ده‌نگه‌ ده‌نگ بۆ منداڵ خراپه‌    
(15/8/2013)



لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای كردووه‌ ژاوه‌ژاو و ده‌نگی به‌رز وا له‌ قوتابییان ده‌كات ئاگایان له‌ مامۆستاكانیان نه‌مێنێت له‌ كاتی گوتنه‌وه‌ی وانه‌دا له‌ قوتابخانه‌كان.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ تیمێكی توێژینه‌وه‌ی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامی داوه‌ و ده‌ڵێت ژاوه‌ژاو و ده‌نگی به‌رز كه‌ پله‌كه‌ی بگاته‌ 60 یه‌كه‌ی پێوانی ده‌نگ كه‌ به‌ ده‌سیبێل ناسراوه‌ و بۆ پێوانی ده‌نگ به‌كاردێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاگایی منداڵان هه‌یه‌ له‌ پۆلدا له‌ كاتێكدا ده‌نگی مامۆستاكانیان ده‌گاته‌ 65 ده‌سیبێل.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ده‌نگ و ژاوه‌ژاوه‌ وا له‌ منداڵ ده‌كات چاودانه‌سه‌ری بۆ بابه‌ته‌كانی ناو پۆل و قسه‌كانی مامۆستا نامێنێت و فشاره‌كانی سه‌ری زیاتر ده‌كات.
له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت زۆرینه‌ی سه‌رئێشه‌ی قوتابیان له‌كاتی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌وه‌یه‌.