وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌ ده‌كات    
(2/12/2015)



ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 2/12/2015 سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌ی كرد. له‌لایه‌ن عبدالرحمن عبدالرحیم وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروبارى ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌، پێشوازی گه‌رم كران، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌زیری هه‌رێم بوو كه‌ تێیدا باس له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراو، له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانه‌كانی كوردستان بیرورا له‌نێوان هه‌ردوو لا ئاڵوگۆڕ كرا.