لە یادی رۆژی جیهانی ژینگە    
(5/6/2016)



بە بریاری ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە، کە لە ١٥ بەرێوبەرایەی گشتی وەزارەتەکان پێکهاتوە. ئەمرۆ ٥-٦ -٢٠١٦ بۆ ماوەی سێ خولەک لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان هاتوچۆ وەستاو ئوتۆمبێلەکان وەستێندران، ئەمەش لە پێناو خزمەت کردن بە ژینگەی کوردستان کە ئەمرۆ لە یادی رۆژی جیهانی ژینگە بەرێوەچو.
وێرای ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و رێکخراوەکانی بواری ژینگەو چاڵاکوانانی ژینگە. بریکاری وەزیر بۆ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و بەرپرسانی دەستەی ژینگە بەشداریان کرد لە ساتی ئەنجامدانی چاڵاکی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان لە شاری هەولێر- ترافیکلایتی ئاکار، بریکاری وەزیر بۆ دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری یادی رۆژی جیهانی ژینگەی خستەرو. هاوکات لەسەر ئەنجامدانی چاڵاکیەکان لەم رۆژەدا رونکردەوەی دا. دواتر گرینگی و بایەخی چالاکی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان زانیاری خستە رو کە ئەمرۆ سوتەمەنی دوکەڵی ئۆتۆمبێلەکان هۆکارێکی سەرەکی و مەترسی دارن بۆ پیس بون و تێکدانی ژینگەی کوردستان.