ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌
له‌ قوتابخانه‌ی دڵداری بنه‌ره‌تی سیمیناری هۆشیاری ژینگه‌یی سازكرد
   
(4/2/2015)



هه‌ولێر- ب-راگه‌یاندن
فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ له‌ قوتابخانه‌ی دڵداری بنه‌ره‌تی كوڕان به‌ ئامانجی به‌ په‌روه‌رده‌ كردنی ژینگه‌پارێزی لای قوتابیان له‌ هه‌ولێر سیمینارێكی ساز كرد.
لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم به‌ ماڵپه‌ری ژینگه‌ی راگه‌یاند،ئێمه‌ یه‌كێك له‌ ئامانجی كاره‌كانمان هۆشیاری ژینگه‌پارێز یه‌ لای قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ژینگه‌دۆست به‌رهه‌م بێت له‌ كوردستان .ئه‌وه‌شی خسته‌روو" ئێمه‌ به‌پێی توانا و ده‌رفه‌ت، تیمه‌كانمان سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان به‌ هۆشیاری ژینگه‌ و چۆنیه‌تی پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی ژینگه‌ بۆ قوتابیان روون ده‌كه‌ینه‌وه‌.
سیمیناره‌كه‌ رۆژی 4/2/2015 له‌ قوتابخانه‌ی دڵداری بنه‌ره‌تی له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و له‌لایه‌ن وه‌زیره‌ محمد. راهینه‌ری پرسی ژینگه‌ سییمیناره‌كه‌ پێشكه‌ش كرا.
وه‌لید عوسمان قوتابی له‌ قوتابخانه‌ی دڵداری بنه‌ره‌تی سه‌باره‌ت به‌ سودمه‌ندبوونی له‌ سیمیناره‌كه‌ ،ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئێمه‌ زۆر سوودمه‌ندبووین له‌م سیمیناره‌ بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ژینگه‌بپارێزین و پاشماوه‌كان فرێنه‌ده‌ینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان .ئه‌وه‌شی وت" ئێمه‌ فێری ئه‌وه‌بووین چۆن پارێزگاری له‌ ئاو و ژینگه‌ بكه‌ین ".