ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌هاوكاری رێكخراوی ( UNDP) پلانی دامه‌زراوه‌ی ژینگه‌یی سازكرد    
(9/2/2015)



ب- راگه‌یاندن.
ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌هاوكاری رێكخراوی (UNDP) سیمیناری پلانی دامه‌زراوه‌ی بۆ ساڵی 2020 تاوتوێ كرا .له‌م سیمیناره‌ پلانی كار كردن و راهێنان بۆ كارابوونی دامه‌زراوه‌كانی ژینگه‌یی تا (5)ساڵی ئاینده‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراوه‌.
لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌ ماڵپه‌ری ژینگه‌ی راگه‌یاند، رێكخراوی ( UNDP) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ له‌به‌ر رۆشنای پلانی ستراتیًژیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ژینگه‌ ،سیمینارێكیان ساز كرد بۆ چۆنیه‌تی داڕشتنی پلانی (5)ساڵی ئاینده‌ بۆ كارابوونی به‌ش و فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌. ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سیمیناره‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ بوو له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ندی تا (5) ساڵی ئاینده‌.
شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،ئێمه‌ پلانه‌كه‌مان پێ گونجاوه‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ بودجه‌یه‌.له‌م كاته‌دا ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی پێویسته‌ تا بودجه‌ی داواكاری بۆ دابین بكرێت ،ئه‌گه‌ر كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.
له‌ سیمیناره‌كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌مه‌د مه‌حه‌مه‌د حسین سه‌رۆكی ده‌سته‌ و ره‌زاق خه‌یلانی و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری و عه‌بدوڵلا مه‌حه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ژینگه‌ی هه‌ولێر و مه‌حه‌مه‌د سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ژینگه‌ی شلێمانی وئیدریس مه‌جید به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی دهۆك و ئه‌كره‌م سالح به‌رێوه‌به‌ری ژینگه‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌كی به‌رپرسی به‌ش و هۆبه‌كان ئاماده‌بوون و سیمیناره‌كه‌ له‌ هه‌ولێر له‌ هۆلی ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ رۆژی 9/2/2015 ئه‌نجامدرا.
تارق ئیسلام به‌رپرسی به‌شی ژینگه‌ی عیراق له‌ رێكخراوی ( UNEP) سیمیناره‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و به‌ وردی ئاماژه‌ی به‌ش و سێكته‌ره‌كان كرد له‌ چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی پلانی (5)ساڵه‌ و كاتژمێرێكی خایاند
شیاوی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ له‌ هه‌ولێ به‌رده‌وامه‌ بۆ هۆكاره‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگا و رێكخراوه‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ كارابوونی زیاتری دامه‌زراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌ كوردستان.