ئامێرە زيرەكەكانى وەكوو (ئايپاد و تاپلێت) زيانێكى زۆريان بۆ منداڵان هەيە    
(22/2/2015)



توێژینەوەیەكی‌ نوێ‌ ئاشكرای‌ دەكات، ئەو منداڵانەی‌ ئامێرە زیرەكەكانی وەك ئایپاد و تابلێت بەكاردەهێنن توانای‌ مێشكیان زۆر نامێنێت و كۆنتڕۆڵی‌ هەستەكانیان لاوازدەبێت.
توێژینەوەكە لەزانكۆی‌ بۆستۆنی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا ئەنجامدراوە و گۆڤارێكی تایبەت بە تەندروستی منداڵان ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.
بەڕای سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئەو منداڵانەی‌ ئامێرەكانی‌ "ئایپاد و تابلێت" بەشێوەیەكی زۆر بەكاردەهێنن توانای‌ مێشكیان لاوازدەبێت و ناتوانن كۆنڕۆڵى هەستەكانیان بكەن، ئەمەش كاریگەری‌ لەسەر توانای‌ پەروەردەییان دەبێت. دكتۆر جینی‌ رادیسكی‌ كلینیكاڵ كە یەكێكە لە ئامادەكارانی توێژینەوەكە ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی‌ زۆر بەكارهێنانی‌ ئەو ئامێرانەوە، لەلایەن مندالانەوە ناتوانن گەشە بەتوانا سروشتیەكانیان بدەن و فێری‌ زمان و هونەرە جیاواز و جۆراوجۆرەكان ببن.
لەتوێژینەوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بۆ كەمكردنەوەی‌ ئەو ئامێرانە لەلایەن مندالانەوە، دەتوانرێت لەرێگەی‌ چەند بەرنامەیەكی‌ پەروەردەی تیڤیەكانەوە گەشە بەتواناكانی‌ مندالان بدرێت، بەڵام باشترە بۆ چەند كاتژمێرێكی‌ كەم تەماشای‌ كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان‌ بكەن.
پێشتریش توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای كردبوو كە زیانەكانی بەركارهێنانی ئامێرە ئەلەكترۆنییە زیرەكەكان تەنها لەسەر مێشكی منداڵ كورت نابێتەوە، بەڵكو كاریگەری لەسەر دەست و پەنجەیان دەبێت.
بەپێی توێژینەوەكە ئەو ئامێرە ئەلكترۆنیانە ڕێگری دەكەن لە گەشەی ئاسایی ماسولكەكانی پەنجە و دەست، ئەمەش وادەكات منداڵ هێزى ماسولكەی كەمبێت و كەمتر توانای نوسینی هەبێت.
لەبەر ئەم هۆكارانە پێویستە منداڵان ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێكی كەم ئامێرەكانی ئایپاد و تابلێت بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی لەو زیانانە بەدووربن.

كةلار نيوز