یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن وچاككردنی ژینگه‌ له‌ هه‌ریَمی كوردستان - عیَراق    
(21/6/2011)



ژماره‌ (20) ساڵى 2008

یاسای پاراستن وچاككردنی ژینگه‌ له‌ هه‌ریَمی كوردستان - عیَراق

به‌ پیَی برِگه‌ی (1) ی مادده‌ی (10) ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریَمی كوردستان – عیَراق ژماره‌ (1)ى ساڵی 2005 ى هه‌مواركراو و به‌ پاڵپشتی ئه‌و یاساكارییه‌ى ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیَراق كردویه‌تی له‌ دانیشتنى ژماره‌ (27) له‌ 11 /6/2008 بریارماندا به‌ ده‌ركردنی:



ده‌روازه‌ى یه‌كه‌م
پیَناسه‌و ئامانج و پره‌نسیپى گشتى
به‌ شى یه‌كه‌م
پیناسه‌و ئامانجه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م :
مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه‌ ماناكانى به‌رامبه‌ریانه‌ بۆ مه‌به‌ستى ئه‌م یاسایه‌ :
یه‌كه‌م : هه‌ریَم: هه‌ریَمى كوردستان ـ عیَراق.
دووه‌م : وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَم.
سیَیه‌م : وه‌زیر: وه‌زیرى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَم.
چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَمدا .
پیَنجه‌م : سه‌رۆك: سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَم دا.
شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌نى پاریَزگا: ئه‌نجومه‌نى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ له‌ پاریَزگاكانى هه‌ریَم .
حه‌وته‌م : سندوق: سندوقى پاراستن وچاككردنى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَم دا .
هه‌شته‌م : ژینگه‌ : ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌ ژیانبه‌خشه‌یه‌ كه‌ پیَكهاتووه‌ له‌ بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كان له‌ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و پیَكهاته‌كانى گیانداره‌كان و هه‌رچى ده‌ورى داوه‌ له‌ ئاووهه‌واو ، خاك و ئه‌وه‌ى له‌ خۆى ده‌گرىَ له‌ مادده‌كانى ره‌ق وشله‌و گازه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه‌ جیَگرو جوولاَوانه‌ى كه‌ مرۆڤ له‌ سه‌ریدا بنیاتى ده‌نىَ .
نۆیه‌م : پیسبوونى ژینگه‌ : هه‌رگۆرانكاریه‌كى راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ له‌ پیَكهاته‌ یان له‌ تایبه‌تمه‌ندى ژینگه‌ ببیَته‌ هۆى زیان گه‌یاندن پیَى یان هاوسه‌نگییه‌ سروشتییه‌كه‌ی بشیَویَنىَ.
ده‌یه‌م : پیسكه‌ره‌كانى ژینگه‌ : مادده‌ رِه‌قه‌كان ، یان شله‌كان یان گازییه‌كان یان ژاوه‌ ژاو یان هۆكاره‌ بایۆلۆژیه‌كان یان تیشكاوه‌ره‌كان یان گه‌رما یان له‌رزینه‌كانى كه‌ زیان به‌ ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نن وهاوسه‌نگى سروشتى ده‌شیَویَنن .
یازده‌م : پاراستنى ژینگه‌ : پاراستنى ژینگه‌و ریَگه‌ گرتن له‌ پیسبوون و تیَكچوونى یان ریَگه‌ گرتن لیَیان.
دوازده‌م : چاككردنى ژینگه‌ : په‌ره‌پیَدان و جوانكردنى ره‌گه‌زه‌كانى ژینگه‌.
سیَزده‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنى شویَنه‌وارى ژینگه‌یی: دیارى كردن وشیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى شویَنه‌وارى پرۆژه‌ یان دامه‌زراویان چالاكى نواندن له‌ سه‌ر ژینگه‌و دیارى كردنى ریَو شویَنه‌كانى پیَویست بۆ ریَگه‌ گرتن یان سووككردنی شویَنه‌واره‌كانى نه‌ریَنى له‌ سه‌ر ژینگه‌و داهاته‌ سروشتیه‌كان،ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر ره‌زامه‌ندی نوانه‌ن یان پیَچه‌وانه‌كه‌ی ده‌وه‌ستیَ.
چوارده‌م : ژاوه‌ ژاو: ئه‌و ده‌نگانه‌ى له‌ رینه‌وه‌كانیان له‌ سنوورى ریَپیَدراوى خۆیان ده‌رده‌چن و به‌ پیَرِه‌و دیارده‌كریَن.
پازده‌م : مادده‌ ترسناكه‌كان : مادده‌ ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كان تایبه‌تمه‌ندى ترسناكیان هه‌یه‌ وكاریگه‌ری زیان به‌خشیان له‌ سه‌ر ژینگه‌ هه‌یه‌،وه‌كو مادده‌ درمه‌كان یان ژه‌هراویه‌كان یان ئه‌وانه‌ی تواناى ته‌قینه‌وه‌ یان سووتانیان هه‌یه‌ یان تیشكاوه‌ره‌ ئایۆنیه‌كان و شتى دیكه‌ش .
شازده‌م : خاشاك: مادده‌ ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كانى كه‌ڵكى به‌ كارهیَنانیان پیَوه‌ نه‌ماوه‌ و ، نا هیَڵدریَنه‌وه‌ ، كه‌ پاشماوه‌ى جۆره‌ها چالاكیه‌كانن .
حه‌ڤده‌م : پاریَزراوه‌ سروشتیه‌كان : ئه‌و ناوچانه‌ى ته‌رخان كراون بۆ پاراستنى جۆره‌كانى دیارى كراوله‌ بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كان یان هه‌ر سیسته‌میَكى ژینگه‌یى دیكه‌ كه‌ ریَگه‌ به‌ لابردنیان و كارتیَكردنیان یان زیان پیَ گه‌یاندیان یان له‌ ناوبردنیان نادریَت.
هه‌ژده‌م : زینده‌وه‌ره‌ هه‌مه‌ جۆره‌كان : جیاوازى و زۆریى بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كان.
نۆزده‌م : لایه‌نه‌ حكومه‌تیه‌كان : لایه‌نى حكومه‌تى په‌یوه‌ندیدار به‌ ژینگه‌وه‌ .
بیسته‌م : دامه‌زراوه‌كان : زه‌وى و بیناو ده‌زگا و ئامیَره‌كانى پیَكى ده‌هیَنن .
بیست و یه‌كه‌م : شویَنى گشتى :ئه‌و شویَنه‌ ى بۆ پیَشوازی كردن له‌ هه‌موو كه‌س یان بۆ تویَژیَكى دیارى كراو له‌ خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستیَك له‌ مه‌به‌سته‌كان ئاماده‌ كراوه‌.
بیست ودووه‌م:ره‌زامه‌ندى ژینگه‌یى: به‌ ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمییه‌ وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات به‌ پیَى ریَگا به‌ ئه‌نجامدانى هه‌ندىَ چالاكى دیارى كراو له‌ لایه‌نی بیرو بۆچوونى ژینگه‌ییه‌وه‌ ده‌دریَت.
بیست وسیَیه‌م : پیَوانه‌كانى پاراستنى ژینگه‌ :سنوور یان چرِبوونه‌وه‌ى ئه‌و پیسكه‌رانه‌ی كه‌ ریَگا نادریَت له‌ پیَكهاته‌كانى ژینگه‌دا به‌ سه‌ریدا تیَپه‌ربن.
بیست وچواره‌م : كاره‌ساته‌كانى ژینگه‌یی : رووداوه‌كانى كه‌ له‌ فاكته‌رى سروشت یان كارى مرۆڤ په‌یدا ده‌بن به‌ پیَى ئه‌و پیَوه‌رانه‌ى كه‌ به‌ریَنمایی ده‌رده‌كریَن زیانیَكى گه‌وره‌ به‌ ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نن.
مادده‌ى دووه‌م :
ئامانجى ئه‌م یاسایه‌ هیَنانه‌دى ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ى خواره‌وه‌یه‌ :
یه‌كه‌م : پاریَزگارى كردن له‌ ژینگه‌ى هه‌ریَم و پاراستنى و چاككردنی و په‌ره‌پیَدانى و ریَگه‌ گرتن له‌ پیسبوونى.
دووه‌م : پارستنى سروشت و ته‌ندروستى گشتى له‌ مه‌ ترسیه‌كانى چالاكى و كاره‌ زیانبه‌خشه‌كان به‌ ژینگه‌و مرۆڤ .
سیَیه‌م : پاریَزگاریكردنى داهاته‌كانى سروشتى و گه‌شه‌ پیَدانى و ده‌ست پیَوه‌گرتنی به‌كارهیَنانى .
چواره‌م : سیاسه‌تى ژینگه‌ بكریَته‌ به‌شیَكى دانه‌برِاو له‌ پلانى گشتگیرى گه‌شه‌پیَدان له‌ هه‌موو بواره‌كانی مرۆیى و پیشه‌سازى و كشتوكاڵى و ئاوه‌دانكاری و گه‌شت وگوزاری و شتى دیكه‌.
پیَنجه‌م : به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستی وشیارى ژینگه‌یی و قووڵكردنه‌وه‌ى هه‌ست به‌ لیَپرسینه‌وه‌ى تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنى ژینگه‌ و چاككردنى و هاندانى هه‌وڵه‌ خۆ به‌خشراوه‌كان له‌و بواره‌دا.
به‌شى دووه‌م
پره‌نسیپه‌ بنه‌ره‌تیه‌كان و حوكمه‌گشتیه‌كان
مادده‌ى سیَیه‌م :
یه‌كه‌م: هه‌موو مرۆڤیَك مافى هه‌یه‌ له‌ ژینگه‌یه‌كى هیَمن و پاكدا بژى و ئه‌ركی هه‌موو كه‌سیَكیشه‌ كار له‌ پیَناو پاراستنی ژینگه‌ و پاكییه‌كه‌یدا بكات.
دووه‌م: مه‌سه‌له‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ له‌ كرداری پلانداناندا له‌سه‌ر ئاستی یاساكاریی و به‌رنامه‌ و نه‌خشه‌ی په‌ره‌پیَدان بۆ هه‌موو كه‌رته‌ جیاوازییه‌كان له‌ هه‌ریَمدا ره‌چاو ده‌كریَ.
سیَیه‌م: پیَویسته‌ هه‌موو ده‌زگاكانی په‌روه‌رده‌ و ئه‌كادیمی له‌ هه‌ریَم چ گشتی و چ تایبه‌تی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌یی بخه‌نه‌ نیَو پرۆگرامه‌كانیان ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌بیَ له‌گه‌لڕ وه‌زاره‌تدا.
چواره‌م: پیَویسته‌ له‌سه‌ر ریَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاگشتیه‌كان و تایبه‌تیه‌كان كه‌ له‌ مه‌یدانی په‌روه‌رده‌ و فیَركردن و مه‌شق و لیَكۆلینه‌وه‌ و راگه‌یاندن و رۆشنبیریی و ئه‌وقاف و ئه‌وانی تر كارده‌كه‌ن هه‌ولڕ له‌ پیَناو بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و هوشیاریی ژینگه‌یی له‌ هه‌ریَمدا بده‌ن.
پیَنجه‌م: پیَویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌ كارگیَرِییه‌كان ، هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ پیَی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان كار له‌ پیَناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهیَنانی داهاته‌ سروشتیه‌كان بۆ هینانه‌دی گه‌شه‌پیَدانی به‌رده‌وام بكه‌ن.
شه‌شه‌م: پیَویسته‌ له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و ده‌زگای پیَوان و كۆنتروڵی جۆری پرنسیپه‌كانی ته‌ندروستی ژینگه‌یی له‌ پرۆگرامی كاره‌كانیان دا ره‌چاو بكه‌ن.
حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لڕ لایه‌نه‌ نیَو ده‌وڵه‌تییه‌ نا حكومیه‌كان له‌ بواری پاراستن وچاككردنی ژینگه‌دا بكات.
هه‌شته‌م: پیَویسته‌ وه‌زاره‌ت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لڕ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عیَراقیدا له‌ هه‌رچییه‌ك په‌یوه‌ندیی به‌ ریَككه‌وتنامه‌ نیَو ده‌وله‌تیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، بكات.

ده‌روازه‌ى دووه‌م
ریَكخستن و پاراستن و چاككردنى ژینگه‌
به‌شى یه‌كه‌م
ئه‌نجومه‌نى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَمدا

مادده‌ى چواره‌م :
به‌ پیَى ئه‌م یاسایه‌ ئه‌نجومه‌نیَك داده‌مه‌زرىَ به‌ ناوى ( ئه‌نجه‌مه‌نى پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ له‌ هه‌ریَمدا) په‌یوه‌ندى به‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌بىَ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن یان ریَپیَدراوى نویَنه‌رایه‌تى ده‌كات، و له‌ هه‌ریه‌ك له‌م ئه‌ندامانه‌ پیَك دیَت:-
یه‌كه‌م : وه‌زیر : سه‌رۆك .
دووه‌م : بریكارى وه‌زاره‌ت : جیَگرى سه‌رۆك .
سیَیه‌م : به‌ریَوه‌به‌رى گشتى كاروبارى هونه‌رى و پاراستن له‌ تیشكاوه‌ر له‌ وه‌زاره‌تدا : ئه‌ندام یا برِیارده‌ر
چواره‌م : به‌ریَوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تدا : ئه‌ندام .
پیَنجه‌م : نویَنه‌رى وه‌زاره‌ت و ئه‌و ده‌ستانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ ژینگه‌وه‌ كه‌ وه‌زیر ده‌سنیشانیان ده‌كات به‌مه‌رجیَ له‌ پله‌ی به‌رِیَوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بیَ : ئه‌ندام.
شه‌شه‌م : نویَنه‌ری ریَكخراوه‌كانی ژینگه‌ی ناوخۆیی.
حه‌وته‌م : وه‌زیر بۆى هه‌یه‌ میواندارى هه‌ر كه‌سیَك پیَى شیاو بیَت،بكات، بۆ ئاماده‌ بوونى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌ن له‌ كاتى پیَویستى له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریَم و پرس و رایان پىَ بكات به‌بىَ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌بیَت.
مادده‌ى پیَنجه‌م :
ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن چاودیَرى جیَبه‌جىَ كردنى برِیارو راسپارده‌كانى ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن له‌ وه‌زاره‌ته‌كانیان،و راپۆرت له‌ باره‌یانه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن و بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.
مادده‌ى شه‌شه‌م :
ویَراى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى به‌پیَى یاساى وه‌زاره‌ت به‌ ئه‌نجومه‌ن سپیَردراوه‌ ، ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌لاَتانه‌ى خواره‌وه‌ى هه‌یه‌ :-
یه‌كه‌م : پیَشنیار كردنى سیاسه‌تى گشتى بۆ پاراستنى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَمداو ده‌ستنیشانكردنى ئامانج و كاره‌ گرنگه‌كانى ژینگه‌تیَیدا.
دووه‌م : دانپیَدانان وپشت به‌ستان به‌ تایبه‌تمه‌ندى و پیَوانه‌كانى پیَوه‌رى ره‌گه‌زه‌كانى ژینگه‌ .
سیَیه‌م : دانپیَدانانى مه‌رج و به‌رزه‌فتكاریه‌كانى ده‌بىَ له‌ دامه‌زراوو چالاكیه‌كاندا هه‌بىَ كه‌ كاریگه‌رى زیانگه‌یاندنی له‌سه‌ر ژینگه‌ هه‌یه‌ یان ده‌بیَته‌ هۆى تیَكدانى هاوسه‌نگییه‌كه‌ی.
چواره‌م : دانپیَدانانء پشت به‌ستن به‌رِیَنمایى و برِیارو به‌رزه‌فتكاریه‌كانى پیَویست بۆ جیَبه‌جآكردنى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌رچوون.
پیَنجه‌م : یه‌ككردنى پلانه‌كانى فریاكه‌وتن كه‌ لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار بۆ رِووبه‌رِووبونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ژینگه‌ ئاماده‌ى ده‌كات.
شه‌شه‌م : ئه‌نجامدانی رووپیَوكردنی پیَویست بۆ ده‌سنیشانكردنی شویَنه‌واری ژینگه‌یی كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌كارهیَنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نیَوده‌وڵه‌تی یه‌وه‌ له‌ هه‌ریَم دا دروستبووه‌.
مادده‌ى حه‌وته‌م :
یه‌كه‌م : هه‌ردوو مانگ جاریَك یان هه‌ر كاتیَك پیَویست بوو ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه‌كانى گریَده‌دا ، ئه‌ویش به‌ بانگیَشه‌ى سه‌رۆك و، رِاده‌ی یاسایى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن به‌ ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بیَت.
دووه‌م : ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامه‌ ئاماده‌بووه‌كان برِیاره‌كان ده‌رده‌كاتء له‌حاڵه‌تى یه‌كسانبوونى ده‌نگه‌كان، ئه‌و لایه‌نه‌ى سه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌نگى له‌پاڵى ده‌نگى ئه‌وان داوه‌، ده‌یباته‌وه‌.

به‌شى دووه‌م
ئه‌نجومه‌نى پاراستنء چاككردنى ژینگه‌ له‌ پاریَزگاكانى هه‌ریَم
مادده‌ى هه‌شته‌م :
له‌هه‌ر پاریَزگایه‌كى هه‌ریَمدا ئه‌نجومه‌نیَك به‌ناوى (ئه‌نجومه‌نى پاراستنء چاككردنى ژینگه‌ له‌ پاریَزگادا)داده‌مه‌زریَ و ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ له‌ هه‌ریَم پیَكی ده‌هیَنیَت و پاریَزگار یاخود جیَگره‌كه‌ی له‌ كاتی ئاماده‌ نه‌بوونی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه‌:
یه‌كه‌م: به‌دوا داچوونی جیَبه‌جیَ كردنی برِیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌ پاریَزگاكه‌وه‌.
دووه‌م: راده‌ربرِین له‌ كیَشه‌كانی ژینگه‌یی له‌ پاریَزگاكه‌دا.
سیَیه‌م: پیَشنیاركردنی پلانی پاراستنی ژینگه‌ و به‌دوا داچوونی جیَبه‌جیَ كردنه‌كه‌ی و پیَشكه‌ش كردنی راپۆرتی ده‌وری له‌ باره‌ی چالاكی یان واقیعی ژینگه‌یی له‌ پاریَزگاكه‌ بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ى نۆیه‌م :
یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نی پاریَزگا مانگانه‌ جاریَك به‌لانی كه‌م له‌سه‌ر بانگهیَشتی سه‌رۆك یان جیَگره‌كه‌ی كۆده‌بیَته‌وه‌.
دووه‌م : راده‌ی یاسایی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگا به‌ ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بیَت.
سیَیه‌م : ئه‌نجومه‌نی پاریَزگا برِیاره‌كانی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌ ئه‌ماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گریَ و له‌كاتی یه‌كسانبووندا ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌یباته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگا یا جیَگره‌كه‌ی ده‌نگی بۆ داوه‌.
چواره‌م : كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پاریَزگا مانگانه‌ ده‌خریَته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ ئاگاداری و په‌سندكردنى.
پیَنجه‌م : ئه‌نجومه‌نى پاریَزگا بۆى هه‌یه‌ هه‌ر پسپۆرِ و شاره‌زایه‌ك میوانداری بكات بۆ وه‌رگرتنى راو بۆچوونیان له‌ باره‌ی كاروباری ژینگه‌ییه‌وه‌ به‌بآ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌بآ.

به‌شى سیَیه‌م
سندوقى پاراستنء چاككردنى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَم
مادده‌ى ده‌یه‌م :
یه‌كه‌م : له‌ هه‌ریَمدا سندوقیَك به‌ناوى (سندوقى پاراستنء چاككردنى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَم)داده‌مه‌زریَ بۆ خه‌رجكردن لیَی بۆ پاراستنى ژینگه‌ء چاككردنىء پاریَزگارى كردن له‌ رِه‌گه‌زه‌كانى له‌ چوارچیَوه‌ى هیَنانه‌دى ئامانجء مه‌به‌سته‌كانى كه‌ له‌ده‌قى ئه‌م یاسایه‌ء پیَرِه‌و ءرِیَنماییه‌كان كه‌ له‌ پیَناویدا ده‌رچوون، هاتووه‌.
دووه‌م : سندوقه‌كه‌، كه‌سایه‌تیه‌كى مه‌عنه‌وى سه‌ر به‌ خۆیی دارایی و كارگیَرِی هه‌یه‌ء ملكه‌كانى ملكى گشتین.
سیَیه‌م : داهاته‌كانى سندوقه‌كه‌ له‌ مانه‌ى خواره‌وه‌ پیَك دیَت:-
1- ئه‌و برِه‌ پارانه‌ى له‌ بودجه‌ى هه‌ریَمه‌وه‌ بۆى ته‌رخانكراوه‌.
2- ئه‌و برِه‌ پاره‌و یارمه‌تىء به‌خششء به‌خشینانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانى به‌خشه‌رو ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌و رِیَكخراوه‌كانى ناوخۆیی و هه‌ریَمىء نیَوده‌وڵه‌تىء ده‌سته‌ء كۆمه‌ڵه‌كانى ئه‌هلىء تایبه‌تىء تاكه‌كانه‌وه‌ پیَشكه‌ش كراون.
3- كرآ ء رِه‌سم ء غه‌رِامه‌كانى ژینگه‌یی كه‌ به‌پیَى ئه‌م یاسایه‌ وه‌رگیراون.
چواره‌م : دیاریكردنى رِیَكاره‌كانى تایبه‌تىء په‌یوه‌ست به‌ پیَكهیَنانی سندوقء سپاردنء عه‌مباركردنء سه‌رفكردنء لایه‌نه‌كانى خه‌رج كردنى داراییه‌كانى به‌پیَى ئه‌و ریَنماییانه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ری ده‌كات.
به‌شى چواره‌م
پلاندانانى ژینگه‌یى
مادده‌ى یازده‌م :
یه‌كه‌م : به‌پیَى پیَشنیازى ئه‌نجومه‌ن، وه‌زاره‌ت پلانیَكى بنچینه‌یى بۆ پاراستنى ژینگه‌ له‌ هه‌ریَمدا داده‌نآء ئه‌م پلانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ برِیاری لیَ ده‌دریَت.
دووه‌م : پلانى پاراستنى ژینگه‌ى بنچینه‌یى ملكه‌چى ئه‌و چاو پیَداخشاندنه‌وه‌ ده‌وریه‌ ده‌بآ كه‌ هه‌ردوو ساڵ جاریَك وه‌زیر له‌سه‌ر پیَشنیارى ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات ء دان به‌و هه‌مواركردنانه‌دا ده‌نرآ كه‌ به‌برِیاریَك له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رده‌كریَت.
سیَیه‌م : چاوپیَداخشاندنه‌وه‌ى ده‌ورى به‌پشت به‌ستن به‌حاڵه‌تى ژینگه‌یی له‌ هه‌ریَم ئه‌نجام ده‌درآ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى جیهانى له‌ بواره‌كانی زانستی ء تویَژینه‌وه‌و ته‌كنۆلۆژیادا.

به‌شى پیَنجه‌م
هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌رى ژینگه‌یىء رِه‌زامه‌ندییه‌ ژینگه‌ییه‌كان
مادده‌ى دوازده‌م :
هه‌ر كه‌سیَكى سروشتى یان مه‌عنه‌وى، گشتى یان تایبه‌تى یان تیَكه‌لاَو یان هه‌رلایه‌نیَك دواى به‌كاربوونى ئه‌م یاسایه‌ دامه‌زرابآء چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژینگه‌ هه‌بیَت، پیَویسته‌ تویَژینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌رى شویَنه‌واری ژینگه‌یی بۆ چالاكى و ئه‌و پرِۆژانه‌ ئاماده‌بكات كه‌ دایانده‌مه‌زریَنآ و بۆ وه‌زاره‌تى به‌رزبكاته‌وه‌ تا برِیارى گونجاوی ده‌رباره‌وه‌ وه‌ربگریَ،به‌مه‌رجیَ تویَژینه‌وه‌كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ خۆى بگرآ:-
یه‌كه‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌ریه‌ ئه‌ریَنىء نه‌ریَنییه‌كانی پرِۆژه‌كه‌ یان دامه‌زراوه‌كه‌ یان كارگه‌كه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌.
دووه‌م : ریَگا پیَشنیاركراوه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى هۆكاره‌كانى پیسبوون، به‌جۆریَك جیَبه‌جآكردنى مل كه‌چبوون بۆ رِیَنمایىء به‌رزه‌فتكاریه‌كانى ژینگه‌ بیَنیَته‌ دى.
سیَیه‌م : حاڵه‌ته‌كانى پیسبوونى له‌ناكاو و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ى پیَویسته‌ بگیریَته‌به‌ر.
چواره‌م : به‌دیله‌كانى كه‌ ده‌كریَ بۆ به‌كارهیَنانى ته‌كنۆلۆژیاى پاكء خاویَنترى ژینگه‌ بخریَته‌كار.
پیَنجه‌م : كه‌مكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كانء خولاندنی (تدویر) یان سه‌رله‌نوآ به‌كارهیَنانه‌وه‌یان.
شه‌شه‌م : هه‌لسه‌نگاندنى تیَچوونی سووده‌كانء ئه‌و زیانه‌ ژینگه‌ییانه‌ى كه‌ پرِۆژه‌كه‌ دروستی ده‌كات.


مادده‌ى سیَزده‌م :
وه‌زیر بۆى هه‌یه‌ به‌ر له‌به‌ركاربوونى ئه‌م یاسایه‌ داوا له‌هه‌ركه‌سیَكى سروشتى یان مه‌عنه‌وى یان هه‌ر لایه‌نیَكى كه‌ هه‌بیَ بكات كه‌ چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژینگه‌ هه‌یه‌، تویَژینه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌رى پرِۆژه‌كانى له‌سه‌ر ژینگه‌ ئاماده‌بكات، ئه‌گه‌ر پیَداویستیه‌كانى پاراستنى ژینگه‌ ئه‌مه‌ی ویست.
مادده‌ى چوارده‌م :
ئه‌نجومه‌ن پیَوانه‌ء مواسه‌فاتء بنه‌ما و به‌رزه‌فتكاریه‌كانى پیَویست بۆ ده‌ستنیشانكردنى پرِۆژه‌و ئه‌و بوارانه‌ داده‌نیَ كه‌ ملكه‌چن بۆ تویَژینه‌وه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌رى ژینگه‌یىء ئاماده‌كردنى لیستى ئه‌و پرِۆژانه‌ء دانانى سیسته‌م ورِیَكاره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌رى ژینگه‌یى.
مادده‌ى پازده‌م :
هه‌موو لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدارء به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تء به‌رله‌ به‌ده‌ستهیَنانى رِه‌زامه‌ندى بۆ هه‌ر پرِۆژه‌یه‌ك، پابه‌ندده‌بن به‌وه‌رگرتنى ئه‌م رِیَوشویَنء رِیَكارانه‌ى خواره‌وه‌:-
یه‌كه‌م : كاركردن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى كاریگه‌ریه‌كانى نه‌ریَنى ژینگه‌، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ پرِۆژه‌كانیان یان له‌و پرِۆژانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ ژیَر سه‌رپه‌رشتی كردنیان یان ئه‌وانه‌ى رِه‌زامه‌ندى ده‌رباره‌یانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ن، دروست ده‌بن.
دووه‌م : وه‌رگرتنى هه‌موو رِیَكاریَكی گونجاو بۆ مسۆگه‌ركردنى پیاده‌كردنى رِیَساكانى كه‌ له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژیَر سه‌رپه‌رشتی كردنیان، یان ئه‌وانه‌ی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌رده‌گریَ،له‌وانه‌ش ئه‌و پیَرِه‌و ورِیَنماییانه‌ی كه‌ به‌پیَى ئه‌م یاسایه‌ ده‌رده‌كریَن.
سیَیه‌م : چاودیَریكردنء به‌دواداچوونى پیَرِه‌وو پیَوانه‌كانى ژینگه‌یی و پابه‌ندبوون پیَیانه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌كان یان ئه‌و پرِۆژانه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و، راپۆرتی ده‌وری ده‌رباره‌یان به‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌دات.
چواره‌م : هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن به‌ر له‌ ده‌ركردنى هه‌ر رِه‌زامه‌ندییه‌ك یان مۆله‌تیَك په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌نجامدانى چالاَكى ستراتیژىء گه‌وره‌ هه‌بیَت كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ هه‌بیَ.









به‌شى شه‌شه‌م
پشكنینء چاودیَریكردنى ژینگه‌یی

مادده‌ى شازده‌م :
وه‌زاره‌ت چاودیَرى ده‌زگاو پرِۆژه‌و دامه‌زراوو چالاكیه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌كات، بۆ زانینى رِاده‌ى پابه‌ندبوونیان به‌و مواسه‌فاتء پیَوانه‌ء پیَوه‌رانه‌ی كه‌ له‌ پاراستنى ژینگه‌دا به‌پیَى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه‌ پشتیان پیَ ده‌به‌ستریَت.
مادده‌ى حه‌ڤده‌م :
پیَویسته‌ خاوه‌ن هه‌ر پرِۆژه‌یه‌ك یان دامه‌زراویَك پرِۆسه‌كانى چاودیَرى خۆیی به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌پیَى ئه‌و پیَوه‌رو به‌رزه‌فتكارییانه‌ ئه‌نجام بدات كه‌ وه‌زاره‌ت دایانده‌نآ و، راپۆرت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ به‌پیَى رِیَنمایه‌كانى وه‌زاره‌ت یان هه‌ر لایه‌نیَكى دیكه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌، پیَرِه‌وو رِیَنماییه‌كانی ده‌رچوو به‌پیَى ئه‌م یاسایه‌ ده‌ستنیشانی ده‌كات.
مادده‌ى هه‌ژده‌م :
یه‌كه‌م : وه‌زاره‌ت تیپی چاودیَری ژینگه‌یی پیكدیَنیَ كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپیَچی و تاوانه‌كانی ژینگه‌ییه‌ كه‌ به‌ پیَچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه‌ رووده‌ده‌ن.
دووه‌م : تیپى چاودیَرى كردنى ژینگه‌یی مافى هه‌یه‌ بچیَته‌ ناو دامه‌زراوو ده‌زگاكان به‌مه‌به‌ستى پشكنینیانء وه‌رگرتنى چه‌ند نموونه‌یه‌ك لیَیانء دڵنیابوون له‌ رِاده‌ى پیاده‌كردنى پیَوه‌رو مه‌رجء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پاراستنى ژینگه‌، له‌كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌یدا پۆلیس هاوكارى ده‌كا.
سیَیه‌م : له‌سه‌ر خاوه‌نى پرِۆژه‌و چالاَكیه‌ جۆراوجۆره‌كان پیَویسته‌ رِیَگا بۆ تیپه‌كانى چاودیَرى ژینگه‌یی خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جیَبه‌جآ بكه‌نء ئه‌و زانیاری و به‌یانانته‌ی پیَ بدا كه‌ بۆ جیَبه‌جیَ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ به‌ پیَویستی ده‌زانی.
مادده‌ى نۆزده‌م :
رِیَكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نىء تاكه‌كان بۆیان هه‌یه‌ وه‌زاره‌ت له‌و چالاكی و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ زیان به‌ ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نن.





به‌شى حه‌وته‌م
رِیَوو شویَنه‌كانى هاندان
مادده‌ى بیسته‌م :
وه‌زاره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى سیسته‌میَك بۆ هاندان ئاماده‌ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌، یارمه‌تى كه‌سانى سروشتىء مه‌عنه‌وى ده‌دریَن ئه‌وانه‌ى چالاَكى ئه‌نجامده‌ده‌ن یان بیروبۆچوونی وا پیَشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌شیَ پاراستن یا چاككردنى ژینگه‌ى لىَ بیَته‌دى.

به‌شى هه‌شته‌م
به‌رپرسیاریه‌تىء قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانه‌كان
مادده‌ى بیست ویه‌كه‌م :
یه‌كه‌م : هه‌ركه‌سیَك ببیَته‌ هۆكار به‌كرده‌وه‌ى كه‌سیى خۆى یان كه‌مته‌رخه‌مى، یان كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ژیَر سه‌رپه‌رشتى یان چاودیَرى یان كۆنترِۆڵى ئه‌و دابن، له‌كه‌سانء لایه‌نگرانى، یان سه‌رپیَچى یاساكانء پیَرِه‌و ورِیَنماییه‌كان بكات، وزیان به‌ژینگه‌ بگه‌یه‌نآ، به‌رپرسیارده‌بآء ده‌بآ قه‌ره‌بووى بكاته‌وه‌ و، زیانه‌كه‌ش لاببات و، بارودۆخه‌كه‌ش بگه‌رِیَنیَته‌وه‌ بۆ كاتى جارانى به‌رله‌كه‌وتنه‌وه‌ى زیانه‌كه‌، له‌و ماوه‌یه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت دیاریكراوه‌و به‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ دایناوه‌، له‌ حاڵه‌تی كه‌مته‌ر خه‌می یان مل نه‌دان بۆ ئه‌نجام دانی، وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه‌ پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی ریَ و شویَن و ریَكاری مسۆگه‌ر بۆ لابردنی زیانه‌ كه‌ بگریَته‌ به‌ر و سه‌به‌بیكاریش هه‌موو ئه‌و مه‌سرووفانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كردوویه‌تی سه‌رباری خه‌رجییه‌ كارگیَرییه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌كریَ له‌گه‌لڕ ره‌چاوكردنی ئه‌م پیَوه‌رانه‌ی خواره‌وه‌:
1- پله‌ى مه‌ترسیدارى ئه‌و مادده‌ پیسانه‌و جۆره‌كانى.
2- كاریگه‌رى پیسبوون له‌سه‌ر ژینگه‌ له‌ ئیَستاء ئاینده‌دا.
دووه‌م : به‌رپرسیاریه‌تى سه‌به‌بكارى ئه‌و زیانانه‌ى له‌ئه‌نجامى سه‌رپیَچیكردن له‌ پیاده‌كردنى حوكمه‌كانى برِگه‌ى ( یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا له‌ به‌ر چاو ده‌گیرىَ .
سیَیه‌م : حوكمه‌كانى یاساى شارستانى عیَراقى سه‌باره‌ت به‌ رِیَساكانى به‌پرسیاریه‌تى پیاده‌ده‌كریَن، له‌هه‌ر شتیَك له‌م یاسایه‌دا ده‌قى بۆ نه‌هاتبآ.
چواره‌م : رِیَكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نىء زیانلیَكه‌وتووان له‌تاكه‌كان بۆیان هه‌یه‌، به‌ پیَی حوكمه‌كانی به‌ندی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا داوا به‌رزبكه‌نه‌وه‌.
پیَنجه‌م : هه‌ركاتآ خه‌رجیه‌كانى لابردنى پیسى وه‌رگیرا به‌سندوق ده‌سپیَردرآ، تاكو بۆ لابردنى پیسیه‌كه‌ به‌كار بهیَندریَت.

ده‌روازه‌ى سیَیه‌م
حوكمه‌كانى پاراستنء چاككردنى ژینگه‌
به‌شى یه‌كه‌م
پاراستنء چاككردنى ئاو
مادده‌ى بیست ودووه‌م :
فریَدان یان رِۆكردنى هه‌رمادده‌یه‌كى زیان به‌خش یان شله‌مه‌نی یان گازى یان تیشكاوه‌رى یان گه‌رمى، بۆ ناو هه‌موو سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان یان ئاوه‌رۆكانیان قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌پیَى پیَوه‌ره‌كانى كارپیَكراو چاره‌سه‌ر نه‌كرابآ.
مادده‌ى بیست وسیَیه‌م :
پیَوه‌ره‌ هه‌ریَمایه‌تییه‌كان بۆ ئاوى سه‌رزه‌وىء ژیَر زه‌وى ءئاوى خواردنه‌وه‌، به‌ پیَرِه‌و دیاری ده‌كریَن.
مادده‌ى بیست وچواره‌م :
وه‌زاره‌ت پیَوه‌ره‌كانى ئاستى پیسبوونى رِیَگه‌ پیَدراو له‌و ئاوانه‌ى بۆ خواردنه‌وه‌و ئاودانء پیشه‌سازىء خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌كاردیَن، ده‌سنیشان ده‌كات، به‌ مه‌رجیَ هه‌ركاتیَك پیَویست بوو چاو به‌و پیَوه‌رانه‌دا بخشیَندریَته‌وه‌.

به‌شى دووه‌م
پاراستنء چاككردنى هه‌وا
مادده‌ى بیست وپیَنجه‌م :
هه‌ركه‌سیَكى سروشتى یان مه‌عنه‌وى پابه‌نده‌ به‌وه‌ى نه‌بیَته‌ هۆی به‌رپاكردن یان بڵاو كردنه‌وه‌ی پیسی له‌ هه‌وادا، له‌وانه‌ش بۆنی پیسی وه‌رسكه‌ر یان زیانبه‌خش.
مادده‌ى بیست وشه‌شه‌م :
هه‌موو چالاكیه‌ پیسكه‌ره‌كانى هه‌وا ملكه‌چى پیَوه‌ره‌ تایبه‌تیه‌كانی هه‌ریَمایه‌تى ده‌بن و پیَویسته‌ ئه‌و ده‌رهاویَشتانه‌ (انبعاپات) له‌چوارچیَوه‌ى سنوورى رِیَگه‌ پیَدراو ده‌رنه‌چن.
مادده‌ى بیست وحه‌وته‌م :
وه‌زاره‌ت ئاسته‌كانی پیسكردنى رِیَگه‌ پیَدراو بۆ ئه‌و غازه‌ زیانبه‌خشانه‌ (انبعاپات) داده‌نیَ كه‌ له‌ هه‌موو چالاكیه‌ پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا ده‌كه‌ویَته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ى خواره‌وه‌ى تیدا دیارده‌كریَت:
یه‌كه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی رِیَگه‌یان پیَدراوه‌ بۆ ئه‌و غازه‌ زیانبه‌خشانه‌ (انبعاپات) به‌ هۆى سووتاندنى سووته‌مه‌نى یان هه‌ر مادده‌یه‌كى دیكه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیَك بیَت.
دووه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی رِیَگه‌یان پیَدراوه‌ بۆ ئاسته‌كانى ژاوه‌ژاو.
سیَیه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی رِیَگه‌یان پیَدراوه‌ بۆ ئاسته‌كانى تیشكاوه‌رى یان چرِكردنه‌وه‌ى مادده‌ تیشكاوه‌ره‌كانى كه‌ له‌ هه‌ر چالاكیه‌كى تیشكاوه‌ریه‌وه‌ ده‌رده‌چیَت.

به‌شى سیَیه‌م
پاراستن و چاككردنى خاك
مادده‌ى بیست و هه‌شته‌م :
ئه‌وانه‌ى خواره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ن:
یه‌كه‌م : هه‌رچالاكیه‌كى به‌ رِیَگه‌یه‌كى رِاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ببیَته‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ خاكی زه‌وی كشتوكاڵی پله‌ (ڕ) یان خراپكردنى یان پیسكردنى به‌ جۆریَك كار له‌ تواناى به‌رهه‌مهیَنانی بكات.
دووه‌م : هه‌ر چالاكیه‌ك زیان به‌ رووبه‌ری زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ له‌وه‌رگا بگه‌یه‌نىَ ته‌نها مه‌گه‌ربه‌پیَى ئه‌و پیَرِه‌و و رِیَنماییانه‌ بیَ كه‌ به‌ پیَى ئه‌م یاسایه‌ ده‌ركراون.
سیَیه‌م : دامه‌زراندن و بنیادنانى هه‌ر چالاكیه‌كى پیشه‌سازى یان بازرگانى یان خزمه‌تگوزارى له‌سه‌ر زه‌وى كشتوكاڵی به‌ پیَچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌.
چواره‌م : گۆرِینى رِه‌گه‌زى زه‌وى و زار له‌ كشتوكاڵیه‌وه‌ بۆ نیشته‌جىَ بوون یان پیشه‌سازى یان بازرگانى یان خزمه‌تگوزارى، به‌ پیَچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌.
پیَنجه‌م : راماڵینی زه‌وى كشتوكاڵى یان گواستنه‌وه‌ى خۆڵه‌كه‌ى به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهیَنانى له‌ غه‌یری زه‌وى كشتوكاڵى و، ته‌خت كردنه‌وه‌ی زه‌وى یان گواستنه‌وه‌ى خۆڵه‌كه‌ى به‌ مه‌به‌ستى چاككردنى یان پاراستنى پیتدارییه‌كه‌ى به‌ راماڵین نا ژمیَردریَت.
مادده‌ى بیست ونۆیه‌م :
پیَویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سیَك پابه‌ند بیَت به‌ نه‌خشه‌ى بنچینه‌یى ناوچه‌كانى شارستانى و پاراستنى زه‌وى له‌ راكشانی ئاوه‌دانكاری (الزحف العمرانی)، وپیَویسته‌ فه‌رمانگه‌كانی پلاندانانى ئاوه‌دانكاری، به‌ڵگه‌كانى پیَویست بۆ به‌ده‌ست هیَنانى رِه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر نه‌خشه‌و نه‌خشه‌سازى و گۆرِانكاریه‌كان له‌ رِه‌گه‌زى زه‌ویه‌كان پیَشكه‌ش بكه‌ن.

مادده‌ى سییه‌م :
وه‌زاره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار، مه‌رجه‌كانى ژینگه‌یی گونجاو بۆ چالاكیه‌كانى گه‌رِان و كانزاو كانى به‌ردو به‌رد شكیَنه‌رو غه‌ساله‌و مه‌نجه‌م و ده‌رهیَنانى سامانى نه‌وتى، و شتى دیكه‌ش داده‌نىَ، به‌ شیَوه‌یه‌ك پاراستنى سه‌رچاوه‌كانى سروشتى له‌ هه‌ریَمدا له‌ پیسبوون و به‌ بیَ هووده‌ رۆیشتن مسۆگه‌ر بكات.

به‌شى چواره‌م:
پاریَزگارى كردن له‌ هه‌مه‌جۆرى گیانله‌به‌ره‌كان
مادده‌ى سی ویه‌كه‌م :
به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سروشت و پاراستنی له‌ به‌بیابانبونى و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی و پاریَزگاری كردن له‌ ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵی و رووه‌كی ومایه‌ی ژیانیان ئه‌مانه‌ خواره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كریَن:
یه‌كه‌م : هه‌ركارو چالاكیه‌ك ببیَته‌ هۆى له‌ ناوبردن و هه‌رِه‌شه‌كردن له‌ رِه‌گه‌زه‌كانى ئاژه‌ڵ و رِووه‌ك.
دووه‌م : رِاوكردنى ماسى و مه‌ل و ئاژه‌ڵ له‌ وه‌رزه‌كانى جووتبوون وزاوزیَ كردنیاندا.
سیَیه‌م : رِاوكردنى ماسى و مه‌ل و ئاژه‌ڵ به‌ هۆى به‌كارهیَنانى ته‌قه‌مه‌نى یان ژه‌هر یان ته‌زووى كاره‌با یان هه‌ر رِیَگه‌یه‌كى دیكه‌ى رِاوكردنى سته‌مكارانه‌.
چواره‌م : برِین و ده‌رهیَنان و نه‌هیَشتنى دارو نه‌مام و، رِووه‌ك و گیاى ســه‌ر زه‌وى و ئاوى له‌ موڵكى گشتی دا.
پیَنجه‌م : رِاوكردن یان كوشتن یان گرتن یان ده‌ست به‌سه‌رداگرتن یان گواستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ی هه‌رِه‌شه‌ى نه‌مانیان له‌سه‌ره‌ و گه‌رِاندنیان و خستنه‌ رِوویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنى هیَلانه‌كانیان یان شكاندنى هیَلكه‌كانیان.
مادده‌ى سی و دووه‌م :
پیَویسته‌ وه‌زاره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه‌ ده‌ره‌كییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، باخچه‌و پاریَزراوی سروشتى و سه‌یرانگای گشتى دروست بكه‌ن و ئه‌و شویَنه‌ سروشتیانه‌ بپاریَزن كه‌ رِه‌هه‌ندیَكى كه‌لتووریان هه‌یه‌.
مادده‌ى سی وسیَیه‌م :
بۆ هه‌موو كه‌س یان لایه‌نیَك قه‌ده‌غه‌یه‌،كاریَك بكات ببیَته‌ هۆى زیان گه‌یاندن، یان ده‌ستكاریكردنى رِه‌هه‌نده‌ سروشتى یان جوانى یان كه‌لتووریه‌كانى ئه‌و پاریَزراوه‌ سروشتیانه‌، یان باخچه‌ و سه‌یرانگا گشتیه‌كان.



به‌شى پیَنجه‌م
به‌رِیَوه‌بردنى خاشاك و مادده‌ ترسناكه‌كان

مادده‌ى سی وچواره‌م :
نابىَ هیچ كه‌سیَك هه‌ڵسیَت به‌ دروست كردن یان عه‌مباركردن یان ژیَر زه‌وی خستن یان سوتاندن یان نقووم كردن یان به‌كارهیَنان یان چاره‌سه‌ركردن یان خۆلیَ رزگاركردن له‌ مادده‌ تیشكاوه‌ره‌كان یان هه‌ر مادده‌یه‌ك یان پیسییه‌كی مه‌ترسیداری شل یان ره‌ق یان گازی ، ته‌نیا به‌ پیَی ئه‌و ریَنماییانه‌ نه‌بیَ كه‌ وه‌زاره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لڕ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ى سی وپیَنجه‌م :
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ن:
یه‌كه‌م : هاوردنى خاشاكه‌ مه‌ترسیداره‌كان كه‌ زیان به‌ مرۆڤ و ژینگه‌ی هه‌ریَم ده‌گه‌یه‌نن.
دووه‌م : هاوردنى ماده‌ مه‌ترسیداره‌كان بۆ هه‌ریَم ته‌نیا به‌ رِه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌ت ده‌بیَ.
سیَیه‌م : تیَپه‌رِینى خاشاك و مادده‌ ترسناكه‌كان به‌ناو هه‌ریَمدا ته‌نیا به‌ رِه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌ت ده‌بىَ.
مادده‌ى سی وشه‌شه‌م :
نابىَ مادده‌ ترسناكه‌كان به‌رهه‌م بهیَنریَت یان بگوازریَته‌وه‌ یان ئاڵوگۆرِى پىَ بكرىَ یان بهیَنریَته‌ ناوه‌وه‌ یان عه‌مبار بكرىَ ته‌نیا دواى وه‌رگرتنى هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى كه‌ له‌ ده‌قى یاساو پیَرِه‌وو رِیَنماییه‌ به‌ركاره‌كان هاتوون، به‌ جۆریَك ئه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكریَ كه‌ هیچ زیانیَكی ژینگه‌یی لیَ نا كه‌ویَته‌وه‌.


به‌شى شه‌شه‌م
قرِكه‌ره‌كان و ئاویَته‌ كیمیاویه‌كان
مادده‌ى سی وحه‌وته‌م :
هاوردن و به‌كارهیَنان و ئاڵوگۆرِكردنى ئاویَته‌ كیمیاوییه‌ قه‌دغه‌ كراوه‌ نیَو ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عیَراقیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كریَ.
مادده‌ى سی وهه‌شته‌م :
دروستكردن و هاوردن و رشاندن و ئالوگۆرِكردن و به‌كارهیَنانى قرِكه‌ری زینده‌وه‌ره‌ زیان به‌خشه‌كان یان هه‌ر ئاویَته‌یه‌كى كیمیاوى دیكه‌ بۆ مه‌به‌سته‌كانى كشتوكاڵی یان ته‌ندروستى یان ته‌ندروستى گشتى یان زۆر له‌ مه‌به‌سته‌كانى دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌، ته‌نیا دواى له‌ به‌ر چاوگرتنى مه‌رج و به‌رزه‌فتكارى و ئه‌و زه‌مانه‌تانه‌ى كه‌ پیَرِه‌وو رِیَنماییه‌كانى به‌پیَى ئه‌م یاسایه‌ ده‌ركراون ده‌ستنیشانیان ده‌كات، به‌ جۆریَك پاراستنى هه‌موو پیَكهاته‌كانى ژینگه‌ به‌ شیَوه‌یه‌كى رِاسته‌وخۆ و نارِاسته‌وخۆ له‌كاتى ئیَستاو له‌ ئاینده‌دا له‌ كاریگه‌رى زیانبه‌خشینى ئه‌م قرِكه‌رو ئاویَته‌ كیمیاویانه‌ مسۆگه‌ر بكات.
مادده‌ى سی ونۆیه‌م :
لیژنه‌یه‌ك له‌ هه‌ریَمدا داده‌مه‌زریَت بایه‌خ به‌ تۆماركردن و دیاركردنی قرِكه‌ره‌كان ده‌دات و له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پیَك دیَت.

به‌شى حه‌وته‌م
رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ژینگه‌یی
مادده‌ى چله‌م :
ئه‌نجومه‌ن به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار پلانیَكى گشتى بۆ رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ژینگه‌ داده‌نىَ و ده‌خریَته‌ به‌رچاوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا ره‌چاوی بكات و له‌م نه‌خشه‌یه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گیریَن:
یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌ن كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و پیَرِه‌وه‌كانى كه‌ له‌ ناوخۆ و نیَوده‌وڵه‌تیدا باون له‌به‌ر ده‌گریَته‌ خۆ، بۆ رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ژینگه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانی.
دووه‌م :به‌ پیَرِه‌و لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریَم به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره‌ ساته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان داده‌مه‌زریَ، لایه‌نه‌كانی ناو لیژنه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی و میكانیزمی كاركردنی هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ پیَش و له‌ كاتی و له‌ دوای روودانی كاره‌ساته‌كه‌ ده‌ست نیشان ده‌كات.
سیَیه‌م : تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره‌ ساته‌كان به‌ ریَنمایی ئه‌و لایه‌نانه‌ پیَك ده‌هیَنریَن كه‌ نویَنه‌ریان له‌ لیژنه‌ هه‌ریَمایه‌تییه‌كه‌دا هه‌یه‌، كه‌ له‌ برِگه‌ی (دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا) هاتووه‌ و هه‌موو پیَداویستییه‌ نویَیه‌كانی له‌ میلاكی گونجاو و راهیَنه‌ر له‌ بواری به‌ ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناكاویدا بۆ فه‌راهه‌م ده‌كریَ.
چواره‌م : پۆلینكردنى كاره‌ساته‌كان به‌گشتى و دیارى كردنى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ر لایه‌نیَك به‌ به‌خه‌به‌ردان له‌ رِوودانى یان مه‌زه‌نده‌كردن به‌ ئه‌گه‌رى روودانى و چۆنیه‌تى رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌یدا.
پیَنجه‌م : دامه‌زراندنى ژووریَكى عه‌مه‌لیاتى ناوه‌ندى بۆ وه‌رگرتنى هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانى ژینگه‌ و به‌دواداچوونى پیَشوازیكردن و رِه‌وانه‌كردنى زانیاریه‌ ورده‌كان له‌رباره‌یه‌وه‌ به‌ ئامانجى كۆكردنه‌وه‌ى تواناكانى پیَویست بۆ رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى.
شه‌شه‌م: پیَكهیَنانى كۆمه‌ڵه‌ى كاركردن كه‌ له‌ ژوورى عه‌مه‌لییاته‌وه‌ په‌یدابووه‌، بۆ به‌دواداچوونى رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ژینگه‌ له‌كاتى رِوودانیدا یان مه‌زه‌نده‌كردن به‌ رِوودانى و ، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كاركردن هه‌موو ده‌سه‌لاَته‌كانى پیَویستى هه‌یه‌ بۆ رِووبه‌رووبوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ژینگه‌ به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

ده‌روازه‌ى چواره‌م
حوكمه‌ سزاییه‌كانى
مادده‌ى چل ویه‌كه‌م :
بۆ وه‌زیر یان رِیَپیَدراوه‌كه‌ى هه‌یه‌، هه‌ر دامه‌زراویَك یان پرِۆژه‌یه‌ك یان هه‌ر لایه‌نیَك یان سه‌رچاوه‌یه‌كی پیسكردنى ژینگه‌ ئاگاداربكاته‌وه‌، بۆ لابردنى فاكته‌رى كاریگه‌ر و زیانبه‌خش به‌ ژینگه‌ له‌ماوه‌ى ده‌ رِۆژدا له‌ رِیَكه‌وتى ئاگاداركردنی به‌ ئاگاداریه‌كه‌، وله‌ حاڵه‌تى مل نه‌دان وه‌زیر بۆى هه‌یه‌ كاره‌كه‌ رِابگرىَ یان دایبخات و به‌ شیَوه‌یه‌كى كاتى رِه‌زامه‌ندى ژینگه‌یى بكیَشیَته‌وه‌ تاوه‌كو چاره‌سه‌رى پیسبوونه‌كه‌ ده‌كریَ و ئه‌وه‌ش به‌پیَى رِیَنمایی رِیكده‌خریَ.
مادده‌ى چل ودووه‌م :
یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ سه‌رپیَچى نه‌كردنی هیچ سزایه‌كى توند كه‌ له‌ ده‌قى یاساكانى دیكه‌دا هاتبىَ، سه‌رپیَچى كه‌رى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه‌ و سیسته‌م و رِیَنماییه‌كانى كه‌ به‌ پیَی ئه‌وه‌وه‌ ده‌ركراون، به‌به‌ندكردن سزا ده‌دریَن بۆ ماوه‌ى له‌ مانگیَك كه‌متر نه‌بیَت یان به‌ غه‌رامه‌یه‌ك له‌(150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بیَت و له‌ (200.000.000) دووسه‌د ملیۆن دینار پتر نه‌بیَت، یان به‌ هه‌ردوو سزاكان سزا ده‌دریَت.
دووه‌م : هه‌رجاریَك سه‌رپیَچیه‌كه‌ دووباره‌ بكریَته‌وه‌ سزاكه‌ دوو به‌رامبه‌ر ده‌كریَته‌وه‌.
سیَیه‌م : وه‌زیر یا رِیَپیَدراوه‌كه‌ى له‌وانه‌ى كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ی له‌ به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى كه‌متر نه‌بیَت، بۆى هه‌یه‌ غه‌رامه‌ یه‌ك بسه‌پیَنىَ له‌ (100.000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بیَت و له‌ (10.000.000) ده‌ ملیۆن دینار پتر نه‌بیَت، بۆ هه‌ر كه‌سیَك سه‌رپیَچى له‌ حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه‌ و پیَرِه‌و و رِیَنماییه‌كانى به‌و پیَیه‌وه‌ ده‌ركراون بكات.
مادده‌ى چل وسیَیه‌م :
سه‌رپیَچیكه‌ر له‌ حوكمه‌كانى برِگه‌ (یه‌كه‌م و دووه‌م و سیَیه‌م)ى مادده‌ى (35)ى ئه‌م یاسایه‌ به‌ زیندانیكردن سزا ده‌دریَت و مادده‌و خاشاكه‌ ترسناكه‌كان بگه‌رِیَنیَته‌وه‌ شویَنى جارانیان یان به‌ رِیَگه‌یه‌كى بىَ زیان خۆى لیَیان رِزگار بكات له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌دا.
ده‌روازه‌ی پیَنجه‌م
حوكمه‌ كۆتاییه‌كان
مادده‌ى چل وچواره‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پیَشنیاری وه‌زاره‌ت پیَرِه‌وی پیَویست بۆ جیَبه‌جآ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربچویَنآ.
مادده‌ى چل وپیَنجه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه‌ ریَنمایی پیَویست بۆ جیَبه‌جآ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربچویَنآ.
مادده‌ى چل وشه‌شه‌م:
كار به‌هیچ ده‌قیَكى یاسایى ناكرآ گه‌ر له‌گه‌لڕ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ناكۆك بیَت.
مادده‌ى چل و حه‌وته‌م:
پیَویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جیَبه‌جآ بكه‌ن.
مادده‌ى چل وهه‌شته‌م:
ئه‌م یاسایه‌ دوای تیَپه‌رِبوونی 90 رۆژ له‌ میَژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رِۆژنامه‌ى فه‌رِمى (وه‌قائعى كوردستان) دا جیَبه‌جآ ده‌كرآ.









مسعود بارزانی
سه‌روَكی هه‌ریَمی كوردستان-عیَراق



ئه‌م یاسایه‌ له‌ 2ى خه‌رمانان 2708ی كوردی به‌رامبه‌ر 21ی ره‌جه‌ب 1429ی كۆچی و به‌رامبه‌ر 24ی ته‌مموز2008ی زاینی له‌ هه‌ولیَر ده‌رچووه‌ .


هۆكاره‌ پیَویستیه‌كانى
ده‌رچواندنى ئه‌م یاسایه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بایه‌خ به‌ مافی مرۆڤ ده‌دات تاكو له‌ ژینگه‌یه‌كی پاك و دروست و سه‌قامگیردا بژی و له‌ پیَناو پاراستنی هه‌ریَم له‌ پیسی به‌ هه‌موو شیَوه‌و جۆره‌ جیاوازه‌كانییه‌وه‌ و ده‌سته‌به‌ر كردنی ژیانی زینده‌وه‌ره‌كان له‌ ژینگه‌یه‌كی دروست وپاك وخاویَنداو بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی پاراستنی ژینگه‌ له‌ پلانی گه‌شه‌پیَدانی مرۆیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاندانی گه‌شه‌پیَدانی به‌رده‌وامی سه‌رچاوه‌كانی ژیاری به‌ شیَوه‌یه‌ك مافی نه‌وه‌كانی ئیَستا و داهاتوو له‌به‌ر چاوبگریَ و پاریَزگاری له‌ جۆره‌كانی زینده‌وه‌ر و ته‌ندروستی سروشت و به‌روبوومه‌ سروشتییه‌كانی هه‌ریَم و ده‌رامه‌ته‌ ئابوورییه‌كانی بكات و له‌ هه‌ر زیانیَك بیپاریَزیَ كه‌ له‌ چالاكییه‌ پیشه‌سازی یا كشتوكاڵی یا ئاوه‌ دانكردنه‌وه‌ و هی دیكه‌ رووده‌دات و، له‌ پیَناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشــــــیاری و رۆشـــــنبیری ژینگه‌یی و بۆ پله‌ به‌ندكردنی حوكمه‌ ســـــزاییه‌كان. ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچویَنرا.