سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌شداری یادی رۆژی جیهانی ده‌ست شووشتن ده‌كات    
(15/10/2014)



له‌ هه‌ولێر مه‌راسیمێك بۆ به‌رز راگرتنی یادی رۆژی جیهانی ده‌ست شووشتن سازكرا. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 15/10/2014 به‌ ئاماده‌بوونی د. رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و سه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ باخچه‌ی ساوایانی گادگرۆس له‌ هه‌ولێر یادی رۆژی جیهانی ده‌ست شووشتن كرایه‌وه‌. سه‌ره‌تای ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌كه‌ش به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك له‌لایه‌ن باخچه‌ی ساوایانی گادگرۆس ده‌ستی پێكرد. له‌ چه‌ند وته‌یه‌كی جیاوازدا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و نوێنه‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده‌،دووپاتیان له‌ گرنگی ئه‌و یاده‌ و پاراستنی پاك و خاوێنی له‌لایه‌ن توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵ كرده‌وه‌،به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان كه‌ داهاتوی ئه‌م گه‌له‌ن، پاشان كۆمه‌ڵێك سروود و شانۆگه‌ری و چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌، كه‌ تێكڕایان گوزارشتیان له‌ پاك و خاوێنی و به‌رز راگرتنی یاده‌كه‌ ده‌كرد، پێشكه‌شكران. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م یاده‌، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م یاده‌ له‌سالی2008 له‌لایه‌ن ولاتانی دونیا كرایه‌وه‌،كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و رۆژانه‌ی كه‌ دیاری كراون بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و خزمه‌تكردنی پرسی ژینگه‌، هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو به‌شێك له‌و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ بایه‌خی ته‌واو ده‌دات بۆئه‌م بۆنه‌ و یادانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاری هاوڵاتیان له‌و ئاسته‌ دابێت هه‌مو لایه‌ك درك به‌و لێبرسراویه‌تیه‌ بكه‌ن وه‌ئومێد ده‌كه‌ین له‌ داهاتوودا ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ گرنگیی زیاتر به‌ بواری ژینگه‌ بده‌ن و خزمه‌تی ئه‌م پرسه‌ هه‌ستیاره‌ بكه‌ن.