به‌ فیرۆ دانى ئاو    
(20/12/2012)



بۆ چى پێویسته‌ ئاو به‌فیرۆ نه‌ده‌ین ؟ -بۆ پاراستنى ئه‌م به‌خششه‌ى خوداى گه‌وره‌ بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانى دواى ئیمه‌ , چونكه‌ ئاو سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌دانى و ژیانه‌ . -بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌زیاده‌رۆیى كه‌وا له‌هه‌موو ئایینه‌ودكان به‌ كارێكى نادروست دانراوه‌ . -بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى مانگانه‌ى ئاو . چۆن ئاو بپارێزین ؟ -له‌كاتى خۆشوشتن (بانیۆ) پر ئاو مه‌كه‌ , به‌ڵكو (دوش) به‌كاربهێنه‌ , ئه‌گه‌ر پێویستیش بوو نیوه‌ى بانیۆ پر بكه‌ . - كاتیك له‌ خۆشووشتن ته‌واو ده‌بیت , به‌لوعه‌كان به‌باشى بگره‌وه‌ . - له‌كاتى شوشتنى ده‌موچاو یان ددان شوشتن , به‌لوعه‌ى به‌كراه‌یی به‌ جێ مه‌هێڵه‌ . - ئه‌گه‌ر زانیت به‌لوعه‌یه‌ك تێكچووه‌ , ئه‌وا ماڵه‌وه‌ ئاگادار بكه‌وه‌ تاكو چاكى بكه‌نه‌وه‌ . - شه‌قام به‌ ئاو مه‌رشێنه‌ . - هیچ شتێك فرێ مه‌ده‌ ناو رووباره‌كان . - ئۆتومبێل به‌سه‌تڵ بشۆ نه‌وه‌ك به‌ سۆنده‌ .