ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد.    
(3/6/2015)



به‌ ئامانجی تاوتوێ كردنی ره‌وشی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد بۆ پرسی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.
رابه‌ر محه‌مه‌د سه‌لیم به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌،به‌ ماڵپه‌ری ژینگه‌ی راگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم بریتی له‌ نووێنه‌ری
وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ر نوێنه‌رێك به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیه‌ و له‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌ندامه‌. ئه‌وه‌شی وت" ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ كاری هه‌ماهه‌نگی نێوانه‌ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی ژینگه‌یه‌، به‌ ئامانجی پاراستنی ژینگه‌ و رێگركردن له‌ هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه‌".
به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندن،ئه‌وه‌شی خسته‌روو،ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاوتوێ كردنی ره‌وشی ژینگه‌ی كوردستان بوو و كاركردنی زیاتر و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌هێزتر بكرێت .ئه‌وه‌شی وت"كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك رۆڵی هه‌بێت له‌ پاراستنی ژینگه‌".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولره‌حمان عه‌بدولره‌حیم وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و صه‌مه‌د مه‌حمه‌د حسین بريكارى وه‌زير بۆ كاروباری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی
حكومه‌ت و فه‌رمانگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ بوو. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2/6/2015 له‌ دیوانی ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌ ساز كرا بوو و زیاتر له‌ كاتژمێرێكی خایاند.