دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بەهاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان باخی شەهیدانی لە ناحیەی قەسرێ چاند    
(17/3/2015)



دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی ناحیە و شارەوانی و رێكخراوەكانی ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان باخی شەهیدانیان دروست كرد بە نمام چاندن.
لوقمان شێروانی وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بۆ كەناڵەكانی راگەیاند"ئێمە وەكو دەستەی ژینگە (150) نەمامی سنەوبەرمان دابین كردووە بۆ دروست كردنی باخی شەهیدان لە ناحیەی قەسرێ بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان.
شێروانی ئاماژەی بەوەشكرد"ئێمە خۆشحاڵین لە یادی كارەساتی هەڵەبجە جارێكی تر ژینگەی هەرێمەكانمان دروست دەكەینەوە و دەمانەوێ بە دوژمنەكانمان بڵین ئێمە بە ئێوە لە ناوناچین و ژیانی سەدان ساڵی گەلەكەمان لەسەر خاك و ئاوی خۆی درێژە بە یانی خۆی ئەدات و بەردەوام دەبین.
ئەوەشی وت"بێگومان سەوزایی هۆكارێكی گرنگە بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستی مرۆڤ"بۆیە ئێمە هەمیشە لە هەوڵی سەوز كردنی كوردستانین بەپێی توانا داراییەكانمان.بۆیە هیوادارین هاوڵاتیان قەسرێیش ئەم نەمامانە بپارێزن لە فەوتان