سنوره‌كه‌ و ریكخراوه‌كان و ژماره‌ك له‌ چالاكوانی ژینگه‌ و به‌رپرسان
*له‌ هۆلی كتێبخانه‌ی گشتی له‌ كه‌لار
   
(18/6/2014)



به‌بۆنه‌ی هاتنی رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌ بیابان بوون
له‌ گه‌رمیان وۆركشۆپێكی ژینگه‌یی به‌رێوه‌چوو

سایتی ژینگه‌-دانا ته‌ها:

له‌ژێر ناونیشانی "ژینگه‌یه‌كی پاك هێمای گه‌لێكی هۆشیاره‌"و به‌بۆنه‌ی هاتنی رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌ بیابان بوون، وۆركشۆپی ژینگه‌یی تایبه‌ت به‌ دیارده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابان بوون و گرفته‌كانی ئاو به‌رێوه‌چوو. دوێنێ سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17/6/2014 به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌رانی گشتیی كشتوكاڵ و ئاو جێگری سه‌رۆكی زانكۆو به‌رێوه‌به‌رانی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و رێكخراو و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی ژینگه‌ له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتیی كه‌لار وۆركشۆپی ژینگه‌یی تایبه‌ت به‌ دیارده‌ی بیابان بوون و گرفته‌كانی ئاو به‌رێوه‌چوو. دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی وته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م ساڵح به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، سه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم له‌ وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی هه‌نووكه‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم به‌گشتیی و ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌تایبه‌تی. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ راشیگه‌یاند: ره‌وشی ژینگه‌ی گه‌رمیان پێویستی به‌ خزمه‌تكردنی زیاتر هه‌یه‌و تواناكانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی گه‌ره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی ژینگه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، وه‌كو ده‌سته‌ی ژینگه‌ش پلانی گه‌وره‌ترو به‌رنامه‌ی به‌رفراوانترمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین. دواتر دوو سیمیناری ته‌وه‌ر جیاواز له‌لایه‌ن دوو شاره‌زاو پسپۆڕی بواری ژینگه‌ وترانه‌وه‌، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوون: سیمیناری دیارده‌ی به‌بیابان بوون كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر لیس مه‌حموود و سیمیناری گرفته‌كانی ئاو له‌لایه‌ن دكتۆر سالم نعمه‌ت پێشكه‌ش كران، كه‌ ناوه‌رۆكی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌ربڕی كۆمه‌لًَێك واقیعی ژینگه‌یی بوون كه‌ له‌ ئێستادا ژینگه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت.