ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌
له‌ هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌ كردنی راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كێوییه‌كانه‌
   
(29/12/2014)



ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌ ئامانجی ده‌ركردنی رێنمایی بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كیوه‌كان به‌ هاوكاری وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كان ئه‌مرۆ له‌ دیوانی ده‌سته‌ له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد .
ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری ژینگه‌ راگه‌یاند،ئێمه‌ به‌ هاوكاری وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ هه‌وڵی ده‌ركردنی رێنماییان بۆ قه‌ده‌غه‌ كردن راو كردنی باڵنده‌ و ئاژه‌ڵی كیوی له‌ كوردستان. ئه‌وه‌شی خسته‌روو،پاڵپشت به‌ یاسای پاراستنی ژینگه‌ ، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ سزای ماده‌ی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری كراوه‌ كه‌ راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كیوی ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ 29/12/2014 ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌،به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌مه‌د موحه‌ممه‌د حسین و به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسی دارستان و پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و كۆمه‌ڵه‌ی راوچیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد ،به‌ ئامانجی ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و تاوتوێ كردنی رێنمایی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ وباڵنده‌ی كیوی له‌ كوردستان راو نه‌كرێت و قه‌ده‌غه‌ بكرێت. ئه‌وه‌ی راوی ئه‌و جۆره‌ ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ بكات سزای ماده‌ی و به‌ند كردنی به‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت.