بەڕێز عبدالرحمن عبدالرحیم وەزیری هەرێم بۆکاروباری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە دیوانی دەستە ، له‌ پێناوی ته‌ندروستی هاوڵاتیان، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بەچارەسەركردنى پاشماوە پزیشکیەکانی کرد    
(25/8/2016)



دوێنێ‌ چوارشەم 24/8/2016 بەڕێز عبدالرحمن عبدالرحیم وەزیری هەرێم بۆکاروباری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە دیوانی دەستە ، له‌ پێناوی ته‌ندروستی هاوڵاتیان، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بەچارەسەركردنى پاشماوە پزیشکیەکانی کرد لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلی و سەنتەر و عیادەکان کەمەترسیەکی گەورەن بۆ سەرژینگە و تەندروستی هاوڵاتیان بەئامادەبوونی نوێنەری (وەزارەتی شارەوانی و گەشتیاری ، وەزارەتی تەندروستی، نوێنەری لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر،نوێنەری فەرمانگەی کاروباری هونەری دەستەی ژینگە ،فەرمانگەی ژینگەی هەولێر،نوێنەری سەندیکای دەرمانسازان،نوێنەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی،نوێنەری تۆڕی ڕێکخراوەژینگەییەکانی پارێزگای هەولێر) دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل و خستنەڕووی ڕەخنەو تێبینی و پێشنیازی زۆر بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەک درا لە نوێنەری (وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتیاری ، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە) ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن بۆ بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیایدا پێشنیازی چارەسەری یەکجاری بخرێتەڕوو.وەهەروەها جەختکراوە لەسەر ڕێوشوێنی یاسایی توند لەگەڵ نەخۆشخانە و سەنتەر و عیادەکان کە پابەندی ڕێنمایی و بڕیارو نوسراوەکانی وەزارەتی تەندروستی و دەستەی ژینگە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتیاری نابن.