مارێكی تری كەم وێنەو قەبارە گەورە لە باڵەكایەتی كوژرا    
(10/12/2013)



چۆمان ٩کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(PNA) - دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی ئەم ساڵ، جۆرێك ماری قەبارە گەورەو دەگمەن لە دۆڵی باڵەكایەتی لە كاتی هەرەوەزی دروێنە بەر مەڵغان كەووت و كوژرا، بۆ جارێكی تر هەمان جۆری ئەو مارەو بەڵام بە قەبارەیەكی گەورەتر لە دۆڵی باڵەكایەتی سنوری قەزای چۆمان كوژرا.



سەرۆكی بۆردی كارای ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران عەبدولواحید گوانی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لەگەڵ قەدەغەكردنی كوشتنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و هۆشیاری زیاتری هاووڵاتیان لە بارەی ژینگەو پاراستنی گیانلەبەرە كێویەكان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆرێك ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و خشۆكەكان دەبیندرێن كە نمونەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگمەنەو لە ماوەی ئەمساڵدا دوو پڵنگ لە ناوچەی سۆران و دوو ماری كەم وێنەو دەگمەنیش لە سنوری قەزای چۆمان كوژراوون.

بەختیار چۆمانی
ج.ع