ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی له‌ كاركردن پێویستزانرا
   
(15/6/2015)



ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ له‌ میانی سه‌ردانی شاندی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ده‌سته‌ی ژینگه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ كاركردن و پرسی پاراستنی ژینگه‌ تاوتوێ كرا.
لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی به‌ ماڵپه‌ری ژینگه‌ی راگه‌یاند،شاندی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان عه‌بدوره‌حمان عه‌بدوره‌حیم وه‌زیری هه‌رێم و سه‌مه‌د محمد حسین بریكاری وه‌زیر كاروباری ده‌سته‌ی ژینگه‌ ولوقمان شێروانی وته‌بێژده‌سته‌ی ناوبراو و ئامان فه‌رمان به‌رپرسی به‌شی پلان و سه‌نعان عه‌بدولڵا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و مه‌هدی هه‌مزه‌ به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیر پێشوازیان له‌ نه‌سره‌دین سندی وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و فه‌رهاد سه‌ند به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ و نه‌جمه‌دین ته‌ها سه‌كرتێری وه‌زیریان كرد.
دوای پیرۆزبایی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی ژینگه‌ و دیدبۆچوون ئاڵوگۆڕ كرا له‌ سه‌ر پرسی ژینگه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و چۆنیه‌تی پاراستنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم .
شێروانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو،له‌به‌شێكی تر سه‌ردانه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ چۆنیه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرا له‌ رووی زه‌و و زار و گرنگیدان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكردن له‌و ناوچانه‌.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مرۆدووشه‌ممه‌له‌ 15/6/2015 هه‌ولێر، له‌ دیوانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ ئه‌نجامدرا .