قوتابى ژینگە پاریز    
(7/10/2012)



تەرزە کە لە قوناغى بنەرەتى خویندندا پۆلى پینجەم بوو ، روژیکیان کە لەگەل هاوپولیکى خۆى بەرەو قوتابخانە دەچوون ، بەدەم رۆیشتنەوە تەرزە نوقلیکى لە جانتاى دەرهینا و خستیە دەمى و کاغەزەکەشى فریدایە سەر زەوى. هاو پولەکەى کە ناوى سەیران بوو ، کاغەزى نوقلەکەى هەلگرتەوە و خستیە تەنەکەى زبل و تەرزەشى ئاگادار کردەوە کە جاریکى تر کۆلان و سەرشەقامەکان پیس نەکات . لە وەلامدا تەرزە بە پیکەنینەوە گوتى :سەیران گیان ئەم شارە گەورە جۆن بە کاغەزیکى ئاوا بچوک پیس دەبى ؟ سەیران وەلامى دایەوە : خاوینى پیشەى مندالى ژیروهۆشیارە ، ئەگەر هەر یەک لە ئیمە لە شوینى خۆیەوە هەول نەدات ژینگە بپاریزیت ، دەبینە خاوەنى شاریکى پر لە خاشاک و پیس و پۆخل ... هەروەک مامۆستاش لە مەکتەب بیى گوتین پیسى دەبیتە هۆى نەخۆشى و دەردو بەلا ، کە نەخۆشیش دەبین نە من و نە تۆش ناتوانین بە ئاسانى نە بخوینین و نە یارى بکەین . تەرزە زور سەرسام بوو بەو هەموو زانیارییەى کە سەیران هەیەتى و گوتى : باشە پیم نالیى تۆ ئەم هەموو شتە دەربارەى خاوینى لە کوى فیر بووى و چۆن دەزانى ..؟ سەیران گوتى : من کەسیکى ژینگە باریزم و سروشت و ژینگەى خۆم خۆش دەوى و حەزناکەم کەس پیسى بکات ... هەموو ئەوانەش لە ریگەى خویندنەوەى کتیب و گۆڤار و رۆزنامەکانەوە فیر بووم کە هانم دەدەن ببمە دۆستى ژینگە و مندالیکى پاک و خاوین . تەرزە زۆر پەشیمان بۆوە لەوەى کە کاغەزى نوقلەکەى فریدایە سەر زەوى ... پەیمانى دا کە کارى وا دووبارە نەکاتەوە داواى لە سەیرانیش کرد کە ئەویش دەیەوى ببى بە دۆستى ژینگە .. سەیران پیى گوت : تەرزە گیان تۆ لە ئیستاوە ژینگە باریزى و دۆستى ژینگەى چونکە بریارى ئەوەت دا پاک و خاوین بیت و ژینگەش پیس نەکەیت .