ئەو منداڵانەی وەرزش دەکەن لە خوێنداندا زیرەکن    
(10/4/2013)



(سبەی): لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرایکردوە، ئەو منداڵانەی وەرزش دەکەن بە بەردەوامی، توانای فێربونیان لە بواری خوێندندا زیاترە لەو منداڵانەی وەرزش ناکەن. ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لە گۆڤاری پزیشکی منداڵانی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە و 11 هەزار منداڵ بەشداری تێداکردوە، دەرکەوتوە ئەو منداڵانەی وەرزش دەکەن و توانای جەستەییان بەهێزە، لەڕوی ئەکادییمەیەوە زیاتر فێردەبن و زیرەکترن لەو منداڵانەی وەرزش ناکەن. لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی خستوەتەڕو،جیاوازی زیرەکی ئەو منداڵانەی وەرزش دەکەن لەگەڵ ئەوانەی نایکەن، 50%یە و بەتایبەتیش ئاستیان لە وانەکانی بیرکاری و خوێندنەوەدا زۆر بەرزە. ئەوەشخراوەتەڕو، گەشەکردنی ماسولکەکانی منداڵ بەهۆی وەرزشکردن و جوڵەوە دەبێتە هۆی زیادبونی تواناکانی مێشک و وەرگرتنی زیاتری ئۆکسجین لەلایەن دەماغەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیرەکبون و کەمبونەوەی مەترسییەکانی نەخۆشی شەکرە و دڵ و پارێزگاریکردن لە کێشێکی نمونەیی.