باخچەی مەزن لەشارەکاندا کەزۆر لەپێویست پێویسترە چونکە ئەوانەی کەهەن توانی قەرەبوکردنەوی زیانەکان ناکەن

٣- لەهەر پڕۆژەیەکی نیشتەجیبوندا جا چ خانوبێ یا کۆمەڵەی نیشتەجێبون پێویستە ڕوبەرێکی دیاریکراو بۆ باخجەو سەوزای دابنرێ کەئەمەیانن جێگای داخە بەهۆی دابرشکردنی زەویو زارەکانی و.شارەوانی کەهەمویان لە ١٥٠و ٢٠٠ مەتردان تەنها بەشی خانو دەکات هەندێجاریش هیچ شوێنێکی کراوەی تێدانیە تا باخچەی تیابێ!

٣- پێویستە پێش کردنەوەی هەردرگایەکی خوێندنگابێ یا باخچەی ساوایان یا هەرشوێنیکی فیرکاری حکومی و ناحوکومی وانەی تایبەت بە پاراستنی ژینگە دابنرێ و رێژەیەکی تەرخان بکرێ بۆ باخچەو سەوزایی

٤- پرۆگرامی فیرکاری ژینگەیی بۆ ئاستە جیاکان

٥- هەڵمەتی هۆشیاری ژینگەیی بەردەوام نەک تەنها بۆڕۆژێکو هەفتەیەک بەلکو مانگو تەنانەت ساڵیش زۆر پێویستە بکرێ بۆ پرۆسەی پاراستن و سەوزکردنی کوردستان

٦- دانانی چاودێرو سەرپەرشتیاری شوێنە سەوزای و باخچەکانی شارو دەرەوەی شار



هەرچەند کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز کارو چالاکی خۆیان درێژەپیداوە هەروەها وەزارەتو لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام کاردەکەن بۆ هۆشیاری تاکی کورد لەمەڕ گرنگی سەوزایی بەڵام ئێستا سلێمانی و دانیستوانەکەی لەژێر دوو هۆکاری زۆر سەرەکیو ناهەمواردان بۆ ژیان ئەوانیش گەرمایەکی لەڕادەبەدەر و خۆلبارینیکی بێ وچان کەم تازۆر ئەمانە دوهۆکاری کێشەی دەرونیو نەخۆشین ڕەنگبێ لەگەروی هەرتاکیکی ئەمشارەدا لەکاتی خۆلبارینو دواتری ئەوەندە پیسو خۆلاویبێ لە فلتەری ئامێرەکان پیستربێ!