تۆڕی ژینگه‌ پارێزانی هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ    
(19/5/2014)



باش ئه‌وه‌ی دوینی ریكه‌وتی 17-5 ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌لی له‌ پاشماوه‌كانی نه‌وت رژاونه‌ته‌ نێو زێی كه‌ڵه‌ك كه‌ بۆته‌ پیس بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ سامانی ماسی و ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك كه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌یان له‌م زێیه‌ ده‌ست ده‌كه‌ویت كه‌ چه‌ند رۆژیكه‌ قه‌زای خه‌بات و ناحیه‌ی كه‌له‌ك و گویر و گوندی بشیریان و چه‌ند گوندی تر ئاوه‌كه‌یان ره‌نگی گۆراوه‌ و له‌گه‌ل تامه‌كه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ بیس بوونی ئاوه‌كه‌ به‌ پاشماوه‌ نه‌وتیه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن بالاوگه‌كانی كه‌ورگۆسك فری ده‌درینه‌ ناو سه‌رچاوه‌كه‌ بۆته‌ هۆی نه‌بوونی ئاو گیرانه‌وه‌ی ئاو له‌ جه‌ند گوند و ناحیه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌ به‌م كاره‌مان زانی راسته‌خۆ له‌گه‌ل وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزارو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینكه‌و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و قایمقامی به‌رده‌ڕه‌ش و فه‌رمانگه‌ی زینگه‌ی دهۆك وهه‌ولێرو به‌ریوبه‌ره‌ ئاویه‌كان و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتی یه‌كانمان لی ئاگادار كرده‌وه‌ وه‌ پییان راكه‌یاندین له‌ كۆبوونه‌وه‌داین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئاوه‌كه‌ و رزگار كردنی له‌ پیس بوونی له‌و پاشماوانه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو رێكخراوه‌ ژینگه‌یه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌یانی لیژنه‌یه‌ك پێك دێنین بۆ به‌دواداچوون له‌ پیس بوونی ئاوه‌كه‌ و سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئاوه‌كه‌ به‌ زووترین كات و سزادنی لایه‌نی به‌رپرس.


ئاسۆ شكاك
سه‌رۆكی تۆری ژینگه‌ پارێزانی هه‌ولێر